Part:- 14

735 225 142
                                    



بەخێرھاتن..
-------------------





تایھیۆنگ ھاتە گۆڕستانەکە و ھەنێک گوڵی لێ کراوەی پێ بوو..
دیارە ھۆشی لای خۆی نیە، زۆر بە خراپی ئەگریا..
"من ھاتم ریا، ھاتم.... "



نتالا ئەترسا لەوەی ئاشکرای کات، زۆر بە بێدەنگیەوە لەجێی خۆی مایەوە..


تایھیۆنگ لەبەردەم گۆڕەکەی ریا چۆکی دایابوو..
"خۆم زانیم، زانیم کە ڕۆحەکەت چۆتە جەستەی نتالاوە، ھەموو کاتێک چاودێریم ئەکرد و بەدوایەوە بووم، بڕوام بە ھەموو ئەو شتە نا درووستانە کرد کە تەنانەت شێتیش بڕوای پێ ناکات، بەڵام ناشزانم چۆن خۆشەویست لەبیر کەم...
چۆن بەجێت ئەھێڵم بڕۆیت!! نانا نەخێر واناکەم.. "









نتالا ھەستی بە خنکان ئەکرد لە قسە سەیرەکانی تایھیۆنگ، بەڵام ھەرچۆنێک بێت خەمباری و خۆشەویستی ئەتوانن وا لە مرۆڤ بکەن شێت ببێت..




نەیتوانی بەرگەی شڵەژاویەکەی بگرێت، بڕیاری یا بە ھێمنی لەوێ بڕوات..
لە تاریکی و نێوان گۆڕەکانا ئەڕۆشت بەڵام قەچی بەر شوشەی خواردنەوەیەک کەوت..













تایھیۆنگ لە دەنگەکەی ئاوڕی یایەوە..
سێبەری ژنێکی بینی..


نتالا ڕای کرد..



تایھیۆنگ چەند چرکەیەک سەرنجی یاو  زەردەخەنەی کرد، ئەزانێت ئەوە کێیە..


"زانیم کە ئەگەڕێیتەوە لام ریا.. "
خێرا ھەڵسایەوە و بەدوای نتالا ڕای کرد..




نتالاش خۆی کرد بە باڵەخانەیەکا، ھەناسەکانی بەرز و ماندوو بوون..






تایھیۆنگ زۆر گەڕا، بەڵام نەیتوانی ھیچ بدۆزێتەوە..



گەڕایەوە کۆشک و بۆ ژوورەکەی خۆی ڕۆشت..
"ئەمڕۆ، بەیانی، ساڵێکی تریش بێت ئەدۆزمەوە ریا.. "








جۆنگکوک تێبینی ڕەفتارە گومانیاویەکانی تایھیۆنگی کرد، ھەستی کرد شتێک ئەشارێتەوە..
"ھمممم....چی ئەشاریتەوە تایھیۆنگ.. "














~~~~~~~~~~~~

جیمین ھەستی بە دڵگرانی زۆر و خنکان ئەکرد لە کۆشکا، ڕۆشتە باخچەکە و ئەو شۆفێرەی لێ بوو کە یاوەری نتالای ئەکرد، پرسیاری ئەو ڕۆژەی لێ کرد کە چی ڕویاوە..

شۆفێر:" ئەو ڕۆژە من خاتوو نتالام بردە نەخۆشخانە، دواتر لەسەر داوای خۆى بردمە کەنار دەریا، دواتر گەڕاینەوە و لەو ڕۆژەوە نەمبینیوە.. "




















~~~~~~~~~~~~

نتالا لە کەنار دەریا بوو، پیاسەی ئەکرد..
جگە لە دەنگی شەپۆلەکان ھیچی تر نەئەبیسترا..

𝙈𝘪𝘥𝘯𝘪𝘨𝘩𝘵 3 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt