بـیـسـتـەم

126 19 15
                                    

پشووی هاوین هەفتەیەک لەمەوبەر دەستی پێکرد، وە دانی دڵخۆشبوو کە توانی بەجۆرێک وا لە جۆنگکوک بکات بخوێنێت بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی و دەربچن.. دانی هەرگیز نەیدەتوانی قۆناغێک ببڕێت بەبێ جۆنگکوک وە لە هەمان کاتدا نەیدەویست دووبارە ساڵێکی دیکەیان بەفیڕۆ بچێت..

وە ئێستا وەک هەر شەوێکی دیکەی ڕابردوو لە ژووری میوانەکە دانیشتبوون وە خەریکی پێکەنین و گاڵتەکردن بوون، مۆبایلەکەی جۆنگکوک دەنگی دایەوە لە ژوورەکەیان و وەستان لە قسەکردن..

جۆنگکوک:ئەوە یوونگی هیۆنگە..

دانی:وەڵامی بدەوە ماوەیەکە قسەمان نەکردووە.

جۆنگکوک سەری لەقاند و هەڵی گرت..

جۆنگکوک:یوونگی'ھ!!

وەک هەمیشە هاواری ناوی یوونگی کرد بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی..

یوونگی:ئۆھ، دڵنیانەبووم کە بیرت مابێت هاوڕێیەکتان هەیە بەناوی یوونگی!..

جۆنگکوک:هیۆنگ! ئێمە تەنها سەرقاڵی خوێندن بووین بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی.

یوونگی:وە من باوەڕم کرد..

هەردووکیان پێکەنین، شێوەی ڕوخساری یوونگی لەپێش چاوەکانیان بوو کە چۆن چاوەکانی دەخولێنێتەوە لێیان..

دانی:یوون یوون! هاوڕێ ئەزیزەکەمان، شتەکان چۆن بەڕێوە دەچن؟

یوونگی:خۆت خۆشەویست مەکە کورتە باڵا، هەموو شتێک زۆر ئارامترە لە دوای ئەوەی ئێوە پۆلەکەتان جێهێشت..

دانی:ئەوە بە ئازاربوو کوڕە، ئێمە ئەوەندە بە ژاوەژاوین؟

یوونگی:ئۆھ! هەرگیر پێشبینی ئەوە ناکەن کە چەندە بە هەرا و دەنگە دەنگن..

جۆنگکوک:ئەوە شانازیە بۆمان، بەهەرحاڵ.. نامجوون هیۆنگ چۆنە؟

یوونگی:ئێستا ئەویش زیاد دەکەم بۆ نێو پەیوەندیەکەمان، کەمێک چاوەڕێ بن..

دوای چەند خولەکێک دەنگی نامجوون هات..

نامجوون:هێی یوونگی! چی هەیە؟

یوونگی:هێی جوون! من و ئەو دوو خۆشەویستە شیرینە خەریکی پەیوەندی بووین وە ویستمان تۆش بەژدار بیت..

نامجوون:هێی هاوڕێیان ئێوە چۆنن؟

جۆنگکوک:هەموو شتێک باشە هیۆنگ، چی دەربارەی تۆ؟

نامجوون:هەموو شتێک باش دەڕوات، چۆن توانیتان بیرتان بکەوێتەوە دوو هاوڕێی دیکەتان هەبوو؟!

دانی:ئایخوایە، ئێوە وا پیشانی دەدەن کە ئێمە زۆر ئیهمال بین..

یوونگی:بێگومان وان! بەیانی ئێمە دێین بۆ سەردانیتان وە کەمێک کات بەسەر دەبەین بەیەکەوە.. هەر خەرجیەکیش هەبێت لەسەر ئێوەیە.

"ـبــــەڵــێــنــے تــــۆ" J.JKWhere stories live. Discover now