𝒑𝒂𝒓𝒕"𝟏𝟒"

334 69 39
                                    

"وا دەکەیت حەزم لێبێت گوناهـ بکەم شازادە، شتگەلێکت لەگەڵ بکەم کە دەتبات بۆ بەهەشت.ئێستا وازت لێدێنم بەڵام جارێکی تر، دڵنیا دەبمەوە کە وات لێدەکەم بەناومەوە هاوار بکەیت تا ژێیەکانت دەتەقن"بە دەنگێکی قووڵی وتی کە وای لە مایوان دەکرد بە قوورسی ئەوەی دەمی قووت بدات بەڵام سەرەڕای ئەوەش بە چاوە بێتاوانەکانی سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد.

"کەواتە وابکە" بە دەنگێکی نزم چرپەی کرد بەڵام ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی جۆنگکووک بە چاوی فراوانەوە سەیری بکات.

"چـ-چی" پرسی، دڵنیا نەبوو ئەوەی بیستی ڕاستی بوو یان نا.

"وتم بیکە! من ماندوو بووم!"هاوارێکی کرد و فرمێسکێک لە گۆشەی چاوی بەربوویەوە.

-بۆچی دەگری؟ ئایا هێشتا دەترسێت کە من بمرم" جۆنگکووک بە شۆکەوە بیری کردەوە کاتێک هێشتا قسەکانی مایوانی پرۆسێس دەکرد. جۆنگکووک نزم بوویەوە و لێوەکانی مایوانی بەوانەی خۆیەوە گرێدا، هەموو خۆشەویستی خۆی لەو ماچەدا دەردەبڕی بۆی ئارامی بکاتەوە. دوای ماچە درێژەکە، پێشەوەیانی بەیەکەوە گرێدا و سەیری چاوەکانی کرد.

"جارێکی تر دەیڵێمەوە شازادەکەم، همم؟ دەزانم بەهۆی ئەو هەستانەی لەناکاو لەناوتدا کۆبوونەتەوە ئەمە دەڵێیت، بەڵام هەرگیز جێت ناهێڵم باشە؟ ئەم جۆنگکووکە بەڵێن دەدات تا کۆتایی لەگەڵت بمێنێتەوە، پێکەوە پیر دەبین و خێزانە بچووکەکەی خۆمان دروست دەکەین" جۆنگکووک بە دەنگێکی نەرمەوە وتی و وای لە مایوان کرد سەری بلەقێنێت بە چاوە پڕ فرمێسکەکانیەوە.

دەیزانی بەهۆی ئەو خەونەی کە بینیبووی ئەمەی وت.ویستی لەگەڵیدا ئاسوودە بێت،دەیویست هەموو هەستەکانیان هاوبەش بکەن.ئەو یەکێک نەبوو لە کچەکانی یانە کە دوای سێکسکردن بەجێی بهێڵێت، ئەو ژنەکەی بوو- ژنەکەی.

"شازادەکەم، ناتەوێت ژەمی ئێوارە بخۆیت؟" جۆنگکووک بە نەرمی لێی پرسی و مایوان لە وەڵامدا دووبارە گریایەوە و سەری لە ملی نوقم کرد تا بۆنی بکات.

جۆنگکووک پێکەنی، دەیزانی ئەمە بەو مانایەیە کە ئەو نایەوێت ژەمی ئێوارە بخوات بەڵام ناتوانێت ڕێگەی پێبدات ژەمی ئێوارە نەخوات چونکە دەزانێت نەخۆش دەکەوێت. سێری مووبایلەکەی کرد بۆ ئەوەی بزانێت کاتژمێر چەندە '7:48' مووبایلەکەی دانایەوە و مایوانی لە باوەش کرد،چونکە هێشتا کات ماوە.جۆنگکووک ئاهێکی هەڵکێشا و چاوەکانی داخست، هەوڵیدا ئارام بێتەوە بەڵام لەناکاو ئاگادارکردنەوەیەک لە مۆبایلەکەیدا وای لێکرد چاوەکانی بکاتەوە.بە ماندووییەوە جارێکی تر مۆبایلەکەی هەڵگرتەوە و بینی ئاگادارکردنەوەیەکی لە جیمینەوە بۆ هاتووە.

-کاتی ئەوە هاتووە"

پەیامەکەی خوێندەوە و دوواتر تەنها چاوەکانی داخست کاتێک سەیری مایوانی کرد کە بە ئارامییەوە خەوتبوو. بۆ یەکەمجار لە هەموو ژیانیدا ئاواتی خواست، ئاواتی ئەوەی خواست مرۆڤێکی ئاسایی بێت، دوور لە هەموو بارگرانیەک بەڵام... بەداخەوە دەبێت بەم شێوەیە بژی.

ᴍʏ ᴄʜɪʟᴅʜᴏᴏᴅ ᴡɪғᴇ//ᴊ.ᴊᴋWhere stories live. Discover now