خەونەکەم تەنھا خەونێکی خراپ بوو ............. Writer /lady__olivia دەسپێک-3/5/2023 کۆتایی - 9/11/2023 کورتە _"پێم بڵێ بە تەواوی تایھیۆنگ کێیە ؟ چ کارێک دەکات ؟ بۆچی ھیچ کەسێک ناوێرێ ناوی بھێنێت ؟ بۆچی ھەموو شتێک لەژێر دەستی خۆیەتی ؟ تۆش فەرمانەکانی ئەو جێبەجێی دەکەی" جۆنگکووک "بڕوابکە نەزانیت باشترە سیلین ئەترسم پێت بڵێم ھەوڵی ڕاکردن یا کارێکی گەمژانە بدەی ھەموو شتێک خراپ بکەیت" _" تۆ بەڵێنت بەمن دا کە ھەموو شتێکم پێ بڵێی " جۆنگکووک " تایھیۆنگ زۆر لەوە ھیچ و پوچتر و خوێڕیترە کە بیری لێدەکەیتەوە گەر بزانی چ کارێک دەکات ھەزار جار تف لەخۆت دەکەیت کە ھەڵخەڵەتاوی و بەقسەکانی " _" بۆم باسکە خەریکە مێشکم تێک ئەچێ " جۆنگکوک تایھیۆنگ دەستی دایە کارێک کە ھەرگیز چاوەڕێمان نەدەکرد ، شۆکێکی گەورە بوو بۆمن ، لەو کاتەوەی کە دەستی بەو کارە قێزەونە کرد من بە ھەموو شێوەیەک لێی دوورکەوتمەوەو پەیوەندیم لەگەڵی پچڕاند " _" ئەو کارە چی بوو ؟ " جۆنگکوک " ھۆتێلەکانی ئەو ھیچ و پوچە ، نازانی ڕۆژانە چی لەوێ ڕوودەدات گەر بیزانی دڵت تێکەڵدێت و مێشکت دەوەستێ " فرمێسک بە چاوەکانم دا ھاتە خوارەوە و بە دەنگێکی گریاناویەوە وتم _"من چیم بەخۆم کرد ، بۆچی ھیچ کەسێک پێی نەوتم کە تایھی