پارتی هەشت(part eight )🙎🏻

85 8 2
                                    

سڵاو هاتمەوە بە پارتی تازە🤟😋

ن/ت:زۆر سووپاس جەیکەی

کووک:سووپاسی ناوێت

لەپر کووک تەلەفونێکی بۆ هات

-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-
In tell

کووک:ئەلو (بە ساردی)

سیونبین:بەڕێوبەر شتێکی زۆر خراپ ڕوویداوە

کووک:چی ڕوویداوە

سیونبین:بەرێزم سیۆهۆ ئەها ئەو دەستپێشخەرەی کە پێشتر سکرتێر بوو حەوت ساڵیشە لە کۆمپانیاکەیە ئەو فێڵێکی گەورەی لێتکرد

کووک:چۆن

سیونبین:بەڕێزم تۆ ئەوت دانابوو ئاگای لە کاروباری کۆمپانیاکە بێت تاکو تۆ یێیتەوە سیئۆل بەس ئەو هەموو پارەی بانک و ئەرزەکانیشت و هەموو پارەی کۆمپانیاکە و هەرشتێک هەقی بەسەر کۆمپانیاوە بێت هەمووی دزیوەو ڕۆیشتووە

کووک:ئای نەفرەت (بە توڕەییەوە تێلەکەی داخستەوە)

end tell

ن/ت:کووک چی بووە (بە خەمەوەو ترسەوە)

کووک هەموو شتێکی باسکرد

لیسا:چیکەین

کووک:من کێشەم پارە نییە ئەتوانم هەموو پارەکانیش بەمەوە بەس خۆتانەزانن ئەو دەستپێشخەرەمان 7ساڵە لەوێ ئیشەکات چۆن توانیتی خیانەتمان لێکات لە کاتێکدا کە هاوڕێی باوکمەو کە باوکیشم لە کۆمپانیاکە بووە پێش ئەوەی کۆمپانیاکە بکات بە ناوی منەوە ئێستاش هەر هاوڕێ بوون نازانم بۆ وای کردووە (دەستی بە سەریەوە گرتبوو)

چانبین:کووک تکایە ئارامبەوە

ن/ت:کووک سێرکە پێنج خولەکی تر ئەگەینەوە بەتەواوەتی بۆ سیئۆل وە من مێشکم بۆ شتێک ئەچێت کووک ڕێگەم پێئەدەی کۆبوونەوەیەک ڕێکخەم

کووک:ن/ت من ئەو پیاوە ئەتوانم بە ئاسانی بکوژم

ن/ت:سێرکە کووک پێویستە کۆبوونەوەیەک کەین ئەم کارە ئەزانم بەلای تۆوە زۆر ئاسانە بەڵام ئێمە دەبێت پلانمان هەبێت بە پێی قسەکانت بێت من دڵنیام ئەو دەمێکە پلانی بۆ ئەمانە داناوە وە ئەو پارێزەری کۆمپانیاکەشە لەو باوەڕەدا نیت ئەو زۆر زیرەکتر بێت ئێمە بکاتە تەڵەکەیەوە

کووک:باشە با بە قسەی تۆ بێت

ڕۆیشتنی کات......

لە کۆمپانیا لە کاتی کۆبوونەوە

ن/ت:بەڕێزان هەمووتانەزانن چی بووە من بە یارمەتی بەڕێوبەر جەنگکووک ئیوەم کۆکردەوە تاکو بە باشترین شێواز پلان دانێین

کووک:دەستپێکە(بەساردی)

ن/ت:سێرکەن من زۆرم بیرکردەوە زانیتم ئەم پیاوە 7ساڵە لێرە کارەکات ئەو کوڕێکی هەیە تەمەنی 23بۆ 24ساڵ دەبێت وە ئەو لە مێژە حەزئەکات کوڕەکەی ببێتە بەڕێوبەری داهاتوی ئەم کۆمپانیایە بەڵام کاتێک بەڕێوبەری ئەم کۆمپانیایە کوڕەکەی خۆی داناوە ئەویش پێی ناخۆش بووەو ویستویەتی تۆڵەیئەمە بکاتەوە بۆیە پارەکانی دزیوە

تەنها ببە بە خاتوو جیۆن!!//Just Be Mss.JeonWhere stories live. Discover now