Part 3

356 70 0
                                    



*Suho pov*

سەیری جون بیۆل م کرد ، ئەو ئەیھەوێت بە JB بانگی بکەین و لە ژوورەکە چووە دەرەوە .  "ئەمە ئاساییە ھیۆنگ ، من ئەتوانم ئەمە قبوڵ بکەم ، ئەو ھۆکاری خۆی ھەیە تا بەم شێوەیە رەفتار بکات ، من بەرگەی ئەمە ئەگرم ". بە بێھێزی خەندەیەکم کرد .   " من ئەچم و قسەی لەگەڵدا ئەکەم بەوەی کەوا تۆ بێتاوانیت ". چانیۆل وتی .
" نەخێر ئەمە ئاساییە چانیۆلا ، من ئەزانم بە تێپەڕبونی کات ئەو باش ئەبێت ، ئەو تەنھا پێویستی بەکاتە ، من ئەچم بۆلای ئەو ". خەندەیەکی ترم بۆ کردن بەر لەوەی لە ژورەکەم بێمە دەرەوە کە ئێستا ژووری جون بیۆل ە .
چوم و داوام لە جون بیۆل کرد دابنیشێت لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی چێشتخانەکە . " خوشکە بچوکەکەمم ". بە ھێواشی پێیم وت .

*JB Pov*

" ھیچت پێویست نیە ؟؟". وتی کاتێک کە نزیک ئەبۆوە لێم .  "
" من پێویستیم بەھیچ شتێک نیە گەر لەلایەن تۆوە بێت ". بەساردی وتم .  " گەر پێویستیت بە ھەر شتێک ھەبوو ئاگادارم بکەوە باشە ؟؟". وتی و کوپێک ئاوی لەبەردەمم دانا .   " تۆ کێشەت چیە ؟". وتم .
" ھەروەک پێشوتر وتم ئەتوانیت بەمن بڵێیت گەر پێویستیت بە ھەر شتێک ھەبوو وە لە کۆتای دا من براتم " بەنەرمی خەندەیەکی بۆ کردم بەر لەوەی بڕوات بۆ ژوورێک . نازانم ئەم ژوورە چیە .
" گەمژە " وتم و چاوەکانمم خولاندەوە .    " بووو" ئەم ئاوەی کە لە زارم دابو ھەموویم کرد بە دەم و چاوی کەسەکدا . ئەمە چانیۆل بوو .   " ھێی ئەوە تۆ چی ئەکەیت ؟!" ھاوارم کرد بەسەریدا .   " تەنھا ویستم ھاوەڵیت بکەم ، ئەمە ھەموو شتێکبوو ئازیزەکەم " وتی .
" من شیرینەکەی تۆ نیم  "  سەیری چاوەکانیم کرد .  "ئەمە نازناوێکە لەلایەن منەوە بۆ تۆ " وەک کەمژەیەک پێکەنی .   " تشش ھەرچیەک بێت " ھەڵسام و چووم تاوەکو ئەو کوپە بشۆم کە ئاوم تیا خواردەوە .
" ڕێگە بدە من بیشۆم ، تۆ بڕۆ دابنیشە و پشوو بدە ، من چێشتەکەش ئامادە ئەکەم " لە پشتمەوە ھات و کوپەکەی لە دەستم برد بەرلەوەی ھیچ  کاردانەوەیەکیشم ھەبێت بەرامبەری .  چی ئەو ئەتوانێت چێشت لێبنێت ؟؟ بەراستی؟؟ باوەڕ نەکراوە.
لە چێشتخانەکە ھاتمە دەرەوە  و چووم بەرەو ژووری سەرەکی ئەو ژوورەی کە پێشوتر وەستابووم لێی .  من گاڵتە ناکەم بەڵام ئەم خانووە وەک کۆشک گەورەیە .
چوم بۆ لای کوڕەکان ، ئەوان یاریان ئەکرد .  " JB یا لێرە دابنیشە ، خێراکە !!"  لوھان وتی .  چووم وتی لە تەنیشتی دانیشتم .
جون میۆن ئوپا لێرە نیە .  " ئەتانھەوێت چ یاریەک بکەن کوڕینە ؟" پرسیم .    " پێتان چۆنە یاری kawibawibok بکەین ؟؟" کای پێشنیاری کرد .   " کەواتە کێ دۆرا ئەبێت ئەو کەسە ژورەکان پاک بکاتەوە! " بەیکھیون وتی و زمانی دەرھێنا😝😝 .  " بەڵێ !!" ھەموویان بەیەکەوە ھاواریان کرد . من تەنھا سەیرم کرد کەوا چەندە شیرین و خۆشەویستن  ، من پێشبینیم نەئەکرد کەوا ئایدۆڵەکان  بەم شێوەیە بن .
لەکۆتایی دا تاو دۆڕا . " من پێویستە بەتەنھا ئەم ماڵە پاک بکەمەوە ، ئەمە چ بەختێکە 😩😩. تاو بۆڵەبۆڵی ئەکرد .  " ھوانگ زی تاو ماڵەکە پاک ئەکاتەوە !ووووھۆۆۆۆ!!" ئەندامەکانی تر لە خۆشیانا ھاواریان کرد . من شۆک ببوم و تەنھا سەیرم ئەکردن
" کورینە من ئەچم بۆ ژوورەکەم " من وتم . چووم بۆ ژوورەکەم و خۆم ھەڵدایە سەر سیسەمەکە .  " ئەمە ژووری جون میۆن ئوپا یە " وتم و سەیری ژوورەکەم ئەکرد . ھەڵسامەوە و سەیری مێزی خوێندنەکەیم کرد ، وێنەیەکی من و داپیرە ی لەسەرە .
ئەمە چۆن ئەبێت ؟ لەسەر مێزەکە تەنھا وێنەی من و داپیرەی لێیە ھیچ وێنەیەکی خۆی یان دایکم و باوکمی لێ نیە ، سەیرێکی وێنەکەم کرد و فرمێسک لە چاوەکانم ھاتنە خوارەوە . من بیری داپیرە ئەکەم ، بیری ھەموو دەستلێدان و خەندە و دەنگ و خواردنەکان و ھەموو شتێکی ئەکەم .
" تۆ بۆچی ئەگریت ؟؟" کەسێک وتی شۆک بووم . خێرا فرمێسکەکانم سڕی و ئەزانم ئەمە دەنگی کێیە .  " پێویستە لە دەرگا بدەیت ، دایکت ھەرگیز فێری نەکردویت کەوا لە دەرگا بدەیت ؟؟" وتم و تەنانەت سەیریشم نەکرد .
بیستم ھەناسەیەکی ھەڵکێشا .  " خوشکە بچوکەکەمم  کاتی نان خواردنە " ئەو وتی .  بەتەنیشتی دا ڕۆشتم بەڵام ئەو مەچەکی گرتم و منی گەڕاندەوە لای خۆی . " من ھەموو ئەو شتانە قبوڵ ئەکەم کەوا تۆ ئەیانڵێیت . ئازارم بدە گەر ویستت  بەڵام بەردەوام ئەمەت بیر بێت ، من ھەمیشە تۆم خۆشئەوێت  ، ھەر لەوکاتەوەی کە مناڵ بوین تا ئێستا و تا ھەتایەش ، تۆ تاکە خوشکی منیت " سەیری چاوەکانی کردم و وتی .  ئەو بە راستی وای وت بەڵام من نامھەوێت باوەڕ بکەم .
ئەوکاتەی کە دەستمی بەردا راستەوخۆ چوم بۆ چێشتخانەکە ، دیئۆ ھەموو شتێکی ئامادە کردبوو .  " ئەتوانم یارمەتیت بدەم ؟؟" پرسیم .  " ئۆۆ JB یا ، بێگومان  وەرە و یارمەتیم بدە لە رێکخستنی مێزەکە "  بە جوانی خەندەی کرد .  وابزانم ژیان لێرە لەگەڵ ئەم کوڕانە ئازار بەخش نیە وەک ئەوەی پێشوتر بیرم لێ ئەکردەوە . بەڵام تا ئێستا ناتوانم جون میۆن ئوپا قبوڵ بکەم .
ئەو لەم ژیانەدا ئەژیا کە ئەبوایە من تیایدا ژیابام بەڵام نا ئەو ژیانی منی دزی و منی جێھێشت بۆ ئەوەی بەتەنھا   لەگەڵ داپیرەم بژیم .
ئەو بەڵێنی پێدام کەوا ئەو بەباشی ئاگادارم ئەبێت بەردەوام ، کاتێ کە منداڵ بوین بەڵێنی پێدام بەڵام ئەو بەڵێنەکەی خۆی شکاند . من نامھەوێت ئیتر باوەڕی پێ بکەم .

خوشکە بچووکەکەی سوھۆ Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum