بـیـسـت و یـەڪەم

147 28 19
                                    

"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"

ڕۆژەکان تێپەڕین، وە ئێمە کۆتای ساڵیشمان تێپەڕاند. ئێستاش قورسترین بڕیار کە لەژیانمدا دام خەریکە بەرەو جێبەجێکردن ئەچێت..

ئێستا لە فڕۆکەخانەی ئینچۆنەوە دانی لەنێو باوەشمەوە دەگریا و چاوەڕێی کاتی فڕینی فڕۆکەی ئەمریکا بووین..

ئەو بەهۆی نمرە بەرزەکانیەوە لە قوتابخانە پێشنیاری خوێندنی بۆکرا لە ئەمریکا، وە لەئەستۆگرتنی هەموو تێچووەکانی زانکۆکەی تا کۆتا ساڵ.

ئەمە هەلێکی زێڕین بوو بۆ دانی، بەڵام تاوەکو ئێستاش دوودڵە لە ڕۆیشتن.. هەوڵێکی قورسمان دا لەگەڵی من و یوونگی و نامجوون تاوەکو ڕازی بوو.

ئێستا وەک ئەوەی منداڵی من بێت لەنێو باوەشم دەگریا و تکای دەکرد تاوەکو نەڕوات.

دانی:جۆن، تکایە.. تکایە با نەڕۆم. تۆ من بەباشی دەناسیت گەمژە، دەزانیت حەزم لە شوێنی نوێ و کەسانی نوێ نیە. ناتوانم لەوێ بەرگە بگرم بەبێ تۆ..

جۆنگکوک:دانی، ئەمە هەلێکی نایابە بۆ تۆ وە هەرگیز ناتوانم بهێڵم کە بەکارینەهێنی. تۆ لەوێ بەهێواشی و بەبێ ئاگاداری خۆت دەگونجێیت لەگەڵ دەوروبەرت، وە هەر کاتێک ویستت دەتوانیت قسەم لەگەڵدا بکەیت. وە ئەمە ئەوەبوو کە دەتویست، بینینی وڵاتانی دیکە و بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزیەکەت لەگەڵ کەسانی بیانی.. تۆ باشدەبیت من دڵنیام لەوە، وە تۆ فێربووبوویت کە چۆن بەهێز بیت... هەر کەسێک ویستی ئازاردانی تۆی هەبوو بەهەمان ئەو هێزە لێیبدە کە لە من و یوونگیت دەدا، باشە؟ دەزانیت کە خەمبار دەبم بە بینینی گریانی تۆ بۆیە تکایە مەگری.. لەهەر شوێنێک بیت تۆ کەسێکت هەیە بەناوی جۆن جۆنگکوک کە باشترین هاوڕێی تۆیە و زۆر خۆشیدەوێیت، وە ئەگەر بێت و لەبیری بکەیت دەبێت بە کابووسی ژیانت و هەموو خەوێکت دەکات بە مەرگ، بۆیە هەوڵی لەبیرکردنی من مەدە.

لە باوەشم قسەم بۆی دەکرد و هەوڵم دەدا نەرمترین تۆنی دەنگم بەکاربهێنم بۆی، ئەو تەنها هەنسکی دەدا و لە کۆتایی قسەکانم بە گرژی پێستمی ڕاکێشا..

دانی:گەمژە.. هەرگیز ناتوانم تۆ لەبیربکەم. ئەوە تۆیت کە نابێت من لەبیربکەیت باشە؟. تکایە ئاگاداری ژەمەکانت بە، شەوانە زوو بخەوە و نەکەی خوێندن فەرامۆش بکەی.. من بەڕاستی دڵتەنگ دەبم گەر بزانم وات کردووە باشە؟ ماڵەکە پەرشووبڵاو مەکە و جلەکانت زوو زوو بخەرە نێو جلشۆرەکە ئەگینا دڵنیام هیچ جلێک لەنێو تاکەکەت نامێنێت تا بیپۆشیت.. لە کارەکەت خۆت ماندوو مەکە. نازانم پێویستە چیتر بڵێم من ناتوانم وەک تۆ خەمخۆر بم.. هەر بەڕاستی نەکەی قسەکانم پشتگوێ بخەیت!

من تەنها بە خەندەیەکی بچووکەوە بەردەوام بووم لەسەیرکردنی، پاشان سەرم بۆی جوڵاند بە مانای باشە.

جۆنگکوک:پێش ئەوەی دەست بە کارێک بکەیت لەوێ ئاگادارم بکەرەوە با دڵنیابم لە شتەکان پاشان دەست پێبکە.. تۆ زۆر کەلەڕەقیت من هەرگیز حەز ناکەم کار بکەیت، هەر بەڕاستی دڵنیایت لەوەی دەتوانیت ئاگاداری خوێندنیش بیت لەگەڵ کارکردن؟ من هێشتا دەتوانم مانگانە پارەت بۆ ڕەوانە بکەم.

"ـبــــەڵــێــنــے تــــۆ" J.JKWhere stories live. Discover now