?

5K 475 61
                                    

تاقیکردنەوە سەختەکان

ـ

"من پێویستە بمرم ، خۆشەویستم باش ئاگاداری خۆت بە چونکە من ئیتر لێرە نابم بۆ پاراستنت." تا ئەھات لە لێواری شاخەکە نزیک ئەبویەوە کە لەسەر دەریاکەوە بوو.

"نەخێر نابێت من پێویستم پێتە." بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانمەوە لێی ئەپاڕامەوە پاشگەست بێتەوە لەو کارە .

"سەیرکە خۆشەویستەکەم کەسێکی وەک من شایەنی ژیان نییە ھەروەھا ناکرێت ببێتە خاوەنی تۆ بۆیە خەم مەخۆ کاتێکی تر و لە دنیایەکی تر یەکتر ئەبینینەوە ." زۆر نزیک بوو لە قەراغەکە بەرەو ڕووی ڕام کرد بەڵام کار لە کار ترازا خۆشەویستەکەم ڕۆشت و لە ناو شەپۆلەکانی دەریاکا ون بوو.

"تایییییییییییی ناااااااااااا خواییییییییە گیییییییانننننن تکااااااااایە تاییییییییی نااااااااا."

خەبەرم بۆوە دووبارە ھەمان خەون دووبارە ھەمان شوێن دووبارە ھەمان کەس کە بە درێژایی چەن ساڵ یەکترمان خۆشویست دووبارە ھەمان فرمێسکەکان کە بەھۆی ھەمان خەونەوە ئەیانڕێژم دوبارە بینینی ئەو ساتەی خۆشەویستی ژیانم لە دەست یا.

لە ناو پاسدا بووم و بەرەو سیۆل ئەڕۆشتمەوە و باران نەئەوەستا دڵۆپەکانی باران چەن زۆر بوون فرمێسکەکانی من سێ ئەوەندە ، سەیری دەرەوەم ئەکرد لە پەنجەرەکەوە و فرمێسکەکان بێوەستان ئەھاتنە خوارەوە , ژنێکی تا ڕادەیەک بە تەمەن لە پاڵمەوە بوو وا دیار بوو ھەستی پێکردبووم کە بە درێژاییی چەن کاتژمێرێکە من بێوەستان ئەگریم بۆیە منیش سەیرێکم کرد ئەویش دەستی راکێشام و سەرمی لەسەر شانی خۆی دانا.

"چ ئازارێک وای لێکردوویت بەم ڕادەیە بە کوڵ بگریت کچم؟" پرسیاری لێم کرد و دەستی بە قژمدا ئەھێنا.

"ئێرەم زۆر ئازاری ھەیە وەختە ئارامم نامێنێت." دەستم راکێشا بۆ سەر سنگم و زیاتر گریام وەک بڵێی ئازارەکەم تازە بێت. ھەرگیز ئازاری دوورکەوتنەوەم لە تای کۆن نابێت ھەرگیز ناتوانم بۆ چرکەیەکیش ئەو زەردەخەنە جوانەی لە پێش چاوەکانم لابدەم ئەزانن ئەو ئازارە چۆنە؟ ئەوەندە قوڵە ئەوەندە ئازارەکە زۆرە وەسف ناکرێت.

"ئاھ ڕۆڵە دووبارە گەشتمەوە بە ئەشق!" ئەو ژنە پیرە ووتی و منیش سەرم بۆی بەرز کردەوە لە ڕاستیدا لە مەبەستی نەگەیشتم.

"کچم ئەو کاتەی من گەنج بووم پێم وابێت تەمەنم ١٩ بۆ ٢٠ ساڵان بوو دووکانێک ھەبوو لە تەنیشت ماڵمانەوە بوو منیش ھەموو بەیانیێک ئەڕۆشتم بۆ شت کڕین کوڕێکی زۆر جوانی لێبوو من کچێکی شەرمن و ئاقڵ بووم زۆر سەیرم نەئەکرد بەڵام جوانی و سروشتی ئەو کوڕە لە ڕادە بەدەر بوو کە نەمئەتوانی چاوم لەسەری لابدەم ,ھەستم کردبوو ئەویش زۆر سەیرم ئەکات ." ژنەکە دەستی کرد بە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی و بە دڵێکی پڕەوە ڕستەکانی ڕێك ئەخست و فرمێسکەکانی لەناو چاویا قەتیز بوبون ، منیش بە پەرۆشەوە گوێم بۆ قسەکانی رادێرا بوو." ڕۆژێکیان ئەو کوڕە ھەستی خۆی بۆ دەربڕیم و منیش پێم ووت پێویستە بیری لێبکەمەوە لە کاتێکا زۆر دڵنیابووم چونکە منیش خۆشمەویست بەڵام پێویست نەبوو خێرا وەڵام بەمەوە دوای چەن ڕۆژێک ڕازی بووم و بەردەوام ڕۆژانە پێکەوە قسەمان ئەکرد و بێئاگا لەوەی من چۆن بە قوڵی کەوتبوومە خۆشەویستی ئەو کوڕەوە ھەر کە ئەمبینی چۆلەکەکان لە فڕین ئەوەستان و مرۆڤەکان قسەیان نەئەکرد و کات ڕائەوەستا و چاوم تەنھا و تەنھا ئەوی ئەبینی ئەویش بەردەوام بە زەردەخەنەو باوەشە گەرمەکان و ماچە پڕ ھەستەکانی منیان بە بەھێزی ئەھێشتەوە ، کات ھات و ڕۆشت ئەویش ھاتە داوام ماڵەوەمان بە پەیوەندیەکەمانیان ئەزانی بۆیە ڕازی بوون و ئێمە دەستگیراندار بووین ، ھم خۆشی ئێمە تا ئێرە بوو." دەستی کرد بە گریان و منیش لەگەڵیا.

✔️تاقیکردنەوە سەختەکان (K.TH)Where stories live. Discover now