༼ •TWENTY-TWO• ༽

475 114 4
                                    










سەرنج لای ئارۆن



ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژم بوو لە نەخۆشخانەی دەروونی



٢'ساڵ لەگەڵ ھەوڵ یان بۆ لەبیربردنەوەی ئێلا لە مێشکم
بۆ ئەوەی بڕوا بە خۆم بێنم ئێلا چیتر منی خۆشناوێ
ھەر لەسەرەتاوە بە مەبەست وای کرد ئاشقی بم


بەڵام بێسوود بوو

ئێستاش لەو بڕوایەیام ئێلاش بیرم ئەکات
ئێلا خۆشی ئەوێم
وە دڵنیام ھۆکارێکی ھەبووە کە وازی لێ ھێنام

ئاخر ئەم دڵەم کە بەھۆی بوونی ئەوەوە لێ ئەیا چۆن بتوانم باوەڕی پێبنم کە ئێلا کاسێکی خراپە؟




تەنانەت ئەوە شتێکە کە مێشکیشم باوەڕی پێ ناکا نەک تەنھا دڵم





لە درگای نەخۆشخانەکە چوومە دەرەوە و لەدوورەوە سەیارەیەکی ڕەشم بینی

مارك و مارلین و ھۆنا  وە دەستگیرانەکەی ھۆنا ھاتن بەرەو ڕووم

"سڵاو براکەم"
مارك باوەشی پیاکردم

"ئەییییی ئارۆۆۆۆ بیرم ئەکردیییی"
ھۆنا بە ھاوارەوە وتی و باوەشی پیاکردم


"دڵخۆشم توانی و لەو شوێنە ڕزگار بێ"
ماری وتی و سەری داخست

"ئەی تۆ باوەشم پیاناکەی؟"
دەمم وەک مناڵ شۆڕ کرد

ھات و باوەشێکی کورتی لێیام

"دڵخۆشم کە سەلامەتی"
دەستگیرانەکەی ھۆنا وتی

"سپاس"

"دەی برا پێویستە بڕۆینەوە ماڵەوە وە دوای ئەوەی کەمێک ماندووبوون لەلەش دەرکرد پێویستە بچین ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرگرینەوە"
مارك وتی کاتێک جانتاکەی کردە ئۆتۆم بێلەکەوە

بێگوومان ئەم دوو ساڵە لە نەخۆشخانە وانەکانم ئەخوێند بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیا تەواوی بکەم



گەشتینەوە ماڵەوە جانتاکەم برد بۆ ژوورەکەم


یەکەم شت کە ھاتە بەر چاوم  ئەو پەنچەرەیەبوو کە شەوانە لە کاتی خەوتن لەگەڵ ئێلا قسەمان ئەکرد



پەنچەرەکەم کردەوەو سەیری ژوورەکەیم ئەکرد



بەو ھیوایەی ئێستا ئەویش پەنچەرەکە بکاتەوەو
دووبارە باسی ڕۆژەکەمان بۆیەکتری بکەین



ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now