تکادەکەم.. بژی!

246 55 112
                                    



سڵاو...

درەوشاوەکانم ئەمڕۆتان چۆن بوو؟ ڕاستییەکەی من خۆم نازانم..

دەڵێیت هیچ نازانم، بە هیچ شێوەیەک هیچ نازانم لەبارەی هیچ شتێکەوە.. تەنانەت نازانم ئەم بەشە بڵاودەکەمەوە یان نا.

هەستێکی سەیرم بۆ دروست بووە، قورساییەک هەست دەکەم دەبێت لای بدەم.. بارێک لەسەر شانم سنگم توند دەکات و دەمەوێت لێی قوتار بم.

سەیرە.. باشە خۆ من ئەمڕۆ هەواڵی خۆشم پێ گەیشت کەواتە بۆچی هەست بە خەمباری دەکەم؟ بۆچی زۆرکات کۆمەڵە شتانێک ڕوودەدەن لەباری ئاساییدا پێویست دەکات کە دڵخۆشمان بکات.. بەڵام دەڵێیت هیچ شتێک بەبڕی پێویست چیتر خەندە ناهێنێتە سەر ڕووت..

زۆر جار دەپرسم لە خۆم، باشە خۆ من بەباشی دەیزانم من بەباشی بیرم لە هەمووی کردووەتەوە و دەزانم کۆتایی ئەم هەستانە بە کوێ دەگات کە بۆم دروست دەبن.. بۆچی بەردەوام ئەو هەستانەم هەر دەبێت؟

من دەزانم چیم دەوێت لە ژیان، من دەزانم جیاوازم لەوانی دی و هەوڵ نادەم وەک ئەوانی دی بم بەڵام زۆرجار دەپرسم، بەڕاستی ژیان بەو جۆرە قێزەونەیە کە من دەیبینم؟

واتە تێناگەم ناهـ بەڕاستی تێناگەم، بۆچی دەبێت هەموو بابەتەکان کە دەکرێت قسەی لەسەر بکرێت دەربارەی شێوەی دەرەکی کەسانی دی بن؟ بۆچی ڕەخنە و توانج لە هەموو شتێک دەگرن؟ تا کەی ئەم مرۆڤانە دەیانەوێت بوەستن لە پیسکردنی گیانە پاکەکان بە پیسی خۆیان..

لە کەیەوە ڕووخسار دەرخەری کەسایەتی بووە؟

لە کەیەوە کتێب بۆ پۆز لێدان و خۆدەرخستن کڕدراوە؟

لە کەیەوە قاوە بە مانای موسەقەفی و پۆز هاتووە؟

لە کەیەوە جل و بەرگ دەرخەری نرخی مرۆڤەکان بووە؟

لە کەیەوە سەرکەوتن بە بەدەستهێنانی پارە بووە ؟

وە تاوەکو کەی ئەم مرۆڤانە دەیانەوێت خودی خۆیان ژیانیان نەبێت و هەموو ڕۆژێکیان باسکردنی ژیانی کەسانی دی بێت؟

تکاتان لێ دەکەم هەموو لەکاتی خوێندنەوەی ئەمە بەڵێ'م بۆ مەکەن.. من بەڵێ و ڕاست دەکەیت و دەسخۆشم ناوێت.. گرنگیدان بە ژیانی کەسانی دی  لە هەموو مرۆڤێک هەیە بە خۆشمەوە کەم تا زۆر جیاوازە بەڵام هەیە.. یان دەکرێت من بڵێم لە ژیانم هەبوو وە سوپاس بۆ خودا ئێستا نییە..

بە خۆتاندا بچنەوە ئەستێرەکانم، زیاتر بدرەوشێنەوە، هەردەم کە کەسێک دەبینن شێوەیەک یان لایەنێکی بە جۆرێکە هەوڵبدەن بەهانەی بۆ بهێننەوە نەک پێی پێبکەنن.. بە پێکەنینەوە هەڵمەستن و ژەهر مەکەن بە قوڕگی یەکتردا و دواتر بە گریان بچنەوە نێو پێخەفەکەتان..

My Quiet Corner || SarahWhere stories live. Discover now