نەمـردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تـۆ
نەچم شەرت بێ هەتا ئەو خوارە بێ تـۆ
دەرونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێ
بێنایەم کوێرە هەڵنایە بەڕووی کەس
مـووژەم یـەک یـەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
قەسـەم بوو شەرتـەی دیداری پاکـت
شـەرابم عەیـنی ژەهـری مارە بێ تـۆ
لـە کن تۆ خـوار و خاس گـوڵزارە بێ مـن
لە کن مـن خـەرمەنی گوڵخـارە بێ تۆ
لـە کن مـن با وجودی نـاس و ئەجناس
کەسـی تێدا نییە ئەم شــارە بێ تــۆ
هـەتا تـۆم ئاشـنا بـوی ئاشنام بوون
ئەمێسـتا مـوو بە مـووم ئەغیارە بێ تـۆ
لـە حەسرەت سـەر و قەدت چاوی نــالی
دوو چـۆگە بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تـۆ
- دیـەیــ ئــەو
- JoinedDecember 4, 2023
Sign up to join the largest storytelling community
or
وتــم بۆچی وەهـــا بێ تـین و بـێ ڕەنـگ؟وتـی تـۆ بـۆچ ئـەوەندە شـۆخی و شـەنگ؟View all Conversations
Stories by _mahru_
- 2 Published Stories
ئــۆقیـانـووسی ڕەش
49
23
1
لەگەڵ یەکتر لە یەکـتر دابڕاوین
وەکو بەختی خۆمان ڕەش هەڵگەڕاوین
نێوانمـان زستانێکی سـارد و سەختە
هەڵەی خۆمانە...