5

996 181 24
                                    

-
-
-

HIJIN

-دەتوانی کەمێک پەلە بکەیت ئەوان لە تاقیگە چاوەڕێی ئێمە دەکەن
جیهی:تەنیا قژم دەبەستم بوەستە
-ئایش تۆ کەی ئەوەندە گرینگی بەخۆت دەدەی
جیهی:ئاهـ ئەوە تەواو بووم هێندە بۆڵە بۆڵ لەسەر سەری من مەکە
-ئایش بەهەرحاڵ با بڕۆین

"لەگەڵ جیهی بەڕێ کەوتین بۆ ئەو تاقیگەیەی کارمان لێی دەکرد تا گەیشتینە بەردەم تاقیگەکە و چووینە ژوورەوە جیمین و جەیسووک لەوێ دانیشتبوون و خەریکی قسە کردن بوون یەکەم شت تێبینیم کرد ئەوە بوو کە ڕووخساری جیمین زۆر ماندوو و غەمبار دیارە ئەمڕۆ لە قوتابخانە هیچ ئەوانمان نەبینی بەڵام بۆچی جیمین ئاوەیە ئایا شتێکی خراپ بووە؟!"
-
-
-
هیجین:ببورن کەمێک دوا کەوتین
جیمین:ئاهـ کێشە نییە ئێمەش کەمێکە هاتووین بۆ ئێرە
جیهی:زۆر باشە دەی با دەست پێبکەین
جەیسووک:من و جیمین دوو جۆر دەرمانی تازەمان کڕیوە وتمان لەوانەیە ئەوانەی لەگەڵ تێکەڵ بکەین ماددەکە دروست بێت
هیجین:دەی با تاقی بکەینەوە

"هەموویان بەیەکەوە خەریکی تاقی کردنەوەکە بوون"

جیهی:ئایی چاوەکانم هیچ نابینن چاویلکەکەم لەماڵەوە بیر چووە
جیمین:ئێ بڕۆ بیهێنە
جیهی:ئەو هەموو ڕێیە بەتەنیا بچم
جەیسووک:وەرە بە سەیارەکەی جیمین دەچین دەیهێنین
جیهی:ئاهـ باشە سوپاس
جەیسووک:دەگەڕێینەوە
-
-
-
جیمین:با ئێمەش دانیشین تا ئەوان دەگەڕێنەوە
هیجین:ئاهـ باشە...جیمین؟
جیمین:هم؟
هیجین:بۆچی ئاوایت؟
جیمین:چۆنم؟
هیجین:غەمبار دیاریت وە ماندووش
جیمین:"هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی" هیچ نییە
هیجین:گەر شتێکت لە دڵە دەتوانی پێمی بڵێیت
جیمین:بیری ئەو دەکەم
"خێرا دەستی کرد بە گریان وەکو منداڵێکی بێدەسەڵات کە لە دایکی ون بوبێت"
هیجین:"دەستی بە پشتی جیمین دەداهێنا" بیری کێ دەکەیت؟
جیمین:دایکم بـ بیری دەکەم زۆر زۆر بە شێوەیەک ناتوانم باسی بکەم بیری بۆنەکەی دەکەم بیری باوەشە گەرمەکەی دەکەم بیری قسە خۆشەکانی دەکەم بیری دەنگە خۆشەکەی دەکەم بیری هەموو شتێکی دەکەم بەڵام باوکم ڕێگە نادات بچمە لای و بیبینم من زۆر بیری دەکەم
هیجین:"زیاتر لە جیمین نزیک بوویەوە بە هێواشی خستیە باوەشی خۆی و دەستی لە دەوری پشتی دانا"
جیمین:"پڕ بە دەنگی دەگریا بە شێوەیەک هەر کەسێک ئەوی بینیبا بەزەیی پێدا دەهاتەوە"
هیجین:جیمین دەزانم دڵ تەنگیت بەڵام دەبێت بەهێز بیت شتی زۆر ناخۆشتر هەیە کە ئازاری زیاترە لەوە بەڵام دەبێ بەرگەی بگریت دەزانم ئەوە سەختە کە ناتوانی دایکت ببینی وە ئەوەش زۆر بە ئازارە بەڵام بیرت لەوە کردۆتەوە گەر ئێستا دایکت بەو شێوەیە بتبینێت چۆن دەبێت هم نابێت ئاوا بیت دەبێ هەمووکات بەهێز بیت و بەسەر ئازارەکان زاڵ بیت بۆیە تۆش چیتر مەگری و بەسەری زاڵ بە
جیمین:"سەری بەرز کردەوە بە شێوەیەک ڕووخساری ڕێک بەرامبەر هیجین بوو" سوپاس هیجین "کەمێک لێی دورکەوتەوە و فرمێسکەکانی سڕی" سوپاس قسەکانت باشتری کردم دڵم کەمێک ئارام بوویەوە
هیجین:من هیچم نەکردووە هەرکاتێک دڵت تەنگ بوو پێم بڵێ
جیمین:سوپاس
"جەیسووک و جیهی هاتنە ژوورەوە بە دەنگی بەرز پێدەکەنین"
جیهی:ههههههه ئاییی خوایە ئەوە چیی بوو
جەیسووک:ههههههه ئایی شێوەیت بینی زۆر سەیر بوو
جیمین:ئەوە چیتانە؟
جەیسووک:چیمانە..هههههه
هیجین:ئایش زۆر بێزارکەرن وەرن با ئەوە تەواو بکەین
-
-
-
"جیمین هێواش هێواش ماددەکانی تێکەڵ دەکرد بە هێواشی شووشەکەی دانا"
جەیسووک:چی بوو تەواو؟
هیجین:وابزانم سەری گرتووە
"هەر چواریان لە شووشەکە نزیک بوونەوە"
جیهی:ئیوو قێزەونە
جیمین:"شوشەکەی هەڵگرت"نەفرەت ئەمە چییە وابزا...
"جیمین قسەکەی تەواو نەکرد بەهۆی ئەوەی شووشەکە لە نێو دەستی تەقیەوە"
جیمین:ئااااااا
هیجین:جیمین تۆ باشیت ئایی خوایە دەستت خوێنی لێدێت
جیمین:ئاهـ ئازاری هەیە
جیهی:نەفرەت
جەیسووک:"پەڕۆیەکی لە دەستی جیمین ئاڵاند" پەستانی بخە سەر تا کەمێک دەرمان دەدۆزمەوە لێرە
جیمین:ئاهـ ئازاری هەیە
هیجین:کەمێک پەلە بکەن
جیهی:نەفرەت ئەو دەرمانانە لە کوێن
جیمین:ئاهــ
هیجین:نەفرەت ئەوە خوێنی زۆری لێدێت
جەیسووک:نایدۆزمەوە
جیهی:لە هیچ شوێنێک نییە
هیجین:بە نافرەت بن ئەو کوڕە وا دەمرێت
جیهی:ئاااااا دۆزیمەوە
هیجین:خێرا خێرا بیهێنە
جیهی:"بە خێرایی لە تەنیشت جیمین دانیشت دەستی گرت و پەڕۆیەکەی لێکردەوە و سەیری برینەکەی دەستی دەکرد" ئەوە زۆر قوڵە
جەیسووک:تەنیا پاکی بکەوە
جیهی:"بە هێواشی بۆی پاک دەکردەوە زۆر بە ئاگەداریەوە" ئازاری هەیە؟
جیمین:ئهم
هیجین:هیچ نییە تەواو تەنیا کەمێکە ئێستا تەواو دەبێت
-
-
-
جیهی:دەستت باشتر بوو؟!
جیمین:بەڵێ ئێستا ئازاری کەمتر بووە
جەیسووک:پێم باشترە بگەڕێینە ماڵەوە ئەوە بۆ جیمین'یش باشترە
هیجین:ئهم بەڵێ وایە کەواتە با بڕۆینەوە
جیهی:ئاگەداری خۆتان بن دەتان بینینەوە
هیجین:خواتان لەگەڵ
"جیهی و هیجین بەیەکەوە ڕۆیشتنە دەرەوە"
جیمین:با ئێمەش بڕۆین "سویچی سەیارەکەی بۆ جەیسووک هەڵدا" تۆ لێیخوڕە
جەیسووک:باشە دەی وەرە
-
-
-
جەیسووک:ئاگەداری خۆتبە جیمینشی
جیمین:تۆش هەروەها
"جیمین چوویە ژوورەوە هەر یەکەم شت کە کردی چوویە ژوورەکەی بێ ئەوەی قسە لەگەڵ باوکی بکات"
.
.
.
جیمین:"لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەکەی دانیشتبوو" دایکە تۆ ئێستا لە کوێی تکایە وەرە لام من پێویستم پێتە زۆر بیرت دەکەم دایکە هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە کە بڵێی کوڕەکەم نایەتە سەردانم دایکە باوکم ڕێگە نادات وادەزانێت گەر من بێمە لای تۆ هەرگیز ناچمەوە لای دایکە دەمەوێ تەنیا بۆ پێنج خولەکیش بێت بەس لە باوەشت بکەم و بۆنت بکەم دایکە زۆر زۆرت بیر دەکەم تکایە وەرە و سەرزەنشتم بکە لەسەر کارە بێمانایەکانم قسەم پێ بڵێ بڵی چیتر ئەو کارانە مەکە دەی دایکە بۆچی نایەیتە لام من بیرت دەکەم بیری بۆنە خۆشەکەت دەکەم تکایە تۆ باشبە من بەهەرجۆرێک بێت دێم بۆ سەردانیت تەنیا کەمێک چاوەڕێ بە
-
-
-
ب.پاڕک:دەستت چی بەسەرهاتووە؟
جیمین:هیچ نییە
ب.پاڕک:بەچی وای لێهاتووە؟
جیمین:باوکە وتم هیچ نییە
ب.پاڕک:جیمین وتم بەچی وای لێهاتووە؟
جیمین:لە کاتی تاقیکردنەوە شوشەکە لەنێو دەستم تەقی
ب.پاڕک:گەر ئازاری هەیە دەچینە لای دکتۆر
جیمین:ئازاری زۆر نییە...بەڵام ئازاری دڵم زۆر زۆرترە لەوە
ب.پاڕک:مەبەستت چییە؟
جیمین:دەمەوێ دایکم ببینم
ب.پاڕک:دوبارە دەست پێمەکەوە جیمین
جیمین:بۆچی ڕێگە نادەیت من تەنیا دەچم سەردانی دەکەم و دەگەڕێمەوە
ب.پاڕک:نەخێر ناچیت
جیمین:بۆچی تۆ خۆت هەموو ڕۆژ سەردانی داپیر و باپیرەم دەکەیت بۆچی ناهێڵیت منیش کەمێک لای دایکم بم
ب.پاڕک:تا خۆت چاک نەکەیت ڕێگە نادەم لە سیۆل زیاتر بچیتە هیچ شوێنێکی تر
جیمین:مەبەستت چییە؟ من بۆچی خۆم چاک بکەم؟
ب.پاڕک:چەندین جار ئاگەدارم کردیتەوە لەوەی کە کات لەگەڵ کچە سۆزانیەکان بەسەر نەبەیت چەندین جار ئاگەدارم کردیتەوە لەوەی کە چیتر کاری خراپ نەکەیت من هەموو ڕۆژێک دەربارەی ئەوە قسەت لەگەڵ دەکەم بەڵام تۆ هیچ ناچێتە مێشکت
جیمین:بۆچی باسی ئەو شتانەم بۆ دەکەیت من منداڵ نیم خۆم باش دەزانم چی دەکەم و چی ناکرم
ب.پاڕک:تۆ تەنیا 17 ساڵیت لە چی دەزانیت هااا
جیمین:لە هەموو شت دەزانم
ب.پاڕک:بەڵێ لە کارە بێ ڕەوشتەکانت زۆر باشیت وانییە
جیمین:من بێ ڕەوشت نیم
ب.پاڕک:بەڵکو تۆ زۆر بێ ڕەوشتیت
جیمین:بوەستە لەوەی هەمووکات پێم بڵێیت بێ ڕەوشت
ب.پاڕک:هەهـ گەر تا ئەوکاتەی کات لەگەڵ کچان بەسەر ببەیت ئەوە ناهێڵم بچیتە لای دایکت
جیمین:دەچم بۆلای وە تۆش ناتوانیت ڕێگەم لێ بگریت من خۆم...
"باوکی وەک گەردەلوولێک بەرەو جیمین چوو و زلەیەکی لێدا"
ب.پاڕک:لەکەیەوە فێری ئەو جۆرە قسە کردنە بوویت هاااااا
"هەموو وشەکانی بە توڕەیی و هاوارەوە دەوت"
جیمین:لەو کاتەوەی کە کوڕی تۆم
ب.پاڕک:"بە هەموو هێزی لە جیمینی دەدا بەبێ ئەوەی بەزەیی پێدا بێتەوە شوێنی پەنجەکانی لەسەر ڕووخسارە سپی و جوانەکەی جیمین دەرچووبوویەوە"
ب.پاڕک:گەر لەمەودوا لەگەڵ یەک کچی سۆزانی بتبینمەوە ئەور خۆت گۆڕێک بۆجۆت هەڵکەنە هەی خوێڕی
جیمین:"لە عەرزەکە کەوت و بە دەنگی بەرز دەگریا" سوێند دەخۆم چیتر گاڵتە بە کچان ناکەم تەنیا ڕێگە بدە دایکم ببینم
ب.پاڕک:تەنیا ئەوکاتە دەهێڵم لەلای دایکت بیت کە خۆتت چاک کرد...تێگەیشتی؟
جیمین:...
ب.پاڕک:وتم تێگەیشتی؟"بە هاوارەوە وتی وای کرد جیمین ڕاچەڵەکی"
جیمین:بـ بەڵێ
ب.پاڕک:هەستە و ون بە لەپێش چاوەکانم
-
-
-
جیمین:سڵاو جەیسووک لە ماڵەوەیت؟
جەیسووک:بەڵێ بۆچی؟
جیمین:دێمە لات
جەیسووک:ئاهـ باشە چاوەڕێتم
.
.
.
جەسووک:بەخێربێیت وەرە ژوورەوە
جیمین:سوپاس
جەیسووک:هێی ڕووخسارت چی بەسەرهاتووە؟
جیمین:وەڵامەکەی ئاشکرایە
جەیسووک:بۆچی دووبارە چیی بووە؟
جیمین:جەیسووک لەمەودوا نابێت کات لەگەڵ کچان بەسەر ببەین ئێمە گەورە بووین وا خەریکە دەبین بە 18 ساڵ نابێت چیتر ئەو کارانە بکەین
جەیسووک:دەزانیت دوێنێ شەو بە چات تا درەنگ قسەم لەگەڵ جیهی کرد قسەی زۆر باشی بۆ دەکردم
جیمین:پێویستە لەگەڵ ئەوان ببین بە هاوڕێ ناموێ ئەوان لە کارە پیسەکانی ئێمە بەشدار بن دەبێ بگۆڕێین ئەوان کەسانی پاکن وە کاسانی باشیشن
جەیسووک:ڕاست دەکەیت ئەوان کەسانی زۆر باشن ئەوەی خراپە ئێمەین
جیمین:ئێمەش دەگۆڕێن چیتر کاری لەو شێوەیە ناکەین
جەیسووک:کەواتە ئێستا ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی ببین بە دوو کوڕی باش
جیمین:بەڵێ ڕێککەوتین
جەیسووک:دەی با پلەیستەیشنەکەم داگیرسێنم و یاری بکەین
جیمین:با دەست پێبکەین

-
-
-
Vote and comment

PLAYBOY||P.JMWhere stories live. Discover now