بـیـسـت و دووەم

128 24 14
                                    

"لەلایەنی جۆنگکوکەوە"

ڕاهاتم لە ژیانکردن بەتەنهایی، بەڵام هەرگیز ئەو هەستەم لەبیر نەکرد کە ژیانکردن چۆنبوو لەگەڵ دانی و ڕۆژەکانمان چۆن بەڕێدەکرد.

ئەوە چوار ساڵ تێپەڕی وە ئەو تەنها توانی لە پشووی هاوینی ساڵی یەکەمدا بۆ هەفتەیەک بگەڕێتەوە.. سێ ساڵە من ئەوم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەبینیوە وە لەم ساڵەی کۆتاییدا بەهۆی سەرقاڵیمان بە خوێندن و کارکردن پەیوەندیەکانمان بەڕادەیەکی بەرچاو کەمبووبوونەوە.. ڕەنگە لە هەفتەیەکدا تەنها بۆ چەند خولەکێک قسەمان کردبێت؟ یان هەندێک جار کەمتریش.

من ئێستا چاوەڕوانی ئەوم لە فڕۆکەخانە وە شڵەژاوم و نازانم کە دەبێت چۆن ڕەفتار بکەم لەگەڵیدا؟ ئەوە ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە وە ڕەنگە ئەو ئێستا بەرامبەر منیش شەرمن بێت.. تەنانەت نازانم بیر لە چی دەکەمەوە و بەجۆرێک هەست بە شێتبوون دەکەم. من نەفرەتیانە بیری دەکەم وە هەگیز نەمتوانی ئەو و هەموو ئەو هەستانەی بۆ ئەوم هەبوو لەبیری بکەم.

ئەو هەفتەیەک لەمەوبەر کۆتا ساڵی خوێندنەکەی تەواو کرد و منیش مانگی ڕابردوو تەواوم کرد، کەواتە ئەو ئێستا دکتۆرێکی جوانە؟ دکتۆری ئافرەتان و منداڵبوون.. ئەوە زۆر شیرینە وە دەزانم کە ئەوە خەونی ئەوبوو. من تەنها بەشی دەرمانسازیم تەواو کرد، هەرچەندە ئەوە خولیای من نەبوو. بەڵام من بەجۆرێک نەمدەتوانی بزانم کە خەونی من چیە؟ هەموو کات تەنیا لەوێنەکێشان و سەماکردندا پلەیەکی باشم بەدەستهێناوە، ڕەنگە پێویستی کردبێت بڕۆم بۆ بەشی هونەری یان شتێکی لەو شێوەیە؟ بەڵام بەهەرحاڵ ئەوە تێپەڕی و بەڕاستی هەرگیز ناتوانم بیریش لەوە بکەمەوە کە بڕۆم و چوار ساڵ یان زیاتری دیکە دووبارە بخوێنم بۆ بەشێکی تر. ئەوە بەجۆرێک مەحاڵە لەگەڵ مندا!

بەپەرۆشیەکی بێ ئەندازەوە لەنێو خەڵکیدا وەستابووم و بەچاوم هەموو کەسێکم دەپشکنی و بۆ ئەو دەگەڕام لەنێو ئەو کەسانەی کە دەهاتنەوە.. ئەو لێرەیە ڕێک لەوێ، تەنها چەند مەترێک لەنێوان ئێمەدا هەبوو و ئەو بۆ کەسێک دەگەڕا.. ئایە پێویستە دوودڵ بم لەوەی ئەو کەسە من نیم؟ بێگومان جۆنگکوک، ئەو بۆ تۆ دەگەڕێت گەمژە.

بەخەندە گەورەکەمەوە دەستم بۆی بەرز کردەوە وە ئەو کاتێک منی بینی چاوەکانی کرانەوە و بەرەو ڕووی من هات.

دەستەکانم بەرز کردەوە بۆی بەمانای سڵاوکردن، دوودڵ بووم لەوەی باوەشی لێبدەم و نائاسوودە بێت.. بەڵام ئەو پێش هەموو شتێک خۆی خستە باوەشم.

دانی:هەی گەمژە! هیچ بیرۆکەیەکت نیە چەندە بیری تۆم دەکرد، بەڕاستی نەمدەتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی و کامێراکان هەژمار بکەم.

ئەو دوای قسەکانی خۆی دوور خستەوە لە من و بەچاوە پڕ لە فرمێسکەکانی سەیری کردم، زۆر دڵخۆش بووم بە کاردانەوەی ئەو و ئەوجارە من باوەشم لێیدا.

"ـبــــەڵــێــنــے تــــۆ" J.JKWhere stories live. Discover now