part 8 گەڕان بەدوای ڕابردوو دا

53 11 4
                                    

هێیی گایسس سویتیەکانمم زۆر خەجاڵەتانم نەم توانی نە ئەو چیرۆکە نە چیرۆکەکەی ترم پاڕتی نوێ دانێم زۆر بێ مەجال بووم نەخۆشیش کەوت بووم ئیتر ئەمڕۆ پاڕتی نوێ دائەنێم وە چونکا درەنگ دامنا ئەزانم پاڕتی ڕابردوتان بیر نەماوە بۆیە کۆتایەکەی پاڕتی ڕابردوتان بۆ ئەنوسمەوەو ئینجا نوێ ئەنوسم

من:جین خەوم بە ڕابردومەوە دی
جین:واا ئەوە شتێکی زۆر باشە خۆزگەم بەخۆت منیش ئەم ویست ڕابردووم بیرکەوێتەوە
من:ئم خەوێکی ناخۆش بوو لە خەوما باوکی جۆنگکووک ئەی ویست جۆنگکووک بکوژێ لەبەر ئەوەی ئەو هێزی سەرو سروشتی هەبوو وە لەلایەن زڕ دایکەکەی بوختانی پێکرا کە جۆنگکووک جادوگەرە بۆ خراپ هێزەکەی بەکاریەنێ وە ئیتر ویستیان پارچە پارچەی کەن جۆنگکووک وتی کە هەر کەسێ بیکوژێ نەفرەتی لێ ئەکرێ لە ٢٦ ساڵی ئەمرێ وە من کوشتم
جین لەوکاتە زەردەخەنەکەی نەماو وەسا لە شت دروست کردن سێر ڤایۆلێتی کرد:ئایە کەسێ ئەمەی پێوتی؟
من شۆک بووم:چی؟
جین توند قۆڵی گرت:کتێبی ڕەشت خوێندەوە؟ چۆن توانیت بیدزی؟ ڤایۆلێت ڕاستیەکە بڵێ
من:ی یا جین باسی چیەکەی من وا ئەڵێم کە لە خەوما دیم
جین:یاا ئاهیی شێتمم مەکە چیتر ئەزانی؟
من:ل لەوە زیاتر نازانم
جین:درۆ مەکە
ڕۆبێرت گوێبیستی هەموو شتەکان بوو شۆک بوو خێرا هاتە لایان:یاا جینن چیەکەی وازی لێبێنە ئەو لە خەویا بینیویەتی من شەو سێر کتێبەکەم کرد لە شوێن خۆی بوو
جین:ئایە تۆ ئەزانی چەن مەترسیە بە زانینی ئەو ڕاستیە؟ئەزانی تۆ هەموو ساڵێک ڕوحت لە جەستەیەکی جیا ژیاوە لەو سەدەوە تا ئێسا هەر لە دایک بویەتەوەو کوژراوی لە ٢٦ ساڵی بەڵام لە جەستەی جیاواز دا ئەو جەستەی ئێستات تاکە جەستەیە کە هەمان شێوەی ئەو سەردەمەی هەبوو ئەزانی لەلایەن کێوە ئەکوژرێی لە ٢٦ ساڵیت؟ نەخێر ئەمە نەفرەتی نییە ئەمە گێچەڵی کەسێکە کە لە ٢٦ ساڵیت هەمیشە تۆی کوشتوە وە ناشبێ هەوڵبەی بیزانی و ئەو چارەنوسەش دەسکاری کەی
من توند دورم خستەوەو توڕەبووم زۆر:وا ئەزانی من گەمژەم؟ یانی بەمن ئەڵێی گرنگی بە چارەنوسم نەدەم بێڵم بە گەنجی بمرم هاا تۆ ئاوا لاتت ئاسایەە تاکە کەس بووی هانای بۆ بێنم و بۆی باسکەم تۆش بەمنەڵێی گرنگی نەدەم بەوەی کە ئەمرم(بەهۆی توڕەیە زۆرەکەی دەرگایەکی نەناسراو بۆیەوەو کەوتە جیهانێکی سەیر و شۆک بوو)

ڤایۆلێت کەوتە جیهانێکی سەیر و سێری دەوروبەری کرد لە خانوێکی کۆن بوو کچێکی بینی هاتە ژور و سندوقێکی پێبوو کەلوپەلی تێدابوو دیار بوو هات بونە نێو خانوێکی نوێ و گواست بویانەوە ڤایۆلێت سێری ئەکرد زانی ئەو نایبینێ و کچەکە سندوقەکەی داناو تەمەنی لە ١٢ ساڵ ئەچو دایکی هاتە لای خێراو قۆڵی گرت

دایکی:ناری بیری لێ نەکەیەوە جوابی زڕ باوکت بەیتەوە باشە خۆت بینیت کە چەن پیاوێ عەسەبیە بۆیە نەکەی جوابی بەیتەوە
ڤایۆلێت تێنەئەگەشت سێریانیەکرد
ناری :هاهـ؟ بەڕاستی ئەمەنە ئەترسی لێی ئەو لەپێش پورم و ئەم ژنانە سوکایەتی پێکردی و هاواری بەسەرتا کرد ئێسا بۆچی ئەبێ من بێدەنگ بم و قبوڵی کەم کە سوکایەتیت پێکرێ دایکە من ناتوانم
دایکی زۆر توڕەبوو:ئەوو بەمنی کردوە نەکک تۆۆ بێدەنگ بە
ناری:بۆچیی بێدەنگگ بمم  بەتۆۆ کاا یانیی بەمنەکاا 
دایکی زلەی لێدا زۆر توڕەبوو:بویە ئەوکچەی هاوار بەسەر دایکتا کەی
ناری شۆک بوو دڵی پڕ بوو هیچی نەوت  ڕۆشتە ژورەکەی خۆی لە بێدەکەی و کانۆرەکەی زیاتر هیچی لێنەبوو دانیشت زۆر خەمبار بوو دەستی کردە گریان:بۆچی من وام بەسەر دێ بۆچی؟ ئەبێ من ببمە کۆیلەی پیاوێکی شێت و پیر (لەم قسانە بوو دایکی بانگی کرد وتی مەتبەخەکە پاک کەنەوە هەڵساو ڕوخساری شوشت چووە لای دایکی و دەسیان کرد بە پاک کردنەوەی مەتبەخ زڕ باوکی کاری هەبوو  هاتە ئەوێ و سێریانی کرد هەنێ قسەی کرد و سێر ناری کرد:ئەم کیسەی سەر عەرزەکە هەڵگرەوە(ویستی بڕوا)
ناری:باشە با ئەمە دانێم ڕێی نەگرتوە کیسەکە
زڕ باوکی شۆک بوو توڕەبوو گەڕایەوە زلەیەکی زۆر توندی لێداو ناری کەوت:گەمژەە ئەوەیی منن وتمم ئەوەیەە ئەبێێ بیکەیی بۆت نییەەە بە نەرێ جوابب دەیتەوەە ئەو زمانە ئەبڕم بە نەرێ جوابیی من داتەوەە
دایکی شۆک بوبو دەسی کردە گریان خۆی دڵی نەئەهات لە کچەکەی با زۆر کەم لێی ئەداو پەنجەی لێ بەرزکردەوە:منن هەرگیزز ڕێگەە بەوەە نادەمم دەسس لە کچەکەمم بەرز کەیەوەە تێگەشتیی(کردیانە مناقەشە و کات هات و کات ڕۆی ڤایۆلێت هەر لەوێ گیری خوارد بوو سێر ژیانی ناری ئەکرد کە هەمیشە لە دەردەسەری بوو سوکایەتی  پێ ئەکراو دەر ئەکرا لە ماڵ و زۆر بەی کات لێدانیەخوارد جارێکیان بەسایەی ئەوەی زڕ باوکی لە دایکی ئەدا زۆۆر توڕە ببو چوبو لەسەر دایکی کاتەوە بەڵام زۆر خراپ لێی درابوو هەمیشە لێیان ئەدرا دایکی جیانەئەبۆوە لەبەر قسەی خەڵک نەیەویست ناوی کچەکەی ناشرین بێ بەسایەی خۆیەوە چونکا هاوسەرەکەی دیندار بوو کەس بڕوای نەئەکرد دیندارێ وا بکا بەرامبەر ئەوان هەمێشە لە دەر زڕ باوکی خۆی بە فریشتە دەرەخست تا کۆتاجار زڕ باوکی بەهۆی شەڕەوە چەقۆی لەسەری دایکی ناری دابوو دایکی کوشت بوو ناری هەمیشە چەقۆی لە ژورەکەی دائەنا بۆوەی کاتێ هێرشی کردە سەر خۆی پێ بپارێزێ بەڵام هەرگیز لێی نەدابوو بە چەقۆ کاتێ گوێی لە قیژەی دایکی ببو نەچوبو چونکا دایکی نسحەتی کرد بوو لێی دا نەیەت چونکا زۆر خراپ لێی ناداو سەلامەت ئەبێ بەڵام ئەم جارە گوێی لە دەنگی دایکی نەما و زڕ باوکیشی بێدەنگ ببو ئەو ترساو هەڵسا  چەقۆکەی هەڵگرت و بە ترسەوە

نـمـایـشـی مـردن (KURDISH);jeon jungkookWhere stories live. Discover now