chapter2

222 61 9
                                    

بەهیوای خوێندنەوەیەکی بەچێژ❤

---------------

بەڵام سارا هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو خەوێندرابوو

جۆن دانیشت لەسەر ئەرزەکە و ئەگریا " باشە بۆ وای لێهات؟ ئەی بڕیار نەبوو شتەکان باش بێت ! خودایە تکایە نامەوێ ! "

پەرستارەکە هات وتی  " بەڕێز جۆنمیۆن ئەتوانیت بچیت بۆ ژووری پزیشک"

جۆن چوو بۆی لای پزیشکەکە وتی " بەڕێزی پزیشک هەر چی بووە پێم بڵێ "

پزیشکەکە وت " بەڕێز جۆنمیۆن کۆتا قسە ئەوەیە هاوسەرەکەت تەواوی بیرەوەری لەدەست دا و هیچ شتێک لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوەتەوە هەر ئەوەندە "

جۆنمیۆن ڕۆیشت ئەیویست خۆی بگرێت بەڵام  دەستکردەوە گریان وتی " ئێوەی پزیشک هیچ بەزەییەکتان نییە هیچ هەستێکتان نییە جا ئێوە جوزانن خۆشەویستی چییە "

لەو قسانەدا بوو بارودۆخ شڵەژا چەند پزیشکێک بەڕاکردن چوونە ژووری سوهی جۆن حاڵی تێکچوو ڕایکردە لای دەرگاکە بەڵام داخرابوو

دوای چەند خولەکێک بە قەرەوێڵەی گواستنەوە سوهی یان هێنایە دەرەوە
جۆنمیۆ وتی " چی بووە "

وتیان" ئەیبەینە ژووری نەشتەرگەری "

وتی " نەشتەرگەری چی ؟ بۆ ئاخر نەشتەرگەری بۆ چی؟ "

پزیشکەکە وتی "بەڕێز جۆنمیۆن هیوایەک هەیە بەشێک لە بیرەوەرییەکانی بۆ بمێنێت چونکە دڵی خێرابووە ئەتوانین شتێکی بۆ بکەین "

جۆن ئارامییەک هات بە گیانیدا سوهی یان بردە ژووری نەشتەرگەری  دوایی سێ کاتژمێر و چل و پێنج خولەک هێنایانە دەرەوە و بردیانە ژوورەکەی

دوایی کەمێک پزیشکەکە هاتە دەرەوە و وتی " تکایە بەڕێز جۆنمیۆن ئیمشەو مەچۆ بۆ لای با تەنیا بێت "

جۆنمیۆن وتی "  باشە "

جۆنمیۆن چوویەوە ماڵەوە لەدەرگا چووە ژوورەوە و ئەیویست بانگی سوه بکات کە بیری کەوتەوە دەرگاکەی داخست و جورئەتی نەبوو بچێتە ژوورەوە
لە باخچەکە دانیشت و سێری خانووەکەی ئەکرد ئەیوت " ئەی خانوو بەبێ سوهی لێت دەترسم نایەمە ژوورەوە نەوەک دەنگی سوهی مابێت و دەنگ بداتەوە و حاڵم   وێران بکات نەکا دیوارەکان وێنەی سوهی م پیشان بدەن ئاخر ئەوکات وێران ئەبم نەکا جلەکانی سوهی ببینم نەکا ملوانکەکەی  هەڵواسی بێ بەدەرگای ژوورەکەمانەوە ئەو ملوانکەیەی شەوی هاوسەرگیری وەک بەڵێنی وەفاداری پێم دا "

نامەیەک لە 'هاوسەر'ەکەمەوە || k.jmWhere stories live. Discover now