PaRaSiTe³

236 50 25
                                    

بەیانیوەک هەموو جار کووکی بچووک بە هێواشی چاوەکانی کردەوە و بە دەستەکانی کەمێک خوراندی چونکە ماوەیەکی زۆرە خەوتووە!!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
بەیانی
وەک هەموو جار کووکی بچووک بە
هێواشی چاوەکانی کردەوە و بە دەستەکانی کەمێک خوراندی چونکە ماوەیەکی زۆرە خەوتووە!!

پاشان تێبینی ملی کرد کە هیچ قورساییەکی لەسەر نیە ئیتر دەستی پێداخشاند زانی کە زنجیرەکەی ملی نەماوە!!

~لە کۆتایدا کەمێک هەستی ئازادی!!

پرسیاری ئەوەی لە مێشک نیە کە چۆن و کەی هاتۆتە ئەم ژوورە نوێیە چونکە زۆر ڕوونە کێ هێناویەتی بۆ ئێرە!!

لە ژێر پێخەفەکە هاتە دەرەوەو دەستی کرد بە چوونە دەرەوە لە ژوورەکە هەر کە دەرگای ژوورەکەی داخست پلیکانەکانی بینی ڕۆشتە خوارەوە تێیدا لە کۆتایدا خۆی لە هۆڵێکی گەورە دۆزیەوە کە لە لایەکی هۆڵەکەش چێشتخانە هەبوو!!

خواردنە ئامادەکراوەکانی سەر مێزی چێشتخانەکەی بینی بەڵام نە هیچ کەس لە هۆڵەکە بوو نە چێشتخانەکە!!

دەرگای چوونە دەرەوەی بینی،
،باشە چی دەبێت ئێستا ڕابکات؟؟

دووبارە سەیری دەوروبەری کرد دووبارە هیچ کەسێک نیە بۆیە بە خێرای هەنگاوی نا بۆ لای دەرگای چوونە دەرەوە دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا تا بیکاتەوە

«ئەگەر بوێریت هەیە بە تەواوی بیکەوە و هەنگاوی دواتر بنێ»..وتی بە دەنگە قوڵ و ساردکەیەوە....

کووک بە کەمێک ترسەوە ڕووی سووڕاند
کە وایکرد بە تەواوی بتوانێ چاوە تیژەکانی ببینێ کە لەسەر ئەوە کاتێ هەستی کرد بەرەو لای ئەو یەت سەری نەوی کرد!!!

«وام لێدەکەی پەشیمان بمەوە لەوەی زنجیرەکەم لە مل کردیەوە دەزانی؟؟»بە هەمان شێوە وتی

«هێشتا سزای ئەو کارەی دوێنی شەوت ماوە کەچی دەتەوێ سزای تریش زیاد بکەی»وتی کاتێ زیاتر و زیاتر نزیک دەبوویەوە کووکیش هەر دەچووە دواوە تا هەستی کرد پشتی بەردەگاکە کەوت!!

«سزای چ.چی؟»بە شڵەژاویەوە پرسی

«سزای دێکدانی ئەو هەموو کەلوپەلە گرانبەهایەی ژوورەکەم»وتی کاتێ دەستەکانی لە هەردوو لای تای قوفڵ کرد!!

˖𓍢ִ🕷️″مــشـەخـۆر″ᵀᴷWhere stories live. Discover now