ئەو ھی منە«𝑝𝑡-23»

849 160 42
                                    



𝑉𝑜𝑡𝑒 𝑏𝑒𝑓𝑜𝑟𝑒 𝑟𝑒𝑎𝑑♡︎














♫𝑒𝑛𝑗𝑜𝑦♫













تۆ ئەزانی کە باجی ھەمو شتێک من یام!
"وتم و ھەستامەوە ڕوم لە کیم ئێڵین کرد کە ئەکاتە دایکم"

تۆ ئەزانی لەگەڵ ھەر ئازارێکا من زیاتر بیرم لەوە ئەکردەوە کە تۆ کچەکەی منی ئەبێ ئێستا لەکوێ بیت
"دایکم وتی و دەستی لەسەر دڵم دانا"

باشە بۆچی ھەوڵی ئەوەت نەیاباوکم دور بخەیتەوە؟؟
"وتم لەگەڵ ھەر دڵۆپە فرمێسکێکا"

تۆ ئەزانی کەتۆ خراپترین کەس بوی لەلایەن باوکمانەوە شینو
"تای وتی و ھاتە ئەو نێوەندە"

بەڵام من نەئەبو بەو شێوەویەم لێبێت
"وتم کاتێ دەستم لەسەر دڵم دانابو"

ئەوە ژیانی تۆ بو ئیدی
"تایھیۆنگ وتیو فرمێسکێکی بێدەنگ لە چاوەکانیا بەدی ئەکرا"

شینو ھێمن بەرەوە بەڵێن بێت من تۆ لەگەڵ خۆم ئەبەم بۆ دور ترین شوێن شوێنێک دور لە ئازار
"جیمین وتیو لەدواوە توند لە باوەشی گرتم و ماچی سەری کردم"

باشە ئازاری دەرونی بە گۆڕانی شوێنەکان باش ئەبێت؟؟؟
"وتم و بە ھێواشی باوەشەکەم شکاند"

لەوانەیەچونکە من لەلای تۆم جوانکیلەکەم
"جیمین وتی و دەستی گرتم"

باشە گەر ئەزانیت ئەوە ڕاستەقینەیە کەواتە تاقی بکەوە
"وتم لەگەڵ ئەو ھەنسکانەی بەھێواشی لەژێر لێوەکانمەوە دەر ئەچو"

من ئامادەم ھەمو شتێک بۆ دڵخۆشی تۆ بکەم بەڵێن بێت
"جیمین وتیو ماچی نێوچەوانی کردم"

باوەشەکەمان شکاندو بەیەکەوە بەڕێ کەوتین بۆ دەرەوە کەواتە ئێمە ئەچین بۆ چیایەک لە ساردترین چیاکانی سیۆل
ئێمە بەڕێکەوتین

جیمین
"وتم لەژێر لێوە بەستوەکەمەوە "

ھمم
"جیمین وتی کاتێ خەریکی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکە بو"

من ئەمەوێت ھەمیشە لەگەڵ تۆ بم
"وتم و سەیری چاوەکانی جیمین'م کرد"

کەواتە تۆ ھەمان ئارەزوی منت ھەیە
"جیمین وتی و لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتە خوارەوە"

ئەتوانین  وابڵێین بەڕێزم
"وتم کاتێ دەستم خستە دەستی جیمین تا لە ئۆتۆمبێلەکە دەرم بھێنێ"

وەرە بۆ ئێرە
"جیمین وتی و چاکەتەکەی لابرد و بەسەر شانمی دادا"

جیمین ناتوانم ئەوە بڵێم کەچەند خۆشمەوێیت
"وتم لەگەڵ فرمێسکەکانم کە وەکو سەھۆڵ بەستبوی"

من لەگەڵ ھەر وشەیەکا ھەست بە خۆشەویستیەکەی تۆ ئەکەم شینو
"جیمین وتی و توند سەری منی لکاند بە سنیەوە "

Kurdish||gambler✔︎Where stories live. Discover now