Part 24

549 118 707
                                    














Pov _jungkook












ئابی چەند ڕۆژێکە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە , زۆر ھەوڵی ئەوەمدا کە بابەتی تۆڵەکردنەوەکەی بۆ باس کەم , بەڵام ئەترسام , ئەترسام کە ئەویش لەدەست بەم , تایھیۆنگ دەستی لە ھیچ کەسێک پارێزراو نیە , ئەی ئەگەر ئابیشی لێ وەرگرتم , دوای مردنی یۆنگی خەوم زۆر زۆر بووە , تاوەکو نیوەڕۆ دەخەوم , نیوەڕۆش بەزۆر ھەڵدەستم

کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بوو تەلەفۆنم بۆ ھات

بەزۆر خۆم گەیاندە مۆبایلەکەم و ھەر بە پاڵکەوتنەوە ھەڵمگرت






_"ئەلو ؟"










ئایدن بە دەنگێکی لەرزۆک و پڕ لە گریانەوە
"بەڕێز جیۆن .... سیلین ....سیلین "














شڵەژام ولە پاڵکەوتن ھەستامەوە و دانیشتم

_"چی بوە ئایدن؟ سیلین باشە ؟ سیلین چیەتی ؟"

















ئایدن دەستی کرد بە گریان یەکجاری دڵم خورپەی کرد و ترسام

ئایدن
"نازانم ....نازانم باش دەبێ یا نا , وابزانم ئەومان لەدەست دا ....
ئەی خوایە......"















_"ئەوە تۆ چی دەڵێی ؟ چی ڕویداوە بۆ خواتری خوا , ئێستا لە کوێن؟"














ئایدن
"لە نەخۆشخانە , سیلین لە ژووری نەشتەرگەریە"












تەلەفۆنەکەم داخستەوە و بەبێ ئەوەی خۆم بگۆڕم ھەر بەجلی خەوەوە ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و بەڕێکەوتم , تەنانەت پێڵاویشم لەپێ نەکرد بەپێ پەتی ڕۆشتم ئەوەندە شڵەژابووم

گەیشتمە نەخۆشخانە , ئایدن و یەمان لەوێ بوون منیش بەو حاڵەوە چوومە لایان




یەمان
"بەڕێز جیۆن ئەوە چ حاڵێکە؟"









سەیرێکی جلو بەرگم کرد سەرم سوڕما , خۆ من لە شڵەژاوی خۆم بیرم چوو خۆم بگۆڕم

A BAD DREAM✔️Where stories live. Discover now