پارتی دووەم

1.5K 233 71
                                    

غەرەتەکان اهمالکەن پێداچونەوەم لۆی نەکردیە.


#emo_kai
#zkdlin
#nini_kai

تۆڵە


كای نزيك بۆوە لەتۆ و وتی:- دوبارە يەكمان بينيەوە بچكۆڵ. ئێستا چۆنی؟
تۆ نەتتوانی وەڵامی ئەو بدەيتەوە لە ترسان تەنها بەڕەنگ زەردی سەيری ئەوت دەكرد وەك ئەوەی تارمايی بێت لە پێشت.
وە كای توانی ئەو ترسە زۆرە ببينێ لە چاوت و لە لەرزينی جەستەت ئاشكرا بوو بۆ ئەو كە تێبينی ترس بكات بۆیە زەردەخەنەیەکی بە ئاسودەیی كرد بە واتای نيوەی پيلانەكەم وەك ئەوە رۆيشت كە من دەمويست.

كای فرمانی كرد بە:- كەمێكی تر لە ژوورەوە بانگت دەكەن دەبێ تۆ بڵێی ڕازيم و هاوسەرگيريم لەگەڵ دەكەی ئەگەر يەك وشەی تر لە دەمە بچووكەكەت بێتە دەرەوە ئەوا زمانت دەبڕم.. تێگەيشتی؟
تۆ تەنها بێ دەنگ بوويت بە سەرسوڕماوی سەيری كايت كرد.
كای بە توڕەیی:- وتم تێگەيشتی گەمژە؟
تۆ بە خێرايی:- ااه بەڵێ بەڵێ تێگەيشتم.

دايكت:- چی دەكەيت گيانەکەم لە دەر..... ئؤهـ ببورە كێی جەنابت؟
دايكت ئەو گفتوگۆيەی تۆ و كای بڕی وە تۆش لەناختەوە هەزار جار سوپاسيت كرد بۆ ئەو دەركەوتنەی لەكاتی پێويست.
كاي:- بڵێم چی هاورێيەكی كۆن.
دايكت:- هاا تۆ هاورێی (ناوت) يت؟
كاي:- بەڵێ بەڵام من ئەمڕۆ هاتووم تا هاوسەرەكەت ببينم.
دايكت بە زەردەخەنەوە:- باشە كوڕەكەم دوامكەوە.

كای بە پێشت دا رۆيشت و سەيرێكی تۆشی كرد كە بەلاتدا تێپەڕی تەنها بە مەبەستی ترساندنت و چووە ژوورەوە.

لەژووری دانيشتن..

كای لەسەر قەنەفەكە دانيشتبوو چاوەڕێی هاتنی باوكت * بەڕێز هوانگ* ی دەكرد پاش ئەوەی خاتوو هوانگ چوو بانگی هاوسەرەكەی بكا.

بەڕێز هوانگ:- سڵاو؟
كاي:- سڵاو.
بەڕێز هوانگ:- تۆ كێی كوڕی قۆز؟
كای:- ڕاستگۆيانە من خۆشەويستی كچەكەتانم وە هاتووم داوای دەستيان بكەم لە بەڕێزتان هيوادارم رازی ببن.
بەڕێز هوانگ بە سەرسوڕمانەوە:- تشە بەمجۆرە هاتويت بۆ داخوازی بەو جلانەوە؟
كای بە بێتاوانی:- بۆ گەورەم چيەتی زۆر ڕێكە بە دڵم بوو.
بەرێز هوانگ برۆيەكی برند كرد و وتی:- كچەكەم هيچ كات باسی تۆی بۆ ئێمە نەكردووە وە ئەو ماوەيە لەگةڵ هيچ كەسێك قسەی نەكردووە *بەگومانەوە*
كای بە زەردەخەنەوە:- مامە چۆن دەتەوێ كچەكەت بێتە بەردەمت و بڵێت خۆشەويستم هەيە؟ لەكاتێكدا ئەو زۆر شەرمنە.
بەڕێز هوانگ:- باشە من بڕيار نادەم تا كچەكەم خۆی ڕازی نەبێت.
كای:- باشە مامە گيان دەتوانی لەخۆيشی بپرسی.
بەڕێز هوانگ بە دەنگێكی بەرز تا كچەكەی گوێی لێ بێت:- (ناوت) وەرە بۆ لام كچەكەم.
تۆ دوای خولەكێك بەڕاکردن هاتیت:- بەڵێ باوكە.
بەڕێز هوانگ:- ئازيزەكەم ڕاستە تۆ پەيوەنديت لەگەڵ ئەم گەنجەدا هەيە؟
وەڵامت نەدايەوە تەنها سەرت نەوی كرد لە ترسی كای كە دانيشتوە بە باوەڕ بە خۆ بوونەوە و چاوەرێی وەڵامی تۆ دەكا.
بەڕێز هوانگ:- بۆ وەڵ.........
كای قسەی بەڕێز هوانگی بڕی و وتی:- مامە گيان ئايا نابيني ڕوخساری خۆشەويستەكەم بوو بە تەماتە؟ زۆر شەرم دەكا بۆيە ناتوانێ وەڵامت باتەوە.
ئەو قسەيەی كرد و بەشێوەيەك سەيری لای تۆی دەكرد وك بڵێی بیەوێت بڵێ ئاوا يانی؟
بەڕێز هوانگ:- كچم تۆ ئێستا تەمەنت هەژدە ساڵە و دەتوانيت هاوسەرگيری بكەی وە ئەم گەنجەش دەڵێ هاتووم بۆ داوت كە خۆشەويستتە ئايا ڕازيت؟

تۆڵەWhere stories live. Discover now