ڕوونکردنەوە...

3.7K 293 118
                                    

سڵاو فستقەکانم 👋

بە چیڕۆکێکی نوێ هاتمەوە 😀

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەم بەشە تەنیا ڕوونکردنەوە و کەسایەتیەکان دادەنێم...بۆیە پشتگیریم بکەن...

جۆری چیڕۆکەکە :- خەیاڵی - ترسناک - خۆشەویستی - ئازاری سەیر! - هێز و کۆڵنەدان - ڕووداوی لەناکاو...

.....لەسەر ( جیۆن جۆنگکووک ) ـە

ئەم چیڕۆکە بیرۆکەی خۆمە لەسەرەتاوە تا کۆتایی...بۆیە بردنی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە

کەمێک باس لەسەر چیڕۆکەکە...

چیڕۆکەکە بەتەواوی خەیاڵیە...هەموو هی مێشکی خۆمە...لێرە نە کەسی ئاسایین نە خوێنمژ...
لێرە جۆنگکووک و جێسیکا کەسایەتی سەرەکین...جێسیکا تۆی کە ئەمە دەخوێنیەوە...وە ئەوان دوورن لە جیهانی مرۆڤەکان و لە جیهانێشکە دەژین...مرۆڤەکان بەدونیای دووەمیان ناو بردووە...مەبەسم مردن نییە... شوێنەکە هەر لەسەر زەویە بەڵام دوور لە وڵات و شارەکان و جیهانی مرۆڤ...هەر مرۆڤێکیش چووبێت نەگەڕاوەتەوە!...ئەوێ دارستانێکی چڕە...زۆر ترسناکە...بەڵام بۆ کەسەکانی ناوی نا...بەردەوام دەنگی ترسناک و شتی سەیر!...وە ئەوێ جۆرە کەسانێکی لێ دەژی کەناویان [باڵدارەکان]ـە... ئەم ناوەش سەرۆکی کەسەکان دایناوە...مەبەستی چییە لەباڵدارەکان ؟؟

لێرە هەموویان باڵیان هەیە...تایبەت و جیاواز هی هەریەکەیان...هەرکەسە و چەندین هێز تایبەت بەخۆی!...هێزی سەرسوڕهێنەر...

یەکەم کەسایەتی/
ناو : جیۆن جۆنگکووک
تەمەن : 24 (ئەمە وەک خوێنمژەکان نییە تەمەنیان لە سەدەکان بێت)

کەسایەتیەکانیان بەپێی ڕەنگی بەڵاکانیان دەردەکەوێت...
باڵەکانی جۆنگکووک بەوشێوەیەن

ڕەش / خەمبار
سوور / توڕە
سوور+پرتەقاڵی+کەمێک ڕەش / توڕیەکی لەڕادەبەدەر کە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات!...
مۆر / خۆشەویستی (بەڵام ئەو تا ئێستا نەکەوتۆتە خۆشەویستی بۆیە هەرگیز وای لێ نەهاتووە)

چیتری تیا نییە چوونکە جگە لەوانە هەستی تریان نیە!...

ئەمە ڕەنگی باڵەکانی هەموو کوڕەکانی ئەوێن...تەنیا هی خۆشەویستیان جیاوازە...

وە جۆنگکووک گرووپێکی هەیە...لێرە هەر دە کەسێک گرووپن..هیچیشیان دایک و باوکیان نییە...گرووپەکانیش کوڕ و کچ جیایە...سەرۆکەکەی ئەوێ ویستویەتی!...

گرووپەکەی جۆنگکووک ئەو کەسانەی تیایە...

(نامجوون - جین - یونگی - هۆسیۆک - تایهیۆنگ - جیمین - کای - بەیکهیۆن - یۆنجوون)

وابزانم سێ کەسەکەی تر دەناسن...

ئەوانیش هەمان ڕەنگی باڵی جۆنگووکیان هەیە لەهەموو کاتەکاندا جگە لە خۆشەویستی...

.............

دووەم کەسایەتی/
ناو : جێسیکا
تەمەن : 20

ڕەنگی باڵەکانی جێسیکا

ڕەش / خەمبار
زەرد / توڕە
سووری ئاگرین / توڕەیەکی لەڕادەبەدەر...
سپی / خۆشەویستی (بەهەمان شێوە نەکەوتۆتە خۆشەویستی)

گرووپەکەی جێسیکا ئەم کاسایەتیانەی تیایە

(جیسوو - جێنی - ڕۆسی - لیسا - هواسا - مۆنبیۆل - سۆلار - یێجی - ویننی - جێسی)

وابزام هەموویان دەناسن...وە جێسی هونەرمەندێکی سۆڵۆیە...لە چیڕۆکەکە نا لە ڕاستیا...

ئەوانیش هەمان ڕەنگی باڵی جێسیکایان هەیە...نەک ئەوان بەڵکوو هەموو کچەکانی ئەوێ...وە تەنیا ڕەنگی خۆشەویستی جیاوازە و تا ئێستا هیچ کەسێک وای بەسەر نەهاتووە...

وە ئەم گرووپانە لەخۆڕایی دروست نەکراون...ئەوان دووژمنیان هەیە...دوو دوژمن..یەکەمیان (مرۆڤ)
دوومیان (دڕندەکانی دارستانەکە) دڕندەکانی ئەوێ وەک ئەوان دەست و قاچیان هەیە...بەڵام باڵیان نیە و ڕەنگیان شینە...کلکیشیان هەیە...چاوێکی گەورەش...ئەوان زۆر زۆرن! ژمارەیان سێ ئەوەندەی باڵدارەکانە...وە مرۆڤەکانیش...بەردەوام دێنە ئەوێ بۆ لێکۆڵینەوە...بەڵام یان بەدەستی دڕندەکانی دارستانەکە دەمرن یان بەدەستی باڵدارەکان...دڕندەکان بۆ خۆراک بەکاری دێنن بەڵام باڵدارەکان بۆ پارێزگاری کردن لەخۆیان دەیانکووژن...لەکاتێکدا نازانن بۆ چیش دێن تەنیا دەیانکوژن...وە خۆراکی باڵدارەکان میوەی دارەکان و ئاژەڵی دارستانەکەیە...دڕندەکانیش مرۆڤ و ئاژەڵەکان دەخۆن...

باباسی هێزەکانی جۆنگکووک و جێسیکا بکەم

هێزەکانی جۆنگکووک / دەستەکانی - خێرایەکەی

کاتێک توڕەیە دەست لەهەر شتێک بدادت دەبێتە خەڵوز! بەڵام تەنیا لەکاتی توڕەیی..
خێرایەکی باوەڕ پێنەکراوی هەیە! لەماوەی یەک سانیە ئەوەی بیەوەێ دەیکا...یان بچێ بەرەو شوێنێکی دوور تەنیا یەک سانیەی پێویستە!...

هێزەکانی جێسیکا / دەستەکانی - ون بوونەکەی

کاتێک توڕەیە دەستەکانی تیشکێکی زەردی لێوە دەردەچێت دەتوانێ هەرچی بیەوێ بیکا ! بەڵام تەنیا لەکاتی تووڕە بوونی... وە ون بوونەکەی! لەماوەی یەک سانیە ون دەبێت ! دەتوانێ جگە لەخۆی گرووپەکەشی ون بکات...تەنیا گرووپەکەی...

هێزی ئەوانی تریش بەپێی کات بەدیار دەکەوێت...

.......................ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ.......................

دەزانم ئاڵۆزە چیڕۆکێکی😂 هیوادارم تێگەشتبن لێی ...وە بەپێی کات زیاتر تێدەگەن😉
لە پاڕتی یەکەمی شێوەی جێسیکا دادەنێم...بەڵام ئەو کۆری نییە باش بزانن...لەو جیهانەش کۆری و شتی وا بوونی نیە تەنیا ڕوخساریان جیاوازە...

تخوا من ئەمڕۆ دوو چیڕۆکەکەی ترم تەواو کرد یەکێ تریشم توشی خۆم کرد😭😂💔

هیوادارم بەدڵتان بێت 😊 بەخوا بەجدیمە ڤۆت و خوێنەری کەم بێت زۆر درەنگ پاڕت پۆست دەکەم جا کەیفی خۆتانە😒💔
دەزانم زۆر خەیاڵیە...خەیاڵی یەعنی درۆ 😹💔

ئەوجە ڕای خۆتان بڵێن لەکۆمێنت 😀
بای فستقەکانم👋❤😘

ئا لە هەڵەی ڕێنوسیش ببورن😅😳💔

 {سەرکێشی لەپێناو مانەوە} || J.JK  (تەواوبوو✔)Where stories live. Discover now