Panimula

4K 392 93
                                    

ـ
ـ
ـ
ـ
چێژ وەربگرن~♡

Madeleine


شەش ساڵ پێش ئێستا.

بە خەندەوە لەو مناڵانەی
دەڕوانی کە یاریان دەکرد
لە کۆڵانەکەدا ، ئەو تازە بوو
ئەوان تازە ماڵیان باری
ئەم کۆڵانەی کردبوو .

ئەویش دەی ویست یاری
بکات ، بەڵام نەی دەزانی
بۆلای کام کۆمەڵە مناڵە
بڕوات .

بەڵام چاوەکانی دوو کوڕو
کچێکی بینی کە بەیەکەوە
یاریان دەکرد بۆیە بڕیاری
دا بچێتە لای ئەوان چونکە
ئەوان تەنها سێ مناڵ بوون
وە لەوەش دەچوو هاوتەمەن
بن.

"سڵاو
مادلین جوان سڵاوی
خۆی کرد بۆ ئەوەی
ئەو مناڵانە بناسێت.

-سڵاو
کچە بچووکەکە وەڵامی
دایەوە بەڵام دوو کوڕەی
تر تەنها سەیری دەکردن
جوابی سڵاوەکەیان نەدایەوە.

"ئێمه تازە لێرەین وە
هاوڕێم نییە ئەتوانم ببمە
هاوڕێ ئێوە.
بە خەندەیەکی شیرینەوە
پرسیاری کرد ، وە چاوەڕێی
وەڵامی ئەوانی کرد .

لە ساتێکدا ئەو کچە بچووکە
وستی وەڵام بداتەوە ئەو
دوو کوڕە وەڵامی دانەوە
بە نەرێ.

:نەخێر

*نەخێر

تاکە شت بۆی مایەوە
زەردەخەنەیەکی خەماوی
بوو ، لە ساتێکدا کە ویستی
بڕوات ئەو کچە بچووکە
ئەوی وەستاند .

-هێی بۆچی ئێوە ڕەتی
دەکەنەوە من دەمەوێ
هاوڕێیەکی کچیشم هەبێت.

ئەو کچە بە قشتی وتی
سەیری ئەو دوو کوڕە
مۆنەی دەکرد کە تەنها بە
مۆنی سەیری ئەویان دەکرد.

:بەڵام ئارۆوا ئێمە بەڵێنمان
دا کەسی بێگانە نەیەتە
نێوانمان تەنها و تەنها ئەم
سیانەمان بین.

باشە وایە بچوکە بەڵام
وا دیارە ئەوان بەڵێنی
هاوڕێیەتیان بە ستوە کە
ڕێگە نادەن کەسی تر بێتە
نێوانیان .

-کێشە نییە کووکی با
ئەویش لە بەڵێنەکەدا
بێت همم تکایە من دەمەوێ
هاوڕێی کچم هەبێت، تاتا
تۆ شتێک بڵێ.

سەیری ئەو کوڕە باڵا
بەرزەیکرد کە لە هەموویان بەرزتر بوو دەی ویست
بە قشتیەکەی خۆی ئەو
کوڕانە ڕازی بکات.

*باشە تەنها لەبەر تۆ ،
بەخێربێیت بۆ نێوانمان
من جونگ کووک.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 15 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

The square of loveWhere stories live. Discover now