Episeod 6 \ our first met

54 20 0
                                    









vote

↪comment↩

↪I hope you'll like it↩































































taehyung pov

لە دوای ئەوەی جوگکوک لە چاوەکانم ونبوو و ڕێی گرتەبەر بەرەو کۆشک
من تەنها مامەوە لە دارستانەکە
ئەو دارستانەی زۆر بیرەوەریمان لەگەڵ هەیە

دارستانەکە دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی پایتەخت و دارستانێکی چڕە
هێشتا یەکەم دیداری خۆم و جونگکوکم لەیادە زۆر بە باشی






flash back

تایهیۆنگ دەگەڕا بەدوای جۆرێک لە توو کە ڕەنگیان شینە لە کاتی پێگەشتنیاندا کە بەکاردەهێنرێن بۆ درووستکردنی دەرمان
تایهیۆنگ توەکانی دۆزیبۆوە بەڵام ئەوان پێنەگەیشتبوون
چەن جارێک ئەوانی بینی بەڵام هیچ کام لەوان پێنە گەیشتبوون

تایهیۆنگ هەموو جارێک بە خۆی دەوت لە دڵنیام لەناو دارستانەکە زیاتری لێیە و لەوانەشە پێ گەیشتووبن
لەبەر ئەوەش هەموو جارێک زیاتر و زیاتر دەچۆ ناو دارستانەکە







لە ناکاو ئاسکێکی جوان بەرەوڕووی تایهیۆنگ هات بە خێراییەکی زۆر
تایهیۆنگ زۆر شڵەژا و نایتوانی تەنانەت خۆشی لابدات چونکە کاتێک درکی بەوەکردبوو ئاسکێک بە خێرای بەرەو ڕووی دێت زۆر درەنگبوو

ئاسکەکە زۆر نزیک لە تایهیۆنگەوە تێپەڕی
بەڵام
ئەوە مانای ئەوەنییە تایهیۆنگ بێ ئازار پێگەیشتن ڕزگاری بوو بەڵکو ئاسکەکە خۆی پیادا کێشا!!!!

تایهیۆنگ کەوتە سەر زەویەکە و قاچی نوشتایەوە، و ئازاری پێگەیشت

"ئاهـــ قاچم" تایهیۆنگ دانیشتبوو ئەنوزایەوە لەتاو ئازاری قاچی و سەیری ئاسکەکەی ئەکرد کە خەریکە بەتەواوی دیار نامێنێت

تایهیۆنگ دەستی بەقاچیەوە گرتبوو
چەن جارێک هەوڵی هەستانەوەیدا بەڵام نەیدەتوانی و ئەکەوتەوە سەر زەوی

تایهیۆنگ لەچەن چرکەیکی زۆر کەم هەزاران بیرۆکەی بۆ هات

کەس نازانێت ئەو لە دارستانە تەنانەت باشترین هاوڕێشی جیۆنگهان
وە ناشتوانێ بڕوات بەڕێگەدا لەبەر ئەوەی قاچی ئازاری پێگەیشتووە
وا خەریکە ئەبێتە ئێوارە باشە ئەی ئەگەر دوونیا بەرگی ڕەشی پۆشی و تایهیۆنگیش هەر لەوێ بوو و دواتر ئاژەڵە دڕندەکان خواردیان

vminkook ~Snow drop~  ✓ Where stories live. Discover now