شازادەی باشوورprt7

1.3K 235 102
                                    

ویستی قسەبکات بەڵام جونکوک بەهێمنی ماچێکی
کرد...چاوەکانی بە سەر سوڕمانەوە کردەوە و خێرا دور کەوتەوە بەڵام خێرا جونکوک بەرەو خۆی ڕایکێشایە وەو وتی

جونکوک : ئەو ڕۆژە...کەتۆم بینی لەدارستانەکە...خۆشم ویستی...لێم مەپرسە چۆن چونکە کردموو تەواو....
ئەویش کەمێ دوور کەوتەوەو وتی

فکتۆریا: ئەوەی ئەیکەی خەڵەتە..
ئەو قسانە تاکە قسەبوون ئەیتوانی بیکات وە یەکسەر شوێنەکەی بەجێهێشت
.
.
.
بەخیرای ڕۆشتە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست.....
.لەسەر جێگاکەی دانیشتوو بیری لەوە ئەکردەوە کە کەمێک پێش ئێستا ڕوییا
هەرکات دەستی لە لێوەکانی داو زەردە خەنەیەکی کرد
بەڵام خێرا سەری جوڵاند وتی

فکتۆریا: فیک ئایە شێت بوویتە.....ئەی ئەم فیک ە چییە....یان بۆجی ڕێگەی پێئەیەم بەو ناوە بانگم بکات من فکتۆریا تش.....

لە شوێنێکی تر

چۆیە ژورەوە وە جولین ی بینی هات و چۆئەکات وە توڕەی چاوی داگرتوە....وە لێی نزیک بۆیەوەو وتی...

جولین: لەکوێ بویت هەتا ئەمکاتە؟
ئەویش بە توندیەوە وتی

جونکوک: بیرت نەچێت قسەلەگەڵ کێئەکەی

ئەویش هەستی بە دڵەڕاوکێی کرد دوای شێوازی قسەی وە ئەویش سەوتی بەشێوازی خەمباریەوە دەر خست و وتی

جولین: جونکوکمم من هاوسەری تۆم نابێت بەو ساردیە قسەم لەگەڵ بکەی..

بەبێ قسەکردن بەلای دا ڕۆشت و ڕۆشت لەسەر جێگاکەی دانیشت...
هەناسەی یایەوەو بەرەو لای جونکوک ڕۆشت و لەدواوە باوەشی پیاکردوو وتی

جولین: بۆچی بەوشێوازە مامەڵەم ڵەگەڵ ئەکەی....تۆ منت خۆش ناوێت!؟
جونکوکیش چاوەکانی بەتونی داخست و هیچی نەوت
وە جولین باوەشەکەی تونتر کرد وە جونکوکیش بەتوڕەییەوە خێرا دەستەکانی لابردوو دورکەوتە وە لێی........

ڕۆژی دواتر

بەهۆی مانەوەی تا درەنگانی شەو.....وە لەەبەر ئەوە سەرۆکی خزمەت کارەکان هات تا دڵنیا بێتەوە کەباشە
کە بینی خەوتوە زەردەخەنەیەکی کردو نزیک بۆیەوە وە وتی

دیفانا: فکتۆریا.....کچەکەم هەستە
ئەویش بەهێمنی جاوەکانی کردەوە و وتی

فکتۆریا: بەیانی باش
ئەویش بەزەردە خەنەوە سەری بۆجوڵاندوو وتی

دیفانا: بۆچی بەم پۆشاکانەوە خەوتویت ئەوە باش نییە
ئەویش بە خەواڵوییەوە جوابی یایەوە

فکتۆریا: دوێنێ شەو زۆر ماندوو بوم بۆیە کە هاتمە ژورەکەم یەکسەر خەوتم.......
ئەویش بەدڵە ڕاوکێوە سەیری کردوو وتی

دیفانا: گوێم لێبگرە فکتۆریا ئەمڕۆ هەواڵم پێگەیشت کە بەدوای تۆیا ئەگەڕێن.....وە جەیشیان لەهەموو سنورەکان بڵاو کردۆتەوە...وە ئەگەر هاتوو هاتنە باشوورەوە پێویستە ڕابکەیت....
فکتۆریاش هەستی بە دڵەڕاوکێ و ترس کرد وە دیفاناش هەستی کردوو وتی

شازادەی باشوور( کۆتای ھاتووە✔️)Where stories live. Discover now