جرکەی کاتژمێر

200 33 21
                                    

¿❤ARSA❤¿

جرکە جرکی کاتژمێرەکەم تەواو نابێ کاتێک ھەلمگرت بە دیوارەکەم دادا
نازانم بۆچی ئەم کارەم کرد ھەر کە ھەلدەستم لە خەو وەک درندەیەکم لێ دێت ئەوەی لە پێشم بێت یان لە نزیکم بێت ئەیشکێنم و لە ناوی دەبم
لەسەر بێدەکەم دانیشتم ھەر کە دەستم بەسەرمەوە گرد لەناکاو دەرگاکە کرایەوە

'ئەوە دووبارە چیت کردوە ئەزانی ئەوە شەشەمین کاتژمێرە ئەیشکێنی ؟'
دایکم وتی کاتێک دەستی کرد بەھەلگرتنەوەی پارچە شکاوەکانی کاتژمێرەکە بەرەو و لای رۆیشتم پارچەکانم لە دەستی دەرھێنا

"ئەوانە بدە بە من دایکە ئازارت پێ دەگا "
وتم کاتێک پارچەکانم ھەلدەگرتەوە

'تۆ دەزانی پێویستت بە دکتۆرێکی دەروونی ھەیە دەی کە کۆت کردەوە گرماوێک بکە با مێشکت ئارام بێتەوە وەرە خوارەوە نان بخۆ گەر دەزانی ھەست بەباشی ناکەی ئەمرۆ مەچۆ سەر کار مۆلەت وەرگرە '
وتی کاتێک بەرەو دەرگاکە رۆیشت دایخست لەدوای خۆیەوە

ھەناسەیکم ھەلکێشا دووبارو پارچە شکاوەکانم بە بەھێزیەکی زۆرەوە فرێمدایە نێو خۆلەکەوە
"بەنەفرەت بن رقم لێتانە ئەوەی ئەو ملی کاتژمێرانەی درووست کردوە ھەزار نەفرەتی لێ بێت گەر لەژێر گۆریش بێ "

ھەست دەکەم خەریکە مێشکم لە دەستت دەدەم نازانم ھۆکاری ئەوە چییە کە زوو توورەدەبم کاتێک لە خەو ھەلدەستم لەوانییە بەھۆی زۆر کاریمەوەبێت بەھەر حال بەرەو گەرماوەکە رۆیشتم
ئەم چارە خەریکە لەگەل دلۆپە ئاوەکان شەر دەکەم
گەرماوێکی نا ئاسوودەیم کرد چلێکی سادە پێویستم بە میکیاچ نییە خۆم بە سرووشتی خۆم جوانم کەواتە پێویست ناکات بەکار بھێنم شێوازی رووخسارم تێک بدەم
مۆبەکەم خێستە نێو چانتاکەم و چاکەتەکەم ھەلگرت چوومە خوارەوە بەساردی بەیانی باشم لەدایکم کرد لەسەر یەکێک لەو سێ کورسە بەتالە دانیشتم
'پێم نالێی بۆچی ئەو کاتژمێرانە دەشکێنی چ کێشەیەکت لەگەلیان ھەیە 'دایکم وتی ھەرکە خواردنی کەسەر مێزەکە دانا دانیشت
بەبێزاریەوە چاوەکانم سوراند
"خەتای من نییە خۆیان حەزیان بەمردنە با فێربن واز بھێنن لەزەنگ لێدان لەوەی خەبەرم بکەنەوە 'وتم دەستم کرد بەنان خواردن
"بەخوا ئەلێم شێتی شەر لەگەل ئەو بێ گیانانەش دەکەی '
"دەی نۆشی گیانت بێت دایکە گیان بەھیواوم کە لەمال نیم دەرسێکی باش بە کاتژمێرەکانی مالەوە  بدەی من ئەرۆم"
وتم کاتێک تەواو بووم لە خواردن ماچێکم لەدایکم کرد پێلاوەکانم لەپیاکرد دەستم کرد بە ھەنگاو نان بۆ ئەو کافەیی کە لێی کار دەکەم ئەوە بۆ من سەختە کە لەو تەمەنەوە کاردەکەم لەبەر زۆری ماندووبوون خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم
ھەستەکانم بۆ ئەو شنەبایە فێنکەی کە بەرووخسارم دەکەوێت کە وا دەکات قژە ئاوریشمەکەم بەرەوو دواوە بچێ
ئەمە ھەستێکی چێژ بەخشە
ئێستا لە ناوەراستی وەرزی پایزین

¿❤Who's my life destroy's? ❤¿ //J. Jk //Onde histórias criam vida. Descubra agora