Kim Taehyung

180 26 20
                                    

سەرکەوتووترین سەرمایەدار لە زمانی ئاسیادا

وەک کوڕە خۆبەزلزانەی کە هێچ کەسێکی تر نییە جگە لە کیم تایهیۆنگ کچان بەهۆی دەموچاوە قۆزەکەیەوە دەمرن کە لە هەمان کاتدا هوتە بەڵام دوای ئەوەی زانیان کە کوێرە ڕەتیانکردەوە لێی نزیک ببنەوە

جیوو رازی بوو  وەک ئەوەی ڕاهاتبوو بە ڕەفتارە بێئەدەبیەکانی تایهیۆنگ  باشە کێ دەتوانێت تاوانباری بکات هەرچەندە خێزانەکەی دڵخۆشترین بوون تا ڕۆژێک کوڕە گەورەکەی بینایی لەدەستدا لەو ڕۆژەوە هەرگیز خۆشبەختی نەهاتە ناو ماڵەوە

"بەیانی باش تایهیۆنگ  " مینا وتی کاتێک یارمەتی خەسووی دەدا لە نانی بەیانی

میۆی مینا یان بڵێم کیم مینا هاوسەری کوڕە بچووکەکەی کیم جاهیون بە وەسیەتنامەی باوکی بۆ جاهیون ڕێکخرا

هەرچەندە ئەو وەک خێزانی جاهیون دەوڵەمەند نەبوو باوکی لە ژێر کۆمپانیای کیم جۆنگۆن کاردەکات کە بە دەوڵەمەندترین سەرمایەداری ئاسیای ناسراوە جونگون هاوسەرگیری کردووە  مینا پێی وابوو جووتێکی نایاب دروست دەکەن بەداخەوە جاهیون هێشتا تا ئەمڕۆش مینا وەک هاوسەریی قبوڵ ناکات چونکە دەوڵەمەند نییە جایهیون پێی وایە کە مینا مایەیی شەرمەزارییە ئەویش ئەوەندە باش خوێندەوار نییە بەڵام مینا دڵێکی زێڕینی هەیە

جیوو بە هەموو دڵەوە مینای خۆشدەوێت وەک چۆن مینا تاکە کەسە کە لەم ماڵەدا میهرەبانە

'بەیانی تۆش باش "تایهیۆنگ وەڵامی هاوسەری براکانی دایەوە هەرچەندە تایهیۆنگ بێ ئەدەبە بەڵام هێشتا پەڵەیەکی نەرمی بۆ مینای هەیە

"بەیانیت باش سێ منداڵە جوانەکەم و هاوسەرە خۆشەویستەکەم" جونگۆن وتی کە هاتە  ژووری نانخواردنەکە

جایهیون هەر زوو دوای ئەوە هاتە ژوورەوە لەگەڵ رێباتەکەی  کێشەی هەبوو مینا بینی و دەستەکانی سڕییەوە کە دەچوو یارمەتی بدات

" با بیکەم " مینا پێداگری کرد کە یارمەتی بدات

" نا ناوێریت دەستم لێبدەیت بەو دەستە پیسانەت  مینا " جایهیون شەقێکی لە دەستی لێدا و بەجێهێشت لە پشتەوە مینا بە دڵتەنگی سەیری دەکرد

" نیگەران مەبە ئازیزم دڵنیام ڕۆژێک دێت خۆشی دەوێی " جوو وتی رۆشتە لای مینا لە باوەشی گرت

سەرەڕای ئەوەی ئێستا ساڵێکە مینا و جاهیون هاوسەرگیریان کردووە بەڵام جاهیون هێشتا وەک زبڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکات

نانی بەیانی پێشکەش کرا جیوو نانی بەیانیەکەی خستە بەردەم تایهیۆنگ بۆ ئەوەی ئاسانتر بێت بۆی بیخوات

"باوکە ئایا بەرێز وانگ گرێبەستی کۆتایی قبوڵ کرد " جایهیون لە باوکی پرسی

"بەڵێ ئەم بەیانییە پەیوەندی بۆ کردم وتی زۆر حەز دەکات هاوکاریمان بکات " جونگۆن وتی کاتێک شەربەتەکەی دەخواردەوە

مـلـیاردیـرە نـابینـاکە ||کـیم تایـهـیۆنگ Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt