°25°

780 139 156
                                    


قاچە لەرزیەوەکانی ڕێگەیانن نەدەدا بەباشی ڕێبکات و زوو زوو هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدا

بەڵام دووبارە خۆی کۆدەکردەوە و لە هەنگاوە بچوک و هێواشەکانی بەردەوام بوو

قژە درێژەکەی تڕ بوو بوو بە هۆی نم نم بارانەوە و جلەکەی تەنک بوو دەبووە هۆی ئەوەی هەست بە سەرما بکات

لە نزیک گۆڕەکە وەستا 
ماوەیەکی زۆرە نەهاتۆتە لای داپیرەی
لەلای دانیشت و سەری خستە لایەکی گۆڕەکە و زیاتر گریا

گریانێکی هێواش و بە ئازار
بەهۆی مانۆوویی هەر زوو لەوێدا خەو دەیباتەوە

یۆنگی:
جۆنگکووک ...جۆنگمووک هەستە براکەم
ئێرە چۆڵ بووە ئیدی

جۆنگکووک بەهێواشی و ماندووی چاوەکانی کردەوە و
دەستی یۆنگی گرتەوە کە لەبەردەمی ڕایگرتبوو

یۆنگی دەسی خستە سە کەمەری و باوەشی لێدا
پاشان بەهێمنی و هەنگاوە هێواشەکانیان ژوورەکەیان جێهێشت

جۆنگکووک چووە ئۆتۆمبێلەکە
پاشان بەهێواشس پرسی

یۆنگی ن/ت لەکوێیە...

یۆنگی:
لەوانەیە لەماڵەوە بێت

جۆنگکووک سەری لارکردەوە بۆ لای جامەکە و فرمێسکەکانی دووبارە کەوتن

دەستی بەهێواشی بۆ ئەو مستیلە بچوکە برد کە لە گیرفانی دابوو
مستیلە زیوە جوانەکەی دایکی کە هەمیشە لەدەستیدا بوو هەر چەن هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردبوو بەڵام هەمیشە لەدەستیدا بوو

جۆنگکووک کردییە پەنجە بچوکەکەی کە بەتەواوی بۆ ئەوەیان گونجاو بوو
ماچێکی کردوو فرمێسکەکانی سڕیەوە

مۆبەکەی دەرکرد و پەیوەندی بە ن/توە کرد بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو

دووبارە هەوڵی دایەوە بەڵام دووبارە هیچ هەواڵێک نییە

پەیوەندی بە دامیەوە کرد

دامی:
سڵاو ب.جۆنگکووک

جۆنگکووک:
سڵاو لە تۆش دامی ..ن/ت لەماڵەوەیە

دامی؛
ئێ نەخێر بەڕێزم ئەو لێرە نییە ..
دەبوو لەگەڵ ئێوە بێت

جۆنگکووک:
چ.چی دەڵێی یانی نەهاتۆتەوە بۆ لای تۆ دامی
چۆن دەبێت

باشە باشە دایدەخەمەوە

یۆنگی:
چی بووە ...؟

جۆنگکووک:
ن/ت نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە ..ئەو کچە چۆتە کوێ یۆنگی تکایە با هیچ شتێک نەبووبێت

🅰🅼 🅸 🆈🅾🆄🆁 🅳🅰🅳..?!.......j.jkWhere stories live. Discover now