من لەوانە نیم حەزیان لە بێتاقەتی بێ هەرگیز ، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ڕۆحێکم هەیە حەزی لە پێکەنین و خۆشیە ، ڕۆحێکی پڕ وزەم هەیە ، بەڵام کات و ساتێک هەیە هەموو گەردوون لەپێش چاوما ئەکوژێتەوە ، بەزۆرینەی کات شتەکان بێ چێژن ، جۆشم لەدەست ئەدەم تەنانەت بۆ قسەکردنیش ، بەم دوایاننە بۆم دەرکەوتووە یەکێک لە بەچێژترین کاتەکان بۆ من ئەوکاتانەیە ئەچمە داڵغەوە ، هەستەکەم هێدفۆنێک ئەکرێتە گوێم تەواو خامۆشە دەورم ، زۆر کاتان هەبووە ڕەفیقەکانم قسەیان کردوە بەس من دیقەتی شوێنێکم داوە و هیچم نەوتوە ، هەستم کردوە دابڕاوم ، بێدەنگی باڵ ئەکێشێت بەسەرما ، نامهەوێ بێدەنگ بم ، بەڵام هەزار و یەک هۆکار هەیە بۆ ئەوەی قسەنەکەم ، ئیتر بێدەنگی مانای گوێگرتن نیە ، بەڵکوو مانای نەبوونی تاقەتی قسەکردنە, مانای مردنی حەزی بەشداریکردنە.
...
![](https://img.wattpad.com/cover/367539274-288-k704959.jpg)