9-parce que ton âme est à moi

1K 172 226
                                    

٩- چونكه‌ ڕۆحت هی منه‌

"Petit a petit l'oiseau fait son nid"

"هێواش هێواش چۆله‌كه‌ هێلانه‌كه‌ی درووست ده‌كات"

..__
سڵاو جوماعه‌و زۆر ده‌مێكه‌ ئه‌زانم به‌شی تازه‌م دا نه‌ناوه‌ به‌ڵام شتێكی وام بۆ نه‌ ئه‌هاو ئه‌و ئینێرجییه‌ی جاران تیامابوو ئێستا زۆر وا نیم هه‌سته‌كه‌م به‌ره‌و پیر بوون ئه‌ڕۆم 😂😂 به‌هه‌ر حاڵ هیوادارم به‌دڵتان بێ به‌ڵام داواكارییه‌كم لێتان هه‌یه‌ خۆم ئینستام نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر تواناتان هه‌بێ هه‌ر یه‌كه‌تان و له‌ ئینستاكه‌ی خۆیا ناوی چیرۆكه‌كه‌م بڵاو كاته‌وه‌ ئیتر زۆر سووپاس

-------

گوڵی به‌یبوون سمبوولێكه‌ بۆ پاكیزه‌ی و سافی كه‌ ئه‌مه‌ گوڵی پیرۆزی تایبه‌تی دایه‌ فرێیایه‌ كه‌ به‌ دایكی پاكیزه‌كان ناسراوه‌ وه‌ سمبوولی منداڵه‌ نوێكانه‌ به‌ بۆنی به‌یبوون پاكیزه‌ییان ئه‌پارێزێ, تا چه‌ن لیلیث دایكێكی به‌سزمان بێ به‌هه‌مان شێوه‌ش فرێیا كه‌ له‌ ته‌واوی ژیانی نه‌یتوانی ببێته‌ خاوه‌ن منداڵێ.


ئه‌و حه‌زی به‌ پیاوان نه‌ده‌كرد وه‌ك شتێكی پییس كه‌ منداڵه‌كان پیس ده‌كرد پیاوانی ده‌بینی ڕازی نه‌بوو به‌ بڕیاری پیاوان وه‌ هه‌ر منداڵێكی هه‌ڵبگرتایه‌وه‌ ده‌مرد كه‌ ئه‌مه‌ ناخی فرێیای به‌ته‌واوه‌تی وێران ده‌كرد هه‌ر بۆیه‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی دنیا دروست بوه‌ فرێیا بۆنی به‌یبوون به‌سه‌ر منداڵه‌ تازه‌ له‌دایك بوه‌كاندا ده‌ڕژێ, نه‌ك ته‌نها ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌لای فرێیایا بڕوا تا ماوه‌ بۆنی خۆشی لێ ئه‌هاو.

هه‌ر بۆیه‌ خاتوونێك پاك بوایه‌ پێیان ده‌وت هاوڕۆشتوه‌كه‌ی فرێیا. فرێیا هه‌رده‌م دڵساف و بێتاقه‌ت بووو, تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌ قیژه‌ی ئاسمان خه‌به‌ری بۆیه‌وه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕووداوێكی تۆقێنه‌ر ڕووبدات ئاسمان ئه‌یقیژان بۆ خوڵقكراوه‌كانی سه‌ر زه‌وی, وه‌ فرێیا چاوی به‌و دیمه‌نه‌ كه‌وت كه‌ ناغی هه‌ژاند.


كوڕێكی منداڵ بێ بوونی ویژدان له‌لایه‌ن فریشته‌كان و پاسه‌وانه‌كانی به‌هه‌شت خرایه‌ گۆمی ئاگره‌وه‌, فرێیا له‌تاوا ده‌ستی كرد به‌ گریانێكی زۆر كه‌ وای كرد باران دوو ئه‌وه‌نه‌ی تر بڕژێته‌ سه‌ر زه‌وی گه‌ر بۆیه‌ به‌رگه‌ی دیمه‌نه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت هه‌ستا به‌ ڕفاندنی منداڵه‌ ساواكه‌ هه‌رچه‌نه‌ ده‌یزانی له‌لای ئه‌مرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێ باشتر بوو له‌و سزایانه‌ی ناو ئاگره‌كه‌.


pécheur ou domestiqueWhere stories live. Discover now