🥀 میکا: وەک کۆتایی ڕۆمانێکی ناخۆش، خۆشەویستەکەت جێت ئەهێڵێت و تۆش ئەڕۆیت هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی نەناسراو ئەکەی، پیاوێک کە شعر ناخوێنێتەوە، گاڵتەت پێئەکات کاتێک قەسیدەی۱۰۰ دێڕی بۆ ئەکەی بە دیاری، پیاوێکی ڕەش بین! لەسەر شانی ڕاستت ئەخەوێت چونکە سادە و گەمژەیە و نازانێ لای چەپ ئاڕاستەکەی جوانترە، وە لەڕاستیا ئێمە هەندێک هەڵە هەیە بە لەزەتەوە ئەنجامی ئەیەین، تۆ ئەخەویت و ئەو نایەت بە قوڵی سەیرت بکات تەنانەت بۆ یەکجاریش.. ئەو نایەت، وە باشتر کە نایەت ئەو کات نایبیستێ کاتێک بانگی خۆشەویستەکەت ئەکەیت لە خەودا تایهیۆنگ: چۆن بیر لەوانە ئەکەیتەوە! بەڕاستی.. تۆ شێتی میکا: بەڵێ وایە ڕاست ئەکەیت خۆشم ئەزانم تایهیۆنگ: کەواتە پێم بڵێ....... میکا: چ جۆرە کەسێکم ئەوێ؟ تایهیۆنگ: تۆ جادووگەری؟ میکا: لەوانەیە تایهیۆنگ: باشە خاتوونی جادووگەر وەڵامەکەم؟! میکا: باشە لەڕاستیا هەمیشە ویستوومە کەسێکی وەک خۆم بێتە ژیانمەوە... کەسێک گرنگی پێدان لای ئەو ئیشێکی ڕۆژانە بێت تایهیۆنگ: چی سەبارەت بە کەسایەتیت؟ میکا: من خاوەنی ئەو کەسایەتیەم کە بە ڕۆشتنی ئازیزێک تا لێواری مەرگ دڵتەنگ ئەبم بەڵام هەرگیز ئامادە نیم منەتی مانەوەی کەس هەڵگرم