•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑺𝒆𝒗𝒆𝒏_•

2.4K 416 53
                                    

✰𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑩𝒆𝒇𝒐𝒓𝒆 𝑹𝒆𝒂𝒅𝒊𝒏𝒈 𝒑𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆✰

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✰𝑽𝒐𝒕𝒆 𝑩𝒆𝒇𝒐𝒓𝒆 𝑹𝒆𝒂𝒅𝒊𝒏𝒈 𝒑𝒍𝒆𝒂𝒔𝒆✰



𝑺𝒂𝒓𝒂𝒏𝒈'𝒔 𝑷𝒐𝒗:

چاوەکانم بە هێواشی کردەوە...وە تایهۆنگم بینی کە لەسەر کورسیەکەی بەرامبەرم دانیشتبوو و سەری هێنابووە خوارەوە بۆسەر بێدەکەی من...دوای کەمێک سەرنج دان ئینجا زانیم کە خەوتوو...دڵنیام ئێستا خەونی جوان و خنجیلانە بە خۆی و ئیرنێ دەبینێت

کەوتمە نێو بیرکردنەوەکانم وە هێشتا ئەوەم لەبیرە کە چۆن خەیاڵی داهاتوومان لەگەڵ تایهۆنگ دا دەڕشت....ئێمە ئەبووینە دایک و باوک....گەر کچێکمان هەبووایە من هەموو ڕۆژێک لە مەیک ئەپ و قژی یارمەتیم ئەدا وە ئەگەر کوڕ بوو ئەوە لە تەواوی ڕۆژەکەدا لەگەڵ تایهیۆنگ خەریکی یاری و ڤیدیۆ گەیمەکان دەبوون....چەندە بە جوانی و بێ ئاگایی خەیاڵمان دادەڕشت....بەڵام ئەمە هەرگیز لە چارەنووسی ئێمە ڕووی نەدا

بەهۆی زەنگێکەوە لە مۆبایلەکەی تای لەنێو خەیاڵەکانم دا هاتمە دەرەوە....سەیرم کرد بۆ ئەوەی بزانم لە کێوە هاتووە....ئەوە...ئیرنێ بوو....مۆبایلەکەم داگیرساند تا بتوانم مەسجەکە بخوێنمەوە

___________________________________________

ئیرنێ:" تاتا!"

ئیرنێ:" ئۆپا سارانگ زۆر ناشرینە تۆ چۆن تا ئێستا لەگەڵ ئەو ماویتەوە؟"

ویستم وانەیەکی باش بەم دووڕوە بدەم بۆیە بڕیارم دا لەبڕی تای وەڵامی بدەمەوە

تای:" هێی تۆ!... ئاگاداربە کە چیدەڵێی!"

ئیرنێ:" ئاوچ بەیبی!... بۆچی وابکەم؟....دەی من دەزانم کە تۆ منت لەو خۆشتر دەوێت!"

تای:" من پەشیمانم کە لە ژوواندام لەگەڵ کەسێکی وەک تۆ!"

ئیرنێ:" ئۆپا!...بۆچی وابیرکردنەوەت گۆڕاوە؟...وە بۆچی وادەڵێیت؟!"

تای:" سارانگ بەوەی زانیوە کە من چیم کردووە.، بەڵام بێدەنگ بوو چونکە منی زۆر خۆش دەویست...ئەو وەک تۆ نیە!...ئەو منی پڕ بە دڵ و گیانی خۆش دەوێت!...تۆ تەنیا منت بۆ حەزەکانی خۆت دەوێت!"

ئیرنێ:" سارانگیش بەهەمان شێوەیە!...ئەمە بوەستێنە ئۆپا"

تای:" نەخێر...ئەو وانیە!....ئەو گرینگی بەمن دەدات...ئەو منی خۆش دەوێت... بەڵام منی گەمژە ڕۆشتم و کچێکی ترم هەڵبژارد...کچێکی زۆر گەمژەتر لەخۆمم هەڵبژارد"

𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now