٠بـــەشـــیـ بـیـسـت و دووەم٠

728 154 18
                                    


جـــۆنــگــکــووک^

"بۆچی ناتوانم ڕقم لێت بێت؟"وتی کاتێک بەچاوە پڕە هەنگوینییەکانی سەیری ئەکردم، سەیری چاوەکانی ئەکردم ...
خۆم بە نەفرەت ئەکرد کە دوای ئەوەی ئەو هەموو ئازارەی چەشتووە منیش بەو شێوەیە ئازاری ئەیەم، کاتێک بۆ یەکەمجار هێنامە لای خۆم بڕیارم یا بیکەمە دڵخۆشترین ...
بەڵام ئێستا جگە لە خەم و خەفەت باوەڕم نییە شتێکی تر بم بۆی

و ئێستاش پێم ئەڵێت کە بۆچی ناتوانێت ڕقی لێمبێت ...ئیدی من چۆن لەوە زیاتر شێت و شەیدای نەبم؟ چۆن نەتوانم نزیکی نەبمەوە و لەباوەشی نەکەم تا نەفەسم لێ ئەبڕێت ..؟
خۆم بەخراپ ئەزانم کە وا بیرەکەمەوە بەڵام دڵم هێندەی دونیایەک خۆشبوو بەوەی وتی کە ناتوانێت ڕقی لێمبێت ...واتای ئەوەیە هەلێکم هەیە

پەنجە گەورەم بەبازنەیی لەسەر ڕوومەتە پەمەییەکانی ئەجوڵاند
"هێندە شایەنی ڕق لێبوونەوەم؟"وتم و سەیری ئەو چاوانەم کرد کە بۆی ئەمرم

چاوەکانی گوشی و چەنەها فرمێسکی نەرم لەچاوەکانی کەوتن، خێرا هەموویانم سڕی چونکە قورسە بینینییان بەتایبەیش کاتێک ئەزانم هۆکارەکەی منم

"فریشتە بچوکەکەم سبەی ڕۆژی من و تۆیە ئەتبەمە دەرەوە، چی جلێکت ویست لەبەری کە، ئەتبەمە بازاڕیش تا هەر پێویستییەکت هەبوو بیکڕیت هم؟"وتم تا هەموو شتێکی بیر بەمەوە
ئەزانم گەمژانەیە ...وەک وایە لەگەڵ مناڵێک قسەبکەم بەڵام خۆشم نازانم چۆن هەڵە گەمژانەکانم چاک بکەمەوە

سەیری ئەکردم بەسەیری، سەیرم لێئەهات بۆ وا سەیر ئەکات بەڵام بیرم هاتەوە کە من بەتەواوی لەسەری پاڵکەوتووم ..
بەخێرایی هەستامەوە و دانیشتم
ئەویش هەستایەوە و بێ وەستان چووە دەرەوە لەژوورەکە

دەستم بە ڕووخسارم هێنا ...و هەناسەیەکم هەڵمژی و یامەوە

-

لەسەر نانخواردن بوون، بەبێدەنگی نانییان ئەخوارد ...
جیمین هەستی کردبوو شتێکی نامۆ ڕووی یاوە بەڵام هیچ قسەیەکی نەئەکرد

"باشە ئەی تێهیۆنگ بۆ نەهات؟"جۆنگکووک پرسی و سەیری جیمینی کرد

"لە ژوانە"

برۆکانی بەرز کرد"دووبارە بە کێ ڕائەبوێرێت؟"

"نازانم بەحساب ئەڵێت ئەمجارە جدییە، هیوادارم وابێت و دووبارە توشی بەزمێکمان نەکات"

ئانی تەنها بەبێدەنگی نانی ئەخوارد هەرچەنە دڵی هیچی نەئەبرد بەڵام نەیەتوانی هیچیش نەخوات

"ئانی، حەزت بەچییە تۆ؟"جیمین وتی و ویستی تۆزێک بیخاتە قسە

ئانی سەیری کرد کە لەبەرامبەری بوو"مەبەستت چییە لەوە؟"

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now