𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟧 " کۆما "

70 23 8
                                    















: ئان خێرا دەستت بێنە



بانگچان وتی و دەستی بۆ ئان ڕاکێشا ، بەڵام کەسێکی تر سەرنجی ئان'ی بۆ لای خۆی ڕاکێشا

ئافرەتێکی گەنج بوو لەسەر ئەسپە ڕەشەکەی شاڵێکی ڕەش و گەورەی بەخۆی دادابوو لە دواوەی بانگچان وەستابوو



: خێراکە!



بانگچان بە دەنگی بەرزەوە وتی و وایکرد ئان سەرنجی بێتەوە سەر ئەو ، ئان دەستی بانگچانی گرت و سەرکەوتە سەر ئەسپەکە و بەخێرایی ڕۆیشتن



: ئەوە کێیە؟



ئان ئاماژەی بە ئافرەتە گەنجەکە کرد بەڵام بانگچان ئەوەندە شڵەژاو بوو وەڵامی نەدایەوە

دواتر بانگچان ئەسپەکەی وەستاند و ئان'ی هێنا خوارەوە لە ئەسپەکە



: ئێمە چی دەکەین لێرە؟



ئان وتی بە سەرسامیەوە دواتر ڕووی لە بانگچان کرد



: هاڕمۆنیا بە هەموو شتێکی زانی.. جا بەر لەوەی ئایێن ئاشکرا بێت و تۆش بدۆزنەوە ئەوا من جادووگەرەکەم هێنا تاکو دەروازەکە بکاتەوە و تۆش بگەڕێیتەوە



بانگچان بە شڵەژانەوە وتی و منیش دەستم گرت بە دەممەوە و سەیری ئافرەتەکەم دەکرد دواتر ئافرەتەکە چەند جادویێکی کرد بە دەستەکانی و توانی ڕەنگی هێڵەکە بگەڕێنێتەوە



: ئێستاش بڕۆ



بانگچان پاڵێکی نەرمی بە پشتمەوە ناو منیش بە فرمێسکەوە وەستابووم لەبەردەم هێڵەکە



: ئان.. خۆشحاڵ بووم بە بینینت



بانگچان وتی و ئاوڕم بۆی دایەوە کە زەردەخەنەی بۆ کردم منیش زەردەخەنەم بۆ کردەوە و فرمێسک بە ڕوخسارمدا هاتە خوارەوە

بە بیرکردنەوە لەوەی دەگەڕێمەوە جیهانەکەی خۆم هەستێکی سەیرم هەبوو ، ئیتر من لەو نەهامەتیە ڕزگارم بوو بۆ هەمیشە!

هەرچەندە من کەسانی باشم ناسی بەڵام هێشتا ئێرە بۆ من مەترسیدار بوو نەوەک کەسەکان ، من خەونە مەحاڵ و ئەستەمەکەم بەدی هات و توانیم خوێنمژ و جیهانی خوێنمژەکان ببینم ئەمە بۆمن شتێکی گەورە و گرینگ بوو کە ئەزموونم کرد








✔ " هـێـڵـەکـە " Where stories live. Discover now