مایەی سەرنجە چۆن مرۆڤ دەگاتە قۆناغێک، کە دەبینێت شتەکان لە دەوربەری دەشکێن و خۆشی لە ناخەوە لێدەترازێت، بەڵام تەنانەت برۆش لێک نانێت...
سەیرە چۆن لە یەک کاتدا هەم لە ناخەوە دەسوتێیت و هەم وەک سەهۆڵ سارد دەبیت. ناڵێم دڵم بە تەواوی بووە بە بەرد یان هیچ هەستێکم نەماوە؛ هێشتا لە گۆشەیەکی زۆر تاریک و قووڵی ناخمدا کزەیەکی غەمبارانە هەیە. برینێک... کە ناوبەناو بە بێدەنگی دەکوڵێتەوە و یادم دەخاتەوە کە هێشتا تێکنەشکاوم، هێشتا زیندووم.
بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە: چیتر نە وزەی ئەوەم هەیە هاوار بکەم، نە حەوسەڵەی گریان و گەڕان بەدوای دڵنەوایی کەسم ماوە. هێندە ماندووم لە هەستکردن، کە تەنها لە ناو خۆمدا کێشراومەتەوە.
ئەم بێدەنگییەی ئێستام، پڕە لەو هەستانەی کە لە ناو خۆمدا خنکاندم. ئەوەی لە دەرەوە دەیبینن بێهەستی نییە، بەڵکو ئەنجامی زۆر هەستکردن بووە لە کاتی نەشیاودا. کاتێک دەبینیت گرنگیدانت هیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێت، بە تەواوی سارد دەبیتەوە و خۆت دەکشێنیتەوە.
ئەم ساردییەی ئێستام بێڕێزی نییە بەرامبەر جیهان، تەنها جۆرێکە لە خۆپاراستن... بووە بە گەورەترین قەڵا بۆ پاراستنی دواین لێدانی دڵێک کە هێندە لە پێناو ڕاگرتنی دڵی خەڵکیدا ماندوو بوو، لە کۆتاییدا تەنها خۆی و غەمەکانی خۆی مایەوە.
ئیتر گرنگ نییە کێ لەسەر چ بنەمایەک حوکمم لەسەر دەدات، یان کێ چۆن لێم تێدەگات. من بۆ پێوەرەکانی ناخی خۆم دەژیم، وەک سێبەرێکی بێدەنگ نیشتوومەتەوە و سەیری تێپەڕبوونی تەمەن دەکەم، بەبێ ئەوەی منەت بە مانەوە یان ڕۆشتنی هیچ کەسێک بکەم.
  • لە گۆڕستانی هەستە زیندووەکان
  • JoinedSeptember 25, 2023


Last Message
TARA_A1 TARA_A1 16 hours ago
@lili1_m انشااللە چیرۆکەکانت ئەخوێنمەوە گیانە 
View all Conversations