«کـۆتـ'ـای داسـتـانـ'ـەکـەمـان»
«vote&comment»
—————٠٠٠—————چاوەکانم بە هێواشی کردەوە کاتێک خۆرە نەرمەکە لەسەر رووخسارم بوو دەستەکانم بەرەو سەرەوە بەرز کردەوە تاوەکو هەموو ئەو ماسولکە گرژبووانە ئازاد بکەم کە گیرییان خواردبوو
بە هێواشی قاچەکانم کردە سەر زەوییەکە و بەرەو پەنجەرەکە رۆشتم تاوەکو بینەری یەکەم رۆژی بەهار بم بە دڵخۆشییەوە
سییەکانم پر کرد لە بۆنە پاک و بێگەردەکەی بەهار دووبارە
'بـەخـێـربـێـیـتـەوە'زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد
"بـەهـارم خـۆشـدەوێـت"
بە دڵخۆشییەوە هاوارم کردپێکەنیم کاتێک هەستم بە جییاوازییەکەم کرد لەگەڵ سالی پێشوودا! سالی پێشوو وەکو شێتێک وتم رقم لە بەهارە وە تورە بووم بە گەرانەوەی ئەگەر کەسێک بە منی گووتبا لە رۆژێک حەزم لە بەهار دەبێت بەمشێوەیە بەبێ گومانییەوە دەستم دەکرد بە پێکەنین وە هەرگیز باوەرم پێی نەدەکرد
لەسەر مێزی خوانی بەیانی دانیشتم
ئەمە ئەو ساتە بوو کە زۆر بیرم دەکرد خوانی بەیانی لەگەڵ خێزانەکەم بە چەندان قسە و پێکەنینەوە بەراستی بیری ئەم ساتانەم کردبوو وە ئێستا دەمەوێت بە هەموو شێوەیەک چێژییان لێببینمەوە"دوادەکـەوم دەبـێـت بـرۆم مـاڵـئـاوا"
بەخێرای وتم کاتێک بە قومێک هەموو شەربەتە پرتەقالەکەم خواردەوەو بەرەو دەرگاکە رۆشتم تاوەکو پێلاوەکانم لەپێ بکەملەرزیم وە هاوارێکی بچووک لێوەکانمی بەجێهێشت لەگەڵ گوێبیست بوونی زەنگی دەرگا لە ناکاوەکە بە توورەییەوە دەرگاکەم کردەوە وە سێری ئەو پییاوە گەورەیەی پێشمم دەکرد بە زەردەخەنە کەروێشکەکەیەوە پێدەکەنی
"ئـۆ..دەبـێـت دووبـارە پـێـشـنـیـار بـکـەمـەوە؟، تـۆم تـرسـانـد!"
جۆنگکووک پێکەنی وە دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند
"بـبـوورە مـاشـێـنـکـا بـەڵـام تـۆ وەک پـشـیـلـەیـەکـی بـەنـاز وایـت کـە لـە سـەوتـی بـەرز دەتـرسـێـت!"
جۆنگکووک دەستی کردەوە بە قسە گالتەجارانەکەی و پێکەنی
وە ماچێکی درێژخایەنی لەسەر نێوچەوانم بەجێهێشت
YOU ARE READING
❞رۆژەکـانـ'ـی بـەهـار❝
Romance٠٠کـۆتـایـی هـاتـووە٠٠ رقـم لـە بـەهـار بـووە هـەمـووکـات بـەڵـام تـۆ جـوانـتـریـنـی بـەهـار بـوویـت. written by JN_fa1rytale