ئەگەر پارتتان دەوێ کۆمێنت کەن 😊Pov -abi.
Flashbackدوای ئەوەی جین داوای لێکردم منیش ببمە بەشێک لە کارە قێزەونەکانی ,
منیش بۆ ئەو کار بکەم وەکو ھەموو ئەوانەی لەبەر دەستی بوون من نەمدەزانی چ وەڵامێکی بدەمەوەلەو دونیا گەورەیە تاکە شت کە بۆم مابێتەوە جین بوو ھەرچەندە کە ئەو بوە ھۆی ئەوەی خێزانەکەمان ئاوایان لێ بەسەر بێت بەڵام ھەر ناتوانم ڕقم لێی بێت ناتوانم بە برای خۆمی نەزانم ناتوانم نەفرەتی لێبکەم تەنھا لەبەر ئەوەی لەدەستی نەدەم قبوڵم کرد بەڵام مەرجێکم ھەبوو کە لە لای ئەو باسکردنی شتێکی لەم شێوەیە ھێڵی سوور بوو
-"باشە من دەبم بەوەی کە تۆ دەتەوێ بەڵام ھیچ نەبێ ڕێگە بدە بچم لە دەرەوە بخوێنم و کەمێ لە تۆو لە کارەکانت دوور بم بە دەرونێکی ئارام خوێندنەکەم بکەم"
جین چاوەکانی داخست و سەری بەرز کردەوە وەکو ئەوەی کە بیر بکاتەوە چی بەمن بڵێ دەمزانی کە زۆر توڕە بووە بەڵام دەیەوێ توڕەبونەکەی بشارێتەوەو بە نەرمی قسە بکات
جین
"ئابی ھەرگیز جارێکی تر لە لای من ئەم قسەیە بەسەر زمانت دا نێتەوە مەحاڵە ڕێگە بدەم تۆ بڕۆیت و لەبەر چاوم نەبیت ئاگادارت نەبم کە چی دەکەیت و بۆ کوێ دەچیت"-"بۆچی ناتەوێ من بڕۆم ؟ متمانەت بەمن نیە ؟ وادەزانی ڕادەکەم ؟"
جین
"بێگومان ڕا دەکەیت , پێویست ناکات خۆمان بخەڵەتێنین تۆ خوشکی منیت زۆر باش دەتناسم ھەرکە ھەلێکت بۆ ڕێک بکەوێت دەڕۆیت و
ناتوانم بتدۆزمەوە ھەرگیز ڕێگە نادەم بڕۆیت پێویستم بە تۆیە و دەبێ لێرە بیت ئەوەی پێت دەڵێم ئەوە بکەیت"
![](https://img.wattpad.com/cover/340981163-288-k513305.jpg)
YOU ARE READING
A BAD DREAM✔️
Randomخەونەکەم تەنھا خەونێکی خراپ بوو ............. Writer /lady__olivia دەسپێک-3/5/2023 کۆتایی - 9/11/2023 کورتە _"پێم بڵێ بە تەواوی تایھیۆنگ کێیە ؟ چ کارێک دەکات ؟ بۆچی ھیچ کەسێک ناوێرێ ناوی بھێنێت ؟ بۆچی ھەموو شتێک لەژێر دەستی خۆیەتی ؟ تۆش فەرمانەکانی...