بەشی یانزەیەم✔ (تاوانەكانم)

468 150 49
                                    

چەند ڕۆژێک تێپەڕی

روداوەکان لەلایەن لوسیوە ئەگێڕدرێنەوە
تن تن

"ئاااای باشە كێ بەم بەیانیە نامە ئەنێرێ نازانن من خەوتوم"
بەبێزاری هەستام لەكاتێكا سەروقژم وەك وەحشییەكان وابوو هەركەس بمبینێ لەترسا ڕائەكات
سەیری سەعاتەكەم كرد وایییییی سەعات ١١ یە  خۆ وام ئەزانی كەبەیانییە

"وایییییی ئێلا نامەی ناردووە"
خێرا هەستامەوە سەیری موبایلەكەمم كرد
((  لوسی گیان من ژوورێكم هەیە ئەمەوێ پیشانت بدەم تكایە وەرە بۆ   ***** ))

چییی باشە بۆچی ئەیەوێ نیشانم بدات دیارە ژوورێكی گرنگە..

"بەڵێێێێێێێ بابڕۆین و ڕۆژێكی تایبەت لەگەڵ ئێلا بەسەر بەرین"

ورچەكەمم باوەشگرت و لەسەر سیستەمەكە هەڵەبەزیمەوە ئەمڕۆ دڵنیام كە ڕۆژێكی تایبەت ئەبێت خۆم گۆڕی و ڕۆیشتم بۆ ناونیشانەكە






وای ژوورێكی بچوكە وە زۆریش كۆنە وەك كەلاوەیە باشە ئێلا ئەم ژوورەی بۆچییە؟؟؟

لەپەنجەرەكەوە سەیرم كرد ئێلام بینی كە لەسوجدەیایە بەهێواشی چومە ژوورەوە تاوەك و هەستم پێنەكات و ببێت بە سەرپرایز بەڵام  گوێم لەچی بوو
خۆزگە زووتر گوێم لێی ئەبوو ئێلا بەگریانەوە لەسوجدەكەی هەستایەوە و بەدەنگی بەرز ئەیناڵاند

سەرەتا ویستم خۆمی لێ ئاشكرا بكەم بەڵام ویستم بزانم كە هۆكاری ئەو گریانەی چییە و بێدەنگبووم و گوێم لێی گرت

وتی..
ئیلاهی. . لەم بەندە تاوانبارەت خۆشبە..
منێكی تاوانبار هەرچی ئەكەم پاكنابمەوە من چیبكەم . . . . .منێكی بەندە زۆۆۆر كەمتەرخەمم . . . .ئەوەنەی كاتەكانم بۆ دونیایە ئەوەنە خۆم حازر. . . . نەكردووە بۆ قیامەت

ئیلاهی . . .

دڵم بە خۆت پەیوەست بکە .... دڵم بە خۆت پەیوەست بکە ....... دڵم بە خۆت پەیوەست بکە خوایە...

دڵم بەرگەی بێ تۆیی ناگرێت دڵە لاوازەكەم بەهێزبكە
من كاتێ ئاشقی بەندەیەكت بووم . . . . . . ئینجا زانیم كە خۆشەویستی تۆ بەهەزار ئەوەندە چێژ بەخشترە..

مـوســـوڵمـــان ئەبـــم❤ɪ ᴡɪɪʟ ʙᴇᴄᴏᴍᴇ ᴍᴜsʟɪᴍWhere stories live. Discover now