PART 5

823 174 80
                                    

هەریەکە ڕۆشتەوە لای گرووپەکەی...

ــ لەلای گرووپەکەی جێسیکا ــ

جێسیکا : گەڕامەوە...
لیسا : سڵاو...
جێسیکا : سڵاو...ئەی کوا کیارا ؟؟
جێسی : بانگی بکەم ؟؟
جێسیکا : بەڵێ..بزام بڕیاری داوە یان نا...

"جێسی بانگی کیارای کرد و هەمووان دانیشتن"

جێسیکا : بڕیارت چی بوو ؟؟
کیارا : ڕازیم...
جێسیکا : باشە...من تۆ دەکەمە باڵدار...بەڵام لێرە ناتوانم..
بەیانی دەڕۆینە شوێنێک لەوێ هەمووی چارەسەر دەبێ..
کیارا : من..من زۆر شڵەژاوم...نازانم..هەستێکی سەیرم هەیە...
جێسیکا : هههه هیچ نیە تێدەپەڕێ...٭زەرەدەخەنەی کرد٭
کیارا : باشە...
ڕۆسی : یااا برسیمە...
هەمووان : منیشششش
جێسیکا : کیارا هەست بەبرسێتی ناکەی ؟؟
کیارا : بەڵێ...برسیمە...
جێسیکا : باشە...تۆ جارێ ناتوانی گۆشت بخۆی چونکە مرۆڤی...بۆیە
میوە بخۆ..
کیارا : بەڵام مرۆڤەکانیش گۆشت دەخۆن...
جێسیکا : بەڕاست ؟؟ کەواتە باشە...وەرە بابچین...

"جێسیکا و کیارا چوونە لای گرووپەکە و جێسیکا دانیشت"

جێسیکا : کیارا ؟؟ بۆ وەستاوی ؟
کیارا : ئێوە بەخاوی گۆشت دەخۆن ؟؟٭بە قێزەوە وتی٭
جێسیکا : خاو چیە ؟؟
کیارا : هیچ هیچ...من میوە دەخۆم...

°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°_°

ــ لەلای گرووپەکەی جۆنگکووک ــ

جۆنگکووک : هاوڕێیان ؟؟....
هەموویان : بەڵێ...
جۆنگکووک : کۆببنەوە شتێک باس دەکەم

"ئەوانی تر سەیری یەکتریان کرد و هەریەکە لەشوێنێک دانیشت"

نامجوون : چی باس دەکەی ؟؟
جۆنگکووک : ئەمڕۆ کاتێک چوومە لای شەلالەکە...
ئەوان : ئێێ ؟؟
جۆنگکووک : کەسێکم بینی...
یۆنجوون : جا چییە ؟؟
جۆنگکووک : گێژەینە ئەو...ئەو کوڕ نەبوو..
تای : کەواتە دڕندە بووە....
جین : وایە.....چیییییییییی؟؟؟؟ ئەو کچ بوو ؟؟؟
"هەمووان شۆکن"
جۆنگکووک : بەڵێ😒
جیمین : لەسەرەتاوە باسی کە دەی...
٭بە پەرۆشەوە وتی و زیاتر چووە پێش...٭

"جۆنگکووک هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژی و دەستی کرد بەباسکردنی"

ــ لەلای گرووپەکەی جێسیکا ــ

"تەواو بوون و هەریەکە لەلایەک دانیشتبوو...لەناکاو...
دەنگە دەنگێک لەدەرەوەی دارەکە دروست بوو ...دەنگی سەیر!
ترسناک ، هاوار ..بەڵام چ هاوارێک ؟؟ تەنیا دەنگی بەس بوو بۆ
ترساندنی ئەوانەی ناو دارەکە....بەردەوام سەیری سەرەوەیان دەکرد...
دەنگەکە لەسەرەوە دەهات...وادیارە دڕندەکان هاتوون...نەخێر گەر ئەوان بن
وێران بوون...چونکە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵدارەکان ئاشکرا بوو !
ئایا دڕندەکانن ؟؟"

 {سەرکێشی لەپێناو مانەوە} || J.JK  (تەواوبوو✔)Where stories live. Discover now