~3~

2.7K 466 135
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.

توخوا جوان نیە 😂😂☝....

دوای ئەوەی یونا چوو بۆ ژوورەکەی چاوەڕوانی بەیانی بوو بۆ ئەوەی بچێت بۆ کتێب خانە ...

کاتی نان خواردن هات .... یونا تاوەکو ئێستا نازانێت خواردن ئامادە بکات ... بۆیە زۆر بەی کات هیچوول داوای خواردن دەکات .. یان خۆی ئامادەی دەکات ...

نانیان دەخوارد بێ دەنگیەکی بێزار کەر هەبوو هیچوول حەزی دەکرد گوێی لە دەنگی یونا بێت ...

هیچوول :- بەیانی من ئەت بەم ... گەر خۆشت حەزت کرد بە تەنیا بڕۆ ...

یونا :- گەر داوا بکەم بە تەنیا بڕۆم لێم نادەیت ؟

هیچوول :- بڕۆ ... بەڵام ئاگاداری خۆت بە وە من کەسێکت لەگەڵ دەنێرم تا ئاگادارت بێت ...

یونا :- من داوا دەکەم تەنیا بڕۆم گەر لات ئاسایی بێت ...

هیچوول :- دەتوانی بە ڕەسمی قسە نەکەیت ؟؟؟
یان قسە ناکەیت یان وەک بێگانەیەک سەیرم دەکەیت و بە ڕەسمی قسە دەکەیت ... ئاوا نابێت !


یونا :- ببورە بەڵام من هەر ئاوا دەزانم بدوێم ..

هیچوول دیار بوو توڕەیە ... یونا بینی توڕەیە هەڵسا لەسەر کورسیەکەی نانەکەی تەواو نەکرد وتی :- بڕۆم بۆ ژوورەکەم باشترە ... من شێوازی قسە کردن نازانم ... با زیاتر توڕە نەبیت ...

ڕۆشتەوە ژوورەکەی .. هیچوول دەی ویست بڕوات بۆ لای بەڵام توڕەیی و ڕقەکەی ڕێگای پێ نەدەدا ...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

" لە لایەکی تر "


لە کۆتاییدا ≈ هەوایەکی قووڵم هەڵمژی ....
بەڕاستی بیری کۆریام دەکرد ... چوار ساڵ لێرە دوور بووم ..... جارێکی تر جێت ناهێڵم کۆریا ئازیزەکەم ...

(خۆزگەم بە خۆت )😂

دوای ئەوەی لە فڕۆکە خانەکە هەوایەکی وڵاتەکەم هەڵمژی ... تاکسی لەبەر درگای فڕۆکەخانە بوو ...
سواری تاکسیەکە بووم ...  یەکەمین شوێن بۆی بڕۆم ماڵەوە نیە ....  بەڵکو کتێبخانەیە ....دڵنیام پوورم لەوێیە .... وە هاوڕێکەشم لەوێیە .. بیری هەمو کارمەندەکان دەکەم ...

تێپەڕاندنی کات ..... بەر درگای کتێبخانەکە ...

لە بەر درگاکە وەستام .... دڵنیام بە بینینم دڵخۆش دەبن .. چوونکە پێیانم نەوت دەگەڕێمەوە ...

درگاکەم کردەوە ... زەنگەکەی کە بە درگاکە وەبوو دەنگی لێوەهات ئاماژەی بەوە کرد کە کەسێک لێرەیە .. بۆیە هەموو ڕوویان بۆ لای درگاکە سوڕاند .. کە منیان بینی دڵخۆش بوون .. من جوان دەزانم دڵخۆشن زۆربەیان .... لە چاوەکانیان دەزانم ... بۆیە واهەست دەکەم کە کەسێکی خۆشبەختم ... بەڵام دەزانم کە زۆرێک خەڵک لە جیهان خۆشبەخت نین ... بێزارن لە دوونیا ...

Park Jimin✔️Where stories live. Discover now