𐂂

1.2K 320 46
                                    

لێم تێبگە کاتێک پێت ئەڵێم پێویستم پێتە!
ـ
ـ
"تایییی تایییییی تۆ باشییی؟"

"ھیچ نییە تەنھا بڕینێکی بچوکە."

"توخوا تای پێم بڵێ ئازاری زۆرە؟"

"ئێ کچم من دەستم بڕیوەو تۆ ئەگریت؟"

"خۆزگە من بومایە ، تای ھەموو ئازارەکانی تۆ ھی منن ، ئەی ئەو ڕۆژەت بیر نایە بەڵێنمان بە یەکتری دا کە لە خۆشی و ناخۆشی بەیەکەوە بین؟"

"خۆشمەوێی."

"منیش!"

ـ
ـ
تای خۆ ئێمە بەڵێنمان بەیەکتر یا کە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ یەک بین بەڵام تۆ ئەو بەڵێنەت شکاند ، شکاندنی بەڵێن کاری تۆ نەبوو تای تۆ ھەمیشە خاوەنی قسەی خۆت بویت , تای خۆ لەوانەشە تۆ ئێستا ھاوسەرگیری و کردبێت وانییە؟ لەوانەیە مناڵیشت ھەبێت؟ نازانم باوەڕ بکە خۆشم نازانم چی ئەڵێم !
ئەمشەو زۆر گریام پێش ئەوەی بخەوم بەڕاستی ئێستاش نازانم نازانم چۆن بتوانم ئەو ھەستەم دەرببڕم ، تای دوو سێ ڕۆژی تر ئەوەستم و دواتر وەڵامی خۆم بە نامجوون و ماڵەوە ئەیەم ، ئەزانم دڵت زۆر تەنگ ئەبێت بەڵام ئەبێت بمبوریت .

"بەیانیتان باش." بە ماڵەوەم ووت سەیر ئەوە بوو ئەمڕۆ نامجوون نەھاتوە و لێرە نییە ، ئەبێت من دوێنێ شتێکی ھەڵەم ووتبێت ، خۆ دڵی زۆر خۆش بوو کە من ھەڵسووکەوتم لەگەڵی گۆڕابوو کەمێک باشتر بووم.

"بەیانی تۆش باش کچەکەم." باوکم و دایکم ووتیان .

"دایکە نامجوون لە کوێیە؟" پرسیارم لە دایکم کردم و دانیشتم ، ئەزانم لەوانەیە پێت ناخۆش بێت لە ئەو ئەپرسم بەڵام ئەبێت بە ھاوسەرم :(

"کچم ئەو ئەمڕۆ کەمێک نەخۆشە بۆیە نەیتوانی لە ماڵ بێتە دەرەوە." باوکم وەڵامی یامەوە لە بری دایکم لەوانەیە ڕاست بکات چونکە دوێنێ ئێوارەش باش نەبوو.

"وایە ، چونکە دوێنێ ئێوارەش باش نەبوو ھەتا داواشم لێکرد بمێنێتەوە بەیەکەوە نان بخۆین ووتی پێویستە بڕۆم." ووتم و دەستم کرد بە نانخواردن.
دوای نان خواردن لە ھۆڵەکە دانیشتم لەگەڵ دایکم سەیری تەلەفزیۆنم ئەکرد ، نامجوون ھەر لە خەیاڵم بوو تۆ بڵێی چی بێت؟ ڕەقەمەکشیم پێ نییە ھەواڵی بپرسم چەنجارێک ھەوڵی یا پێم بات بەڵام من وەرم نەئەگرت.
ھەستامەوە.

"کچم بۆ کوێ ئەڕۆیت؟" دایکم پرسیاری لێم کرد.

" بۆ لای نامجوون ، ئەمەوێ بزانم چۆنە."

"زۆر باشە کچم ئاگات لە خۆت بێت."
ھاتمە دەرەوە لە ماڵەوە و بەرەو ماڵی نامجوون کەوتمە ڕێ.
تای ئێستا ئەزانم پێت وایە گرنگی بە نامجوون ئەیەم بەڵام ئەزانی بۆ وا ئەکەم؟ لەبەر ئەوەی بۆ ساتێکیش بێت تۆ لە خۆم دوور کەمەوە بۆ ئەوەی تۆ لە بیر بکەم، بەلام چی بکەم کە ئەوە زۆر زەحمەتە؟
لە دەرگام یا دایکی کردیەوە.

✔️تاقیکردنەوە سەختەکان (K.TH)Where stories live. Discover now