بەشی یەکەم

253 66 214
                                    

ڤۆت لەبیر مەکه😊❤️

باری سەرنج لای سووجین:

بەیانی زوو لەگەڵ دەنگێکی خۆش خەبەرم بوویەوە

دایکم:کچم هەڵسە کاتی کارە

من:باشە دایکە گیان

دایکم ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکەم بەڵام دوبارە ئەو دەنگەی دڵم ئەکا بە هەزار پارچە لە گوێم زرینگایەوە دەنگی هاواری دایکم کە ئەو باوکە چەپەڵەم لێی ئەیا ڕامکردە دەرەوە ڕۆیشتمە پێش دایکم تا هیچی تر باوکم لێی نەیات بەڵام باوکم قژی گرتم

باوکم:هەزار جار وتوومە لەپێش دایکت مەوەستە

من:ئااھ تکایە قژم بەربە تکایە

ئەمجارە زلەیێکی زۆر بەهێزی لێ یام کە وای کرد بکەوم بە عەرزا و خوێن لە لوتم هات

باوکم:گەمژەینە ئەم خێزانە هیچ بە کەڵکی من نایەن هەرگیز

من:کەواتە بڕۆ و وازمان لێبێنە بڕۆ بەنەفرەت بیت
بە گریانەوە وتم

باوکم هات و دەستی کرد بە لێیانم منیش تەنها هاوارم ئەکرد

من:هیۆنگ ئاااھ جین هیۆنگ تکایە ئاااھ

هیۆنگ جین هاتە دەرەوە و باوکمی لایا

جین:بەسە ئەو کارانەو لە چییە بۆوا لە دایک خوشکم ئەکەی ئەوان چیان لەتۆ کردووە ڕێگریان لێ کردوی کە نەخۆیتەوە یان ڕێگریان لێ کردووی شەوانە نەچی بۆ باڕ ئەوان تۆیان فەرامۆش کردووە تۆش واز لە ئازاردانیان بێنە
بە توڕەیی و هاوارەوە وتی

باوکم:ئاواتم ئەوە بوو کوڕێکم هەبێ کە هەمیشە لە پشتم بوەستێ کەچی کوڕێکم هەیە تەنانەت پیاویش نییە هەمیشە لە دژی باوکیێتی ئایە ئەوەم ئەویست ها

جین:منیش ئاواتم ئەوە بوو باوکێکم هەبێ هەرگیز نەهێڵێ هەست بە هەژاری و ئازار بکەین کەی بوویت بەو باوکەی کە ئێمە ئەمانەوێ ئەو کات ئێمەش ئەبین بەو کەسەی کە تۆ ئەتەوێ

باوکم دوای ئەو قسەیەی جین هیۆنگ بێدەنگی هەڵبژارد و ڕۆیشتە دەرەوە جین هاتە لامەوە و هەڵیساندمەوە

جین:سووجین تاقانەکەم ئەمڕۆ مەڕۆ بۆ سەر کار باشە هەم ئاگاداری دایکم بە حاڵی باش نییە

دایکم:نا کوڕم من باشم ئێوە بڕۆن هەر خۆی ڕاهاتووم لەگەڵ ئەو ئازارە ئێوە بڕۆن خواردن و شتیشمان نەماوە
دایکم وتی و ڕۆیشتە چێشتخانەکه

جین:تاقانەکەم تۆ باشی؟

منیش دەستم کردە گریان و باوەشم بە جیندا کرد

جین:ششش هیچ نییە بەهێز بە ڕۆژێک دێت لە جێگەی ئەو گریان و خەمە خۆشی و پێکەنین ڕوومان تێئەکا
وتی و توندتر لەباوەشی گرتم

من:هیۆنگ کەی ئەو خۆشییە کەی یێت هەموو چرکە و ساتێ چاوەڕێی ئەو خۆشییەم

جین:پێویسته خۆڕاگر بیت و ئارامت هەبێ شتە باشەکان زوو ناگەن

من:باشە هیۆنگ زۆر سوپاس کە هەیت من ئەڕۆم خۆم ئەگۆڕم و یێمەوە

جین:باشە تاقانەکەم منیش ئەڕۆم دوا
ئەکەوم بۆ سەر کار

ماچێکی سەری کردم و ڕۆیشتە دەرەوە منیش ڕۆیشتمە ژوورەکەم خۆم گۆڕی و بەڕێکەوتم بۆ کافێ

باری سەرنج لای نوسەر

ئێستا سووجین لە ڕێگایە بۆ کافێ بەڵام دەنگێک ئەوی وەستاند

؟؟؟؟:خۆشەویستم

ئاوڕی یایەوە باوەڕی بە چاوەکانی نەکرد کە چی ئەبینێ

سووجین:سووبین؟؟

ڕایکرد و باوەشی بە سووبیندا کرد

سووجین:سووبین خۆشەویستم چۆن گەڕایتەوە بۆچی پێت نەوتم ئەی بۆچی گەڕایتەوە؟

سووبین:گیانەکەم ئارام بەوە هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم جارێ با بڕۆین بۆ کافێ درەنگ ئەکەوی

سووجین:باشە

سووبین و سووجین ڕۆیشتن بۆ کافێ بەڵام چی جامی کافێ هەمووی شکاوە کافێیەکە بەتەواوەتی شێواوە کورسی و مێزەکان هەمووی شکاون و پارچە پارچە بوون نزیکەی دە پیاو بە قاتی ڕەشەوە دەوری پیاوێکیان یاوە و هۆسیۆکیش لەولاوە بریندارە و کارمەندەکانی تریش هەموویان دەستبەسەر کراون!!!


















60 ڤۆت

200 کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو گەر ئەتانەوێ زوو ڤۆت و کۆمێنتەکان تەواو بن ئاوا هاوڕێکانتان تاگ کەن ئەویش لەسەر خۆتانە زۆر سوپاس😊❤️

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 09, 2020 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝑵𝒐𝑻𝒉𝒊𝒏𝒈 𝑳𝒊𝒌𝒆 𝑼𝒔💔||J.JK||Where stories live. Discover now