Part 35

622 124 450
                                    













Pov _ abi
پۆڤ_ ئابی









خەریکی سەیرکردنی ڤیدیۆی کامێراکان بووم ، تێبینی شتێکم کرد


ئەو ئۆتۆمبێلە .....
ھەمان ئەوەیە کە من ئەمڕۆ دام بە سیلین ، کەواتە ئەو منداڵەکەی بردووە
، ئۆتۆمبێلەکەی خۆمم بینی لە چەند دیمەنێک دەرچوبو، بەڕونی دیار بوو کە ھەوڵی ئەوەی دەدات لە کامێراکان دیار نەبێ ، بەڵام بە ڕێککەوت لە دوو شوێن بەدیار کەوت

بۆچی دەبێ سیلین منداڵەکەی تایھیۆنگ برفێنێ ، ئەو چۆن بەو شتانە دەزانێ ، چۆن بە بوونی ئەو منداڵە دەزانێ

دەبێ بیوەستێنم تاوەکو ھەموو شتێکی لای براکەم ئاشکرا نەکردووە ، ھەرچەندە نامەوێ ئازاری بدەم بەڵام ئەو زۆر سەرشێتە ، دەست بۆ ھەموو مەترسیێک دەبات ، لەھیچ ناترسێ

گەر بە تایھیۆنگ بڵێم کە سیلین کوڕەکەی ئەوی ڕفاندوە ، بێگومان دەیکوژێ ، گەر پێشی نەڵێم سیلین ئێمە لەناو دەبات ، تێماوم نازانم چی بکەم ، زۆر قورسە بۆم ، بەڵام ھەرچۆنێ بێ ناھێڵم سیلین ھیچ شتێک بدرکێنێت

تایھیۆنگ
" چی بوو ئابی شتێکت دۆزیەوە ؟ "





_" بەڵێ دۆزیمەوە ، کەسێک ھاتوەو منداڵەکەی ڕفاندووە ، زانیم کاری کێیە "










تایھیۆنگ
" چۆن ؟  لە کامێراکان چی ھەیە پێمی پیشان بدە "







کەمێ پێکەنیم و بە لەسەرخۆییەوە وتم
_" ھھ چ شەیتانێکە ئەمە "






جۆنگکوک
" چی ڕودەدات ئابی ؟ "





_" چی ڕوودەدات ؟ نازانم ئەمڕۆ چی ڕوودەدات ، لەلایێک کەیسی باوکم ھەڵدراوەتەوە ، لە لایێک ئەو شتەی چەنەھا ساڵە شاردومەتەوە
خەریکە ئاشکرا دەبێ "






تایھیۆنگ بە توڕەیەوە
" خەریکە ئارامیم لەدەست دەدەم ئابی ، خێرا پێم بڵێ کوڕەکەم لەلای کێیە ؟ "








A BAD DREAM✔️Where stories live. Discover now