P-3

21 10 0
                                    


" هەرگیز درەنگ نییە بۆ سەرەتایەکی نوێ "

پێش خوێندنەوە تکایە ڤۆت بکەن و کۆمێنت لە نێوان دێرەکاندا بکەن بۆ بەردەوام بوونم
|——————|—————|—————|

یۆسۆل: پێویست ناکا ، هیوادارم ناخۆشی نەیەتەوە رێگاتان... ئێستاش من دەبێت برۆم

هاوڕێکەی: زۆر سوپاس ، بە هیوای کاتێکی خۆش

یۆسۆل: خۆشتر بۆ ئێوە.....

یۆسۆل ڕووی وەرگێرا و لەوێ رۆیشت و چووە دەرەوە لە دادگا دوای ئەوەی چووە نێو ئۆتۆمبێلەکەی و ڕۆبی پارێزەرایەتیەکەی لە بەری کردەوە ودەستی کرد بە شۆفێری کردن، بەڵام زۆری نەبرد کە موبایلەکەی زەنگی پەیوەندی لێدا و ئەویش موبایلەکەی هەڵگرت و سەیری کرد و وەلامی دایەوە و دەنگی موبایلەکەی کرد بە دەرەکی

یۆسۆل: بەڵێ

ناری: کارەکانت تەواو کرد؟

یۆسۆل: ئێستا تەواو بووم

ناری: کەوایە لەوێوە برۆ و ئەو کەلوپەلانەم بۆ بکرە کە بۆتی ئەنێرم و بیانهێنەرەوە مالەوە

یۆسۆل : خۆت بۆ ناچی بیانکریتت؟

بە بێزاریەوە بۆڵاندی بەڵام هەر زوو ناری قسەکەی بە یۆسۆل بڕی

ناری:  من مالەکە پاک دەکەمەوە خێرا وەرەوە

کۆتای بە پەیوەندیەکە هێنا و یۆسۆل ڕێگاکەی گۆڕی و بە بێزارییەوە چووە یەکێک لە مارکێتەکانی ئەوێ و ئۆتۆمبێلەکەی پارک کرد و دابەزی و چووە نێو مارکێتەکە و ناریش لەوکاتەدا مەسجی بۆ نارد کە تەواوی ئەو شتانەی بۆ نوسیبوو تاکو بیکرێت

یۆسۆل : ئەو هەموو شتەی بۆ چییە؟!

بە شۆک و بێزاریەوە وتی و دەستی کرد بە هەڵگرتنی کەلوپەلەکان و دواتریش کاشێرەکە هەمووی بۆ بکردە چەند زەرفێکەوە و دای بە یۆسۆل

کاشێرەکە : چل و هەشت وۆنی کرد

سۆ پارەکەی پێدا و زەرفەکانی لێوەرگرت و کردیە نێو ئۆتۆمبێلەکە و دواتریش دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و سەرکەوت و دەستی کرد بە شۆفێری کردن

ماوەیەکی زۆری نەبرد کە پەیوەندی بۆ هات و ئەویش سەیری پەیوەندیەکەی کرد

یۆسۆل : گەمژەی نەخۆش

بە توڕەیەوە گوتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە
بەڵام دوبارە تایهیۆنگ پەیوەندی پێوە کردەوە و ئەویش هەڵیگرت

بـــڕوام 𝐁𝐞𝐥𝐢𝐯𝐞𝐫 𝐦𝐞 پـێـبـکەWhere stories live. Discover now