Booooooo سوپڕایزززز
چـــــێـــــژ لـــە خــــوێـــنـــدنـــــەوە بــبــیــنـن
•••
Kook pov
" ئێ واتە كەی بڕۆینەوە بۆ ئەوێ!"
" یەكەم تاقیكردنەوە ھەر لەوێ دەست پێ ئەكا بەس من ئەڵێم ھەتا زووتر بڕۆین باشترە"
"ڕاستەكەی...كەواتە با ئەمڕۆ بڕۆین و بیكەین بە سوپڕایز" وای وت بەدڵخۆشی
"ھمم باشە بۆ نا"
"ئۆییششش كاتێكی ئەوێ ھەتا جلەكانیشم كۆ ئەكەمەوە...ئوففف"
"ھەر ئەموت كەم جل بكڕە ھەر ئەوكڕی دە بخۆ دەرد بێ خاتوو سووھی ھیھیھی" وای وت بە گاڵتەپێكردنەوە
"یااا باشە كەس نەیوتوە یارمەتیم بە...وە نیوەشیان لێرە دائەنێم"
(ت/ شووقەكە ھی باوكیەتی)
"ئێھ ھەرچییەك بێ سەعات چوار ئەڕۆین لەوانەیە بۆ پێنج یان پێنج و نیو بگەین "
(نازانم لە ڕاستییا نێوان شارەكان چەن بێ بەس لێرەیا وا ئەینووسم)
"ئەھا ئەوە زۆر باشە.....وە ئەمڕۆ دووشەممەیە دایكم لە ماڵەوەیە «دایكی سووھی بەڕێوبەری قوتابخانەیە » وە دایكی تۆش وابزانم ناڕواتە چێشتخانە لەوانەیە بەیەكەوە بن" «دایكی كووكیش خاوەنی سێیەم گەورەترین چێشتخانەی سیۆلە»
"نا دایكم لە ھەفتەیەك دووجار ئەڕوات بەش بۆ سێركردنی شتەكان و دانانی بەرنامەكانیان و ھەنێ شتی تر وە بەیەكیشەوە بن زۆر باشەبێ"
"ئم با تەلەفۆنێكی بۆ بكەم..بزانە چی ئەكەم بەس بۆست" پێكەنینێكی شەیتانیم كرد و جۆنگوك پێكەنی و ھەردووكمان خەریكی نانخواردن بووین بەڵام من تێلم كرد
" ئەلو؟! سڵاو ئۆما"
"تاقانەكەم چۆنی" یام بە دەنگی دەرەوە
"باشم سوپاس دایكە ئەی باوكم چۆنە لە ماڵەوەیە؟" چاوێكم لە كووك داگرت خۆ ئەزانم باوك ڕۆژی دووشەممە كۆبوونەوەی ھەبوو بەڵام با پرسیارەكە بكەم ھییھی
"تۆش لە ماڵەوەی وایە؟"
"بەڵێ كچەكەم باوك كۆبوونەوەی ھەبوو منیش لەماڵەوەم"
"ھم ئەی پورە «ناوی دایكی كووك/خۆتان شتێ دانێن» چۆنە ئەو باشە؟"
"كچەكەم ئەمڕۆ پەیوەندیم پێوە نەكردوە...ئەویش ئەمڕۆ ئۆفە كەمێكیتر پەیوەندی پێوە ئەكەم ئێوارە بەیەكەوە نان ئەخۆین"
" ئێوەش دایمە بەیەكەوەن خوا لێتان تێك نەیا ھھھ"
"ئیتر وایە ئێمە ھاوڕێین....ئەی جۆنگوك چۆنە؟! ئەو باشە؟"
"ئمھم زۆر باشە عەیبی نییە"
"كە بینیت سڵاوی منی پێ بگەیەنە"
ھەردووكمان بە بێدەنگی سێری یەكمان كرد و پێئەكەنین چونكە كووك خۆی گوێی لێ بوو
"باشە دایكە گیان پێی ئەڵێم"
"دەی تاقانەكەم بڕۆ سەعی بكە.....ئەوبینمەوە"
"ئەوبینمەوە ماچتەكەممممم"
•••
كووك پێكەنی ' تۆش باشی بۆ نواندن ھاا ھھھھ"
"بەڵێ ئیتر من وام ھەروەھا دایكم سڵاوی لێكردی" ھەردووكمان پێئەكەنین
" ھاھاھاھا ساختەچی" كووك وای وت كاتێك پێئەكەنی
"ئێ ئەو ئافرەتە وای وت من چیبكەم"
"دەی نانەكەو بخۆ و با خۆمان ئامادەكەین"
Soohie pov
نانمان خوارد و ئەو شتانەی كە پێویستم بوو كۆمكردەوە و بە چارەكێك ھەموویم تەواو كرد و ماڵەكەم كۆكردەوە و شتەكان ئامادە بوون وە خۆشم ئامادە بووم.
لەگەڵ جۆنگوك ڕۆیشتم بۆ ماڵەكەی و ئەو شتەكانی كۆ ئەكردەوە منیش یارمەتیم یا و ماڵەكەم بۆ پاك كردەوە.
" جۆنگوووكككك" ھاوارم كرد كاتێك جلێكی ئەوم بە دەستەوە بوو و نەمئەزانی پاكە یان پیس
" ئااااا" ئەویش ھاواری كردەوە كە لە ژوورەكەی بوو
" ئەو بۆدییە سەوزە پاكەەە؟!"
" چووزانم بۆنی كە" بە ھاوارەوە وتی
"گەمژەی بێچاو و ڕوو " بە ھێوایش بە خۆم وت و بۆنی بۆدیەكەم كرد بەڵام بۆنێكی وای ھەبوو ئەمویست ھەر بە لووتمەوە بمێنێتەوە......ئەمە چ بۆنێكە!؟؟ بە تەواوی سەرخۆشمەكا بۆنێكی یەكجارر خۆشەەە.....
" بۆنی زۆر خۆشەەەە" ھاوارم بۆی كرد
ئەویش بە جلەكانی دەستیەوە ھاتە ئەمدیو " دوو سەعات لەبەرما بوو"
"ئم"
"كەواتە بە دڵی خۆو بۆن كرد ھا؟!"بە شەیتانی پێكەنی
"گەمژەە!! "
"ھھھ ئێ باشە باشە....بمەرێ با لەبەریكەم و ئەمانەشم ناوێ شتێكیان لێكە....تاقەتم نییە بشیان بەمەوە....بۆستە با ئەمەی بەریشم دانێم"
" لێرە نا بڕۆ ئەو دیو دەیی"
كووك ڕۆیشتە ئەو دیو و بۆدیە سەوزەكەی لەبەركرد و ئەوەی بەری كە ڕەشێك بوو یای بە من لەگەڵ جلەكانی تر.
" چی لەمانە بكەم!"
"شتێكیان لێكە نازانم.....فڕێیان بە"
" باش....بەڵام خۆ ئەمەیان تازەیە" بە بۆدیە ڕەشەكەم وت
"توخوا شوێنی نابێتەوە ئینجا دانەیەكی ترم ھەیە لە ماڵەوە ئەوەیانم ناوێ"
"بە منیش ئەڵێ جلی زۆر ئەكڕێ تچ تچ"
" دەی دەی"
•••
بەھیوام چێژتان لێبینیبێ😁
دەی ڤۆت و كۆمێنت لەبیرمەكەن💛
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •