❣︎9❣︎

3.4K 525 138
                                    

Tae pov

بە خێرایی لێم دەخوڕی بەھەمان شێوە دڵیشم خێرا لێ دەدا
ئەترسم کە بێ من ترسابێت

گەشتمەوە بەردەم ماڵەكەم ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت سەرو قژم ئێستا ھەمووی شێواوە چونکە ھیچ مەجالم نەبوو سەیری ئاوێنە بکەم جلەکانم لە سەرو پرچم شێواو ترە
نەفرەتی ئێستا دیقەتم دا پێڵاوەکانم تاک و تاکە😅

"تش..شتێتە"
وتم و نەمتوانی ڕێ لە پێکەنینم بگرم ھایدی لام بوایە ئەویش پێئەکەنیەوە🥺

"ئاخ ھایدی چەنەت بیر ئەکەم"
وتم و کەمێ بە دەستم قژم ڕێک خست

ئەگەر ھیجینم لا بوایە پێی ئەوتم پێمەکەنە دڵم پیسە😅💔

بە خێرایی ڕۆشتمە لای ماڵە دراوسێکەمان

لە باخچەی ڤێلاکەیان چومە ژورێ کچێکم قاچی لە سنگیا شاردۆتەوە و سەری لەسەر ئەژنۆکانی داناوە

"ھایدی"
بە دەنگە گڕەکەمەوە ھاوارم کرد و خەندە سەر لێوەکانمی جێ نەئەھێشت لێک دابڕان سەختە بەڵام بەیەک گەشتن لەھەموو شت خۆشترە

ئەو یەکسەر سەری بەرز کردەوە و ھەستایەوە سەر پێ

"ئۆپاکەم"
ئەو ھاواری کردو بەرەو لام ڕایکرد
منیش بڕیارم دا لە دوورەوە بوەستم و چونکە ئەگەر بشمەوێ بەرەو ڕووی ڕابکەم ناتوانم قاچەکەکانم ئەلەرزن ئەترسم لە دوبارە لە دەست دانەوەی ئازیزانم

باوەشم بۆی کردەوە سەیری خەندەیم کرد
وەک ڕۆتینی ھەموو کاتژێرێکی ئەبێ پێ بکەنێت
ھایدیە ڕووخۆشەکەی من

ئەو بەرەو لای من ڕائەکا قژە لولەکەی لەگەڵ ھەواکە یاری ئەکا
کە لێم نزیک بۆیەوە کەمێ خێرایی کەم کردەوە و دەستی لەسەر شانمدانا خۆی پیا ھەڵواسیم و قاچی لەکەمەرمدا گرێدا

"ئۆپاکەی خۆم.."
ئەو وتی و زۆر بە قایمی باوەشی پیا کردم منیش دەستم لەسەر سمتی دانابوو بۆی نەکەوێت

"ھایدی بۆ ماڵەوەت جێ ھێشت نازانی من خەمی تۆمە"
بە نیگەرانیەوە وتم و بۆنی قژیم کرد

"ئۆپا چی دی ھایدی جێ مەھێڵە باشە ؟"
ئەو بە کیوتی وتی و سەیری ڕوخسارمی کرد

ھەناسەم قەپاتبوو ھەست بە دڵم ئەکەم کە ناڕێکانە لێ دەدا نەفرەتی من نابێ ھەستێکی وام بۆ ئەو ھەبێ تکایە دڵە شێتەکەم بۆ شوێنێکی ھەڵەم مەبە

"بەڵێنت دەدەمێ ھایدی ھەرگیز جێت نەھێڵم"
وتم و بە قوڵی سەیری چاوە ھەنگوینیەکانیم ئەکرد
ئەویش بەبێ چاو تروکان لەوانەی منی ئەڕوانی

"ھایدی ئۆپای یەک حەمکە خۆشەوێ"
ھایدی وتی و ماچی ڕوخسارمی کرد وە لێوی لەسەر ڕومەتم چەسپ کرد

فەک ھەست بە خوێنی جەستەم ئەکەم کە لە ڕوخسارما کۆ بۆتەوە دڵنیام ئێستا گوێیەکانم سوور بونەتەوە
بەڵام ھیچم پێ ناکرێ ئەوەنەی من شارەزای ھایدی بم زۆر بە خێرایی دڵی ئەشکێت و ئەگریی بۆیە تەنھا چاوەکانم داخست و چێژم لە لێوی ئەو ئەبینی لەسەر ڕوومەتم

❦꧁ھـایـدی꧂❦Where stories live. Discover now