•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑶𝒏𝒆_•

9.4K 624 127
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




من ئێستا تەواو بووم لە شیفتەکەم لە ئێم سی دۆناڵد

(~ئێم سی دۆناڵد لقێکی کۆمپانیای فاست فوودی ئەمەریکیە)


خۆشەویستەکەم تایهیۆنگ ڕەنگە ئێستا لە ماڵەوە بێت یاخود دەشێت لەسەر کارەکەی بێت.، من ئێستا بەتەنیا پیاسە دەکەم لەگەڵ زەردەخەنەیەک لەسەر لێوەکانم کاتێک ئەو ڕۆژەم بیرم دەکەوێتەوە کە تایهیۆنگ داوای چوونە دەرەوەی لێ لێکردم لەگەڵیدا




𝒇𝒍𝒂𝒔𝒉 𝒃𝒂𝒄𝒌_2 𝒚𝒆𝒂𝒓𝒔 𝒂𝒈𝒐:

لەڕاستیدا تایهۆنگ کڕەشه نهێنیەکەی منە.، کەس دەربارەی نازانێت تەنانەت خۆشی بەوە نازانێت کە چەندەم خۆش دەوێت...لە ڕاستیدا ئەو کوڕێکی گەنجی جوانە وە من ئەوم بەدڵە وەهەروەها ئەو یەکەم خۆشەویستی منە

ڕۆژێکیان ئەو لە ڕێگەی مۆبایلەوە نامەیەکی بۆ ناردم کە تێیدا داوای ئەوەی لێکردم چاوم پێی بکەوێت لە پارکی(*****)

تای:"هێی سارانگ دەتوانین ئەمڕۆ چاومان بەیەک بکەوێت ؟"

سارانگ:"ئهم بەڵێ بەدڵنیایەوە بۆچی نا؟"

تای:"زۆر باشە لە چل خولەکی داهاتوو لێرەبه"

سارانگ:"باشە"

بەخێرایی جلەکانم گۆری و مەیکئەپێکی ناسکم کرد تا جوان دەربکەوم بۆ یەکەم ژوانی خۆشەویستیم




𝒂𝒕 𝒕𝒉𝒆 𝒑𝒂𝒓𝒌:

من لە پارکەکەدا وەستا بووم و چاوەڕێم دەکرد کە تایهیۆنگ بەم نزیکانە دەربکەوێت

:بۆووووو!.......

ڕاچڵەکیم کاتێک گوێم لە هاوارێکی بەرز بوو لە نزیک گوێیەکانم

:"ئۆو تای تۆ لێرەیت؟..."
بە سەرسامیەوە وتم

تای:"هەهەهە بەڵێ بمبوورە بۆ دواکەوتنم هەندێ کاری تایبەتیم هەبوو بۆیە"
وتی دوای ئەوەی قوڕگی پاک کردەوە کە لەگەڵی کرکراگەکەی بەرز و نزم دەبوویەوە

سارانگ:"ئەوە ئاساییە.، بەهەرحاڵ بۆچی منت بۆ ئێره بانگ کردووە؟"




دوای سێ خولەک




تای:"ئهھم..... سەیرکە سارانگ....تۆ دەتەوێ ئێمە دڵخۆش بین بەیەکەوە؟....بەبێ بەشداری کردنی هیچ کەسێک؟!.."
ئەو بە شەرمنی پرسی

سارانگ:"بێگومان بۆچی نا؟"
بە هەستێکی پڕ لە دڵخۆشیەوە وەڵامم دایەوە





𝑻𝒊𝒎𝒆 𝒔𝒌𝒊𝒑:



سارانگ:"ئۆو ئەوە سامناک بوو"
لەبەرەخۆمەوە وتم لەکاتێکدا لەگەڵ تایهیۆنگ بەبێدەنگی بەنێو پارکەکەدا پیاسەمان دەکرد

تای:"هێی سارانگ من هەندێ شتم هەیە کە پێویستە بەتۆی بڵێم"
ئەو بە شڵەژاویەوە وتی

سارانگ:"باشە کەواتە ئەوە چییه کە دەتەوێ بیڵێیت؟"
بە هێمنی وتم

تای:"باشه ئایە تۆ بیرتە من پێنج مانگ بەر لە ئێستا گرەوی ئەوەم لەگەڵ کردی کە نەکەومە داوی خۆشەویستی تۆوە وە تۆش هەمان شتت کرد وایە؟.، بەڵام وابزانم من ئەو گرەوەم دۆراندووە لە ئێستادا"

سارانگ:"تۆ......تۆ مەبەستت چییە؟!"

تای:"سارانگ من کەوتومەتە خۆشەویستی تۆوە.، ئێستاش پێم بڵێ چەند پارەت دەوێ بۆ بردنەوەی گرەوەکه؟! "

سارانگ:"هههه...پابۆ!...تۆ پێویست ناکات هیچ پارەیەک بدەی.، لەڕاستیدا منیش ئەو گرەوەم دۆراندوە"
وتم وەک ئەوەی باسی شتێکی زۆر ئاسایی بکەم

تای:"تۆ وات کردووە؟"
بە دوو چاوی شێوە فراوانەوە وتی کە بەجۆرێک دەمی لە سەرسوڕماوی کرابۆوە کە دەیتوانی چۆلەکەیەک بڕواتە نێو دەمە چوارگۆشەیەکەیەوە

سارانگ:"یەسسسس......"
وەڵامم دایەوە و سەرم بە بەڵێ لەقاند

تای:"کەواتە......تۆ دەتوانی ئێستا ببی بە خۆشەویستی من ؟"
بە شەرمنیەوە پرسی لە کاتێکدا لە چیمەنە سەوزەکەی نێو پارکەکەی دەڕوانی

سارانگ:"بەڵێ"
دەمتوانی هەست بە زەردەخەنە بکەم لەسەر لێوەکانی لە کاتێکدا کە گوێی لە وەڵامەکەم بوو

تای:"من بەڵێنت پێدەدەم سارانگ کە هەرگیز خیانەت لە تۆ نەکەم.، من بەڵێنت پێدەدەم کە لە هەموو ئەو ساتانەدا لەگەڵت بمێنمەوە کە ژیان دژت دەوەستێتەوە و بە ڕەقی مامەڵەت لەگەڵ دەکات.،من بەڵێنت پێدەدەم کە هەموو شتێک لەم جیهانەدا دەکەم بۆ مانەوە لەگەڵ تۆ.، هەمووی تەنیا بۆ تۆ ئەنجام دەدەم"

سارانگ:"منیش بەڵێنت پێدەدەم تای"
بە نەرمی وتم و سەیری نێو چاوەکانیم کرد

"منیش بەڵێنت پێدەدەم کە هەرگیز تۆ بەجێنەهێڵم بۆ هیچ کەسێک.، ئەگەر ئێمە لەیەکتری جیابوونەوە ئەوا هۆکارێکی گرینگمان بۆی هەبێت (مەبەستی ئەوەیە دەبێت بابەتێکی هەستیار و گرینگ بوونی هەبێت ئەوکات لەیەکتری جیاببنەوە)"

هەر لەگەڵ تەواوبوونی قسەکانم تای زۆر بەخێرایی لێم نزیک بۆوەو وایکرد کە هەست بە لێوەکانی بکەم لەسەر ئەوانەی من و ماچێکی بەسۆزی پێبەخشیم




𝑩𝒂𝒄𝒌 𝒕𝒐 𝒕𝒉𝒆 𝒑𝒓𝒆𝒔𝒆𝒏𝒕:


کۆتا وشەکانی تای لەنێو گوێچکەکانمدا دەزرینگێنەوە

زەردەخەنە کەوتە سەر لێوانم لە کاتێکدا ئەو وشانە دووبارە دەبوویەوە لەنێو مێشکمدا.، بەڵام زەردەخەنە هێمن و پڕ هەستەکەم نەما کاتێک کە ئەوم بینی لەوبەری شەقامەمەوە لەبەردەمم تۆزێک دوور وەستابوو و سەرنجی لەسەر من نەبوو......

༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄༄

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑶𝒏𝒆 𝑰𝒔 𝑶𝒗𝒆𝒓シ︎

𝑷𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆 𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑨𝒏𝒅 𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕...𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑻𝒘𝒐 𝑰𝒔 𝑪𝒐𝒎𝒊𝒏𝒈

Tabuuuly

𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now