Part 20

470 107 304
                                    

Pov _ abi

لەناو ئۆتۆمبێلەکە بووم خەریک بووین دەگەڕاینەوە ماڵەوە

من لە دواوە دانیشتبووم ، تایھیۆنگ و جۆنگکوکیش لە پێشەوە

تایھیۆنگ شۆفێری دەکرد

پێنج ئۆتۆمبێلیتریش لە دوامانەوە بوون کە پیاوەکانیتری تێدا بوو

بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەوان زۆر جوان و بەھێز و گەنجن ، ڕێک ئەو کەسانەن کە من بەدوایاندا دەگەڕام ، بەڵێ ئەوانە خۆیانن ، من چۆن خۆمیان لێ نزیک بکەمەوە ، سەرەتا دەبێ ببمە ھاوڕێ لەگەڵیان









ھاوارم کرد
"بوەستن بوەستننننن ئاخخخخ ئازاری گەدەم ھەیە "

ھەردوکیان شڵەژان و ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاند

دەرگاکەیان کردەوە






جۆنگکوک
"چی ڕویداوە ؟!! بۆچی ئازارت ھەیە ؟"


ئۆتۆمبێلەکانی دواوەشمان ھەموویان وەستان

یۆنگیش ھاتە لامان و ھەرسێکیان شڵەژابوون





یۆنگی بە ھاوارەوە
"چی ڕویدا ؟ تایھیۆنگ جۆنگکوک؟"









تایھیۆنگ
"نازانم لەناکاو ئازاری گەدەی بۆ دروست بوو"










یۆنگی
"یانی چی لەناکاو؟ دڵنیام لەبەر ئەوەیە بە خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت لێدەخوڕی"











تایھیۆنگ
"کوڕە قسەی بێ مانا مەکە ، کەس ئازاری گەدەی بۆ دروست بووە
بە ھۆی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل؟"











یۆنگی
"ڕاستیش دەکەی ، ئەی دەبێ ھی چی بێ؟"











جۆنگکوک
"ئەرێ واز لەو دەمەقاڵێیە بێنن با بیبەین بۆ نەخۆشخانە "












A BAD DREAM✔️Where stories live. Discover now