chapter1

971 112 9
                                    

نە ڤۆت نە کۆمێنتم ناوێت تەنها تکایە گرنگی بدەن بە چیرۆکەکە بەوەنییە کەسایەتییەکان تەمەنیان گەورەیە چیرۆکێکی زۆر شاهانەیە و دڵنیام کە بەدڵتان ئەبێت هەتاوەکو کۆتاهەمین پاڕت خوێنەر بن دڵنیابن پەشیمان نابنەوە😆😆

Writer pov

چیرۆکەکە دەست پێدەکات لەوئێوارەیەی جۆن میۆنی 76 ساڵ
داوای لە سوهی هاوسەری کرد بەیەکەوە پیاسەیەک بکەن
سوهیش وتی" زۆرباشە " هەندێ شتی ئامادەکرد و پاش کەمێک وتی " جۆن  ئامادەم " بەسەیارەکە بەڕێکەوتن بۆ دەرەوەی شارۆچکەکە

جۆن میۆن پێش چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گەڕابوویەوە بەهۆی ئەو ئازارەی ماوەیەکە لە دڵی دا هەستی پێئەکات  لە ڕێگادا بوو لەناکاوێکدا جۆن حاڵی تێکچوو سوهی ئاگادار نەبوو بە حاڵی جۆن میۆن  بەڵام هەستیکرد خەریکە ئۆتۆمبێلەکە هاوسەنگی لەدەست ئەدا وتی "جۆن چی بووە؟ ئایا باشیت"

جۆن میۆن ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دابەزی بەڵام لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە کەوتە بە ئەرزەکەدا و لەهۆش چوو وا دیاربوو هەناسەی تەنگ بوو بوو سوهی پەیوەندی بە ئەمبوڵانس کرد و گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە 

پزیشکەکە ڕۆژی دوای ئەم حاڵەتە وتی" بەڕێز جۆن میۆن ئەتوانیت بگەڕێیتەوە ماڵەوە بەڵام ئەمەوێت سەرەتا تۆزێ قسەبکەین

جۆن میۆن وتی "فەرموو " پزیشکەکە لەلای دانیشت

"جۆن میۆن نازانم بۆ تۆ هەستێکی چۆنە و ئێستا چاوەڕوانی چیت لە دەمی منەوە ببیستیت بەڵام تۆ توشی گیرانی دەماری دڵ بوویت زۆر بە قورسی لەوانەیە چەند مانگێکی کەمت مابێت لە ژیاندا"

جۆن میۆن ڕەنگی زەرد بوو  بەڵام هیچی نەوت
وتی " بانگی هاوسەرەکەم بکە"

سوهی هات و چوونەوە ماڵەوە وە هیچی پێنەوت ، جۆن میۆن هەر لە بیری دا بوو * من دوای 76 ساڵ چیم هەیە؟ هیچ تا 25 ساڵ گەنجێکی شەقاوەی بێ کەسوکاری لە شەقام کەوتوو شەوان لە دیسکۆ دوای تەمەنی 25 ساڵی عاشقی سوهی بەڵام لەگەڵ سوهی چی بوو من لەبەر زۆر بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر توانای خستنەوەی وەچەم لەدەستدا بەڵام سوهی کێشەی نەبوو ئێستا کاتی گۆرانکارییە *

هەرچەندە درەنگە بەڵام جۆن میۆن بڕیاری کۆتای دابوو و دەستیکرد بە گۆڕانکاری سەرەتا چووە ژوورەکەی و ڕەفەی کتێبەکانی هەمووی شکاند چونکە شوشەی ئارەقی لەوێدا هەڵگرتبوو 

ئەو دڵخۆشبوو کە ئەو کارەی کرد چونکە کاتی هاوسەرگیریان بەڵێنی بە سوهی دابوو چیدی ئارەق نەخواتەوە بەڵام بەڵێنەکەی شکاند بوو

بەڵام دوایی ئەو ساتە دڵخۆشبوو بڕیاری دا هەندێ تەختە دار بهێنێت
و ڕەفەیەکی نوێ بۆ کتێبەکان دروست بکات

نامەیەک لە 'هاوسەر'ەکەمەوە || k.jmOnde histórias criam vida. Descubra agora