☘︎︎| 19

1.6K 372 48
                                    

"شەو شاد"
"شەوی تۆش شاد"
Suyeon pov
چاوەكانم كردەوە خۆرەكە لە چاوی ئەیام
پەردە زەردە كاڵە تەنكەكە لادرابوو و ڕەنگەكەی لەگەڵ ئاسمانە شینەكە تێكەڵ ببو
چاوم لەسەر لانەئەبرد زۆر جوان بوو...
تەقەی دەرگای گەرماوەكە ھات تای ھاتە دەرەوە بەدی و تراكسودێكی لەبەرا بوو و قژی تەڕ بوو.
"بەیانی باش ھەنگوینەكەم" وای وت و ڕۆیشتە بەردەم ئاوێنەكە
"بەیانی باش..." وام وت و ھەستام و بەرەو گەرماوەكە ڕۆیشتم
ڕۆتینم كرد و ھاتمە دەرەوە قژم وشك كردەوە تای لێ نەبوو
بەو شێوەیە دانیشتم دەنگی مۆبایلەكەم ھات
⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎
Kim.taehyung: ھەنگوینەكەم نایەیتە خوارەوە؟؟؟
Me: ئەوە ھاتم
⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎⌨︎︎
ڕۆیشتمە خوارەوە تای لە باخچەكە بوو
منیش ڕۆیشتم
دانیشتبوو لەناو باخەكە چاوەكانی داخستبوو
لە تەنیشتی دانیشتم
"لە جەوێكی باشای!" وام وت و زەردەخەنەی كرد و سێری كردم
"چاو داخە!" وای وت بە ھێمنی
ئەوەم كرد كە وتی
"ھەست بە ھیچ ڕووناكیەك ئەكەی؟"
"نەخێر!"
"ئەی ھیچ كەسێك بوونی ھەیە لەوێ؟"
"نا!!!"
"چاو بكەرەوە" وای وت و سێری ئەكردم بە چاوە گەورەكانی
"ئەوە ژیانی منە بەبێ تۆ!.....نە ھیچ كەسێك! نە ھیچ شتێك! تەنانەت سوچێكی بچووكیشی ڕووناكی نیە!" وای وت و بەبێ ھیچ وشەیەك سێرم ئەكرد
ویستم شتێك بڵێم بەڵام پەشیمان بوومەوە و نەفرەتم لە خۆم كرد كە ئەوە ھاتوە بە خەیاڵما تا پێی بڵێم!!!!
بە بێدەنی دانیشتبووین ھەتا خاتوو لی ھات و وتی خواردن ئامادەیە
ھەر لە باخچەكە نانمان خوارد بەرامبەر یەك دانیشتبووین
زۆر بێدەن بوو بەڵام من كۆتاییم پێ ھێنا
"ئەزانی تۆ كەسێكی زۆر باشی؟...." وام وت و سێرم ئەكرد
"بەڕاستی كەسێكی وام؟" وای وت
"ئھم......یەكەمجار وامزانی خراپەبیت و نازانم لەو شێوەیە، بەڵام وا نەبوو:)" وام وت و زەردەخەنەیەكم كرد
"بێگوومان وا نابم!!! چۆن بتوانم وابم بەرامبەر تۆ؟" وای وت
"واتە بەرامبەر كەسی تر، بەڵێ!" وام وت و ھەردوكمان پێكەنین و خواردنەكەمان تەواو كرد.
لەلای گوڵەكانەوە دانیشتبووین ڕەسمی ھەنێكیانم گرت زۆر بەلامەوە جوان بوون
كەمێك دانیشتین تێھیۆنگ تەلەفۆنی بۆ ھات
"بەڵێ......ماڵەوە..........باش....بۆ.........ئۆف كووك واتە بەبێ من نابێ؟..........نەفرەت باشە ئێستا یەم" وای وت بە بێزاری و مۆبایلەكەی داخست
"ھەنگوینەكەم ئەبێ بڕۆم زوو ئەگەڕێمەوە....كۆبونەوەم ھەیە ئەبێ خۆم لەوێ بم"
"ئاھ نا كێشە نییە، بەختێكی باش خوالەگەڵ:)" وام وت و زەردەخەنەیەكی گەرمی بۆ كردم و ڕۆیشتە سەرەوە بۆیە خۆی بگۆڕێ و ڕۆی بۆ كۆمپانیا...

زۆری نەبرد مەسجم بۆ ھات
نەناسراو
- سڵاو بچۆكەلەكەم....ھەر ئێستا وەرە پاركەكەی بەرامبەر ماڵی ئەو گەمژەیە،ئەگەر نا ئەتوئنی بیر لە دەرەنجامەكانی بكەیتەوە -
• بینرا•

سێری مەسجەكەم كرد كەمێ سوپرایز بووم!!! خۆ نازانم ئەمە كێیە؟!
بۆ بەو شێوەیە قسە ئەكات؟
مەسجێكی كەی نارد

نەناسراو
- لەو نەفرەتیە ئەترسی؟؟؟ مەترسە پارێزراوترەبی لای من ھەر خۆی ئیشی پانزە خولەكە خۆ ناوخۆم!! ئەگەر نایەیت ئەوەیان جیاوازە!-
/وێنەیەك لەلایەن نەناسراو\
سێری وێنەكەم كرد شۆك بووم!!!!
ڕەسمی تێھیۆنگ بوو لە ناو سەیارەكەیا یەكێكیش دوای كەوتبوو و نیشانەی لەسەر بوو (نیشانەی چەك لەسەر تێیھیۆنگ بوو)
- بیریش نەچێ بە تەنیا بێێت!-
• بینرا •

فرمێسك لە چاوما كۆبوویەوە و بێ یەك و دوو ھەستام و ڕۆیشتم بەرەو دەرگئ سەرەكیەكەی كۆشكەكە
بەڵام پڕە لە پاسەوان!!!
تای بۆ ئەوە دایناون من بپسرێزێ لەو شتە پیسە! بەڵام ئێستە ئەمەوێ خۆم بە قاچەكانی خۆم بڕۆم بۆ لای!!!
نازانم كارێكی ڕاشتە یان ھەڵە
بەڵام ژیانی تێھیۆنگە!
یەكێك لە پاسەوانەكانم بانگرد
"فەرموو خانمەكەم!" پاسەوانەكە ھات و بە ڕێزەوە وای وت
"تكایە ئەتوانی لەگەڵم بێیت بڕۆین بۆ ئەو باخچەیە؟ كەمێك پیاسە ئەكەم" بە ڕێزەوە وام وت
"بێگوومان خانمەكەم" وای وت و دوام كەوت
"چان! سان! وەرن " وای وت و ھاواری بۆ پاسەوانەكانی تریش كرد
"ئـ-ئێ نانا تەنیا یەكێكتان وەرن! سان بەسە با ھەر ئەو بێت" وام وت
"بەڵام خانمەكەم بەڕێز كیم وتویەتی بەبێ زیاتر لە سێ پاسەوان نابێ بڕۆیتە دەرەوە" وای وت بە نیگەرانی

"تەواو باشە ھەر شتێك ڕووی یا لە ئەستۆی خۆم!.....تكایە!" وام وت و قایلم كرد و لەگەڵ ئەو پاسەوانەی ناوی سان' بوو ڕۆیشتینە باخەكە
زۆر دڵم بەپەلە لێی ئەیا
زۆر زۆر ئەترسام
🤡🤡🤡
ھۆپ یوو بە دڵتان بێ 😚

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now