ڕۆژی پـێـنـجـەم

253 54 213
                                    

Vote&coment

" پـێـنـاسـەی ئـەشـق چـیـیـە ؟! "

.

.

.

ـــــــ ــــــــ ــــــــ ـــــــ ـــــــ ـــــــ ـــــــ ــــــــ ــــــــ ـــــــ ـــــــ ــــــ
TAE POV

چاوەکانم بەرە بەرە کردەوە .. سەرم ئازاری زۆر زۆر بوو .. داخیل کرابووم .. هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی
ڕاستەوخۆ یۆنگی بەژوورەوە کەت

یۆنگی : تایهۆنگ باشیت؟ " بە نیگەرانی "

بزەیەکی کاڵم کرد سەرم بە ئەرێ لەقاند ..
زۆر بێدەنگ بووم لەو کاتە سەیری کاتژمێرەکەم کرد دووی شەو بوو ئێستا هانا نیگەرانە

پزیشکەکە هاتە ژوورەو

پزیشک : بەڕێز یۆنگی وتی پێویشت ناکا پشکنینت بۆ بکەین بۆیە ڕاستەوخۆ داخیلمان کردیت ئێستا ئەتوانن بڕۆت گەر باشتر بووی "

سەرم لەقاند کانولە و شتەکانیان لێکردەوە
یۆنگی یارمەتی دام و پارە و شتەکانی دابوو ڕاستەوخۆ چوومە نێو ئۆتۆمبێلەکەی ئەو دەبێ ئەوەی منی چی لێکردبێ .. چاوەکانم زۆر کز بوون زۆر زۆرم خەو دەهات .. باشتر بڵێم زۆر بێزارم
بۆیە ئەمەوێ بخەوم
دوای ماوەیەک گەیشتنەوە دابەزیم و چوومە خوارەوە ڕاستەوخۆ بۆ ژوورەکەم بێنیم هانا لەسەر جێگاکە پاڵکەوتوە .. چاوانی کراونەتەوە .. سەیری کردم
ئایە مافی خۆی نییە هەموو شتێ بزانێ؟

بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە و لەسەر چۆک لەبەردەمی دانیشتم .. چی ئەڵێی هەمووت بۆ باس بکەم؟
سەرم لەسەر قاچەکانی دانا ئەویش دەستی خستە نێو قژم

هانا : هەموو شتێ دەزانم تایهۆنگ....! "

هەناسەم راستەوخۆ وەستا .. چی ئەزانێت ؟ بۆ خاتری خوا چی ئەزانێت؟ سەرم بەرز کردەوە و سەیرم کرد

هانا : بێنیم دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا ماچی ملتی کرد "

هەناسەم تووند بوو
هەستم بە داخ ئەکرد
من دەترسام خیانەت لە جۆنگکووک بکەم
بەڵام پێم وایە لە هانام کردووە
چەند دڵۆپە فرمێسکێک لە چاوم هاتە خوارەوە

هانا : ئاسایە تایهۆنگ .. من ئەمزانی هەرگیز ناتوانی دڵی خۆتم پێبدەی .. ئێمە هەرگیز وەک دوو هاوسەر نەبووینە ئێمە زیاتر وەک دوو هاوڕێ بووینە .. وە سووپاست دەکەم سەرەرای ئەوەی کەسێکیتر لەدڵت دابوو گرینگیەکی زۆرت پێدام "

تای : هـ هانا بمبورە " بە لەرزەوە "

هانا : ئاسایە .. دەی تایهۆنگ باسی بکە بزانم چۆن گەیشتیت بەم ڕۆژە؟ "

𝗢𝗖𝗘𝗔𝗡 || 𝗧.𝗞 ✓Where stories live. Discover now