kimhellyy

سڵاوتان لێبێ ئەزیزەکانم سەرەتا ڕەمەزانتان لێ پیرۆز بێت ئەزانم دەمێکە دیار نیم شایەنی گلەییم بەڵام کەم کەم بەرەو باش بوون ئەڕۆم سوپاس بۆ خوا 
          	ھەواڵی خۆشیشم پێیە کە بەم نزیکانە خوا یاربێ ئەگەڕێمەوە بە چیرۆك و تەواوکردنی کچی فەڕەنسی 
          	
          	ھەروەھا ئەم نووسەرە جوانە بەژداری پی کردم لەم پرسیارو وەڵامە چیتان ھەیە بۆم لەوێ بۆم بنووسن 
          	
          	دەست بنێن بە لینکەکەی خوارەوە گوڵە جوانەکان:
          	
          	https://www.wattpad.com/1430401881?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=share_reading&wp_page=reading_part_end&wp_uname=kimhellyy

Kazho_bunny1997

Pem  waia2sall lamau pesh drom nakrdbet chirokeki tom xwendawa believe meee kcha juanaaaka7jar xwendmawa 
Reply

Twila_757

@kimhellyy eshallah har bash abit❤❤❤
Reply

jeon_nabe97

@kimhellyy ان شا اللە باشتریش ئەبێ و دوبارە چیرۆکە تایبەتەکانت ئەبینینەوە ❤️
Reply

Saejin_Vlatka

پێشنیاری خوێندنەوەی ئەو چیڕۆکەت بۆ دەکەم ، %100 پەشیمـان نابیتەوە ، هەر ڕەخنە و گلەییێکیشت هەبـوو زویربوون بونی نابێت وئەسڵەن پێشم خۆش دەبێت ئاگـادارم بکەیتەوە وابێت جارێتر ئەم هەڵەیە دووبـارە نەکەمـەوە وه سپاسی هەرکەسێک دەکـەم کـە گـەر چێژ و پەند و ئامۆژگاری لەهەر پارتێک وەرگـرتبـێت ، سووکـە پشتگیریێکیش لەدووای خۆی جێبهێڵێت و پڕکەیف و خۆشحاڵـم بکات ❝ ☃️❄️ ❞
          
          https://www.wattpad.com/story/363617410?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=story_info&wp_page=story_details_button&wp_uname=Saejin_blue

kimhellyy

سڵاوتان لێبێ ئەزیزەکانم سەرەتا ڕەمەزانتان لێ پیرۆز بێت ئەزانم دەمێکە دیار نیم شایەنی گلەییم بەڵام کەم کەم بەرەو باش بوون ئەڕۆم سوپاس بۆ خوا 
          ھەواڵی خۆشیشم پێیە کە بەم نزیکانە خوا یاربێ ئەگەڕێمەوە بە چیرۆك و تەواوکردنی کچی فەڕەنسی 
          
          ھەروەھا ئەم نووسەرە جوانە بەژداری پی کردم لەم پرسیارو وەڵامە چیتان ھەیە بۆم لەوێ بۆم بنووسن 
          
          دەست بنێن بە لینکەکەی خوارەوە گوڵە جوانەکان:
          
          https://www.wattpad.com/1430401881?utm_source=ios&utm_medium=link&utm_content=share_reading&wp_page=reading_part_end&wp_uname=kimhellyy

Kazho_bunny1997

Pem  waia2sall lamau pesh drom nakrdbet chirokeki tom xwendawa believe meee kcha juanaaaka7jar xwendmawa 
Reply

Twila_757

@kimhellyy eshallah har bash abit❤❤❤
Reply

jeon_nabe97

@kimhellyy ان شا اللە باشتریش ئەبێ و دوبارە چیرۆکە تایبەتەکانت ئەبینینەوە ❤️
Reply

4lice-21

تۆ زۆر لێهاتوو ، جوان و بەهرەمەندی ئەوە دەزانیت ؟ 
          ٩( •̀ з•́)و
          
          
          
          ئـەم دیـاریـیـە بـچووڪـەش بـۆ تـۆ! 
          
          
          
          .         ⣀⣤‌⣤⣤⣀             ⣀⣤⣤‌⣤‌⣀
              ⣠⣾⣿⣿⣿⣿⣿⣧⣄  ⣠⣼⣿⣿⣿⣿⣿⣷⣄    
            ⣴⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣧⣼⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣦  
            ⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿  
            ⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿  
            ⢹⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⡏  
               ⢻⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⡟    
                  ⢻⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⡟      
                     ⠙⢿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⡿⠋        
                           ⠙⢿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⣿⡿⠋            
                                ⠙⢿⣿⣿⣿⣿⡿⠋                
                                      ⠙⢿⡿⠋    
                                ︵      ‌        ︵
                              (      ╲       /      /
                                ╲       ╲/      /
                                     ╲       ╲ /
                                  ╭ ͡   ╲        ╲
                             ╭ ͡  ╲        ╲      ノ
                        ╭ ͡  ╲       ╲       ╱
                          ╲      ╲        ╱
                              ╲         ╱
                                    ︶ 

haakon0

Har bmini dlu gul
Reply

kimhellyy

کچە چیدی خۆی خەتابار نەکرد بەڵکو ھەموو ئەوەی ھەیبوو ڕق بوو بەرامبەر کوڕە و ئامۆزاکانی چونکە ئەوانیش دەیانزانی کوڕە خیانەتی لێ دەکات بەڵام بێ دەنگ بوون تا وەك یاریەك کچەی دڵ پاك بەکاربێت دواتریش وەك شتێکی بێ نرخ فڕێ بدرێ.
          
          ئەو کچەش نووسەرە دڵ شکاوەکەی ئێوەیە کە ماوەی دوو مانگە ئازاری ڕۆحی دەدرێ، دڵ و دەروونی خراپ شێواوە ، ھەموو کارێکی کرد لە پێناو مانەوەی بەڵام دواتر ھەر ڕۆی.
          ئەمە ئەوەیە کە دەڵێت ئەو سەرەتا خۆشی ویست بەڵام کچەکە خراپتر کەوتە داوی
          
          داوای بچووکی من ئەوەیە نزام بۆ بکەن خوا ھەقم بسەنێ چەنێك من ئازارم چەشت دوو ھێندە بیچێژێ بە بیری بێتەوە باشی من چی بووە تا تووشی دەردێك ببێت دەرمانەکەی من بم منیش چیتر نەبم :)
          
          
          بە چەند بەشێك دامنا چونکە نەدەکرا ھەمووی بەیەکەوە بێت، سوپاستان ئەکەم کە خوێنەری بوون من ھەرچەندە چیرۆك نووسم بەڵام ژیانی ھەرکەسێکمان چیرۆکێکی تراژیدیایە بۆ خۆی 

manuully_m

@kimhellyy تێتۆۆۆ بەپێی خۆی تێتۆۆ مادەم تۆی بەجێهێشت وای لێکردی بێ شەرەفە چونکە ئەو کەسانەی شتانێک بەکارئەهێنن و نرخی نازانن هەر ئەوە ناویانە ئەبوایە هیچ نەبێ ڕێزی لێت بگرتایە بەڵام تۆ گەر تۆڵەی خۆت بسێنەوە بە سەرکەوتنەکانت و باشترکردنی ژیانت ئیتر خۆی مەمنونت ئەبێتەوە من ئەزانم تۆ دڵ و گوڵی ئێمەی ئێڵی گیان❤
Reply

ellie118800

ئاهـ ئەگەر ئەزانی چەن بەنرخی تۆ ، ئەزانی ئەگەر بۆ کەمێکیش خۆتت خۆشبوێ بۆ یەک سانیەش بیری لێناکەیتەوە ، تۆ بۆ خەم ئەخۆی ؟ کاتێک باشترینی خۆتت کردووە ، دڵنیابە بەسەریەوە ناچێ تەنها بیسپێرە دەستی خوای گەورە هەموو شتێک چاک ئەبێ ئینشائەڵا ….، دووبارە ئەوە بزانە چەن بەنرخی…. 
Reply

sozgull_2024_2004_18

@ kimhellyy  خۆشکەجوانەکەی من دڵنیابەخواجوانترین وباشترینی بۆداناویت نەت زانیوەخوانایەوێ پیس بۆپاک بێتن زۆرجارئێمەلەناخی دڵمان شتێکی دەوێتن واهەستەکەین زۆربۆمان باشەبەڵام کەنابێ دڵنیابە..بەوی خوازۆرلەوەی خۆمان باشتری بۆداناوین بەتێ پەڕبوونی کات تۆتێدەگەیت کەخواچەندتۆی خۆش ویستوەکەلەوجۆرەکەسانەبەدووری گرتویت
Reply

kimhellyy

لەدوای ئەو ڕۆژە کوڕە کەم کەم ڕەفتاری دەگۆڕا وەك کەسە باشەکەی جاران نەما وای لێھات بە کچەی دەوت نامەوێ لەگەڵ کەس قسە بکەم مێشکم ماندووی کارە لەو ماوەیە کە دوومانگ بوو کچە ھەموو شەوێك بە ئاواتی کوڕە باشەکەی جاران خەو لە چاوی حەرام ببوو ئەوەی دەیکرد تەنھا گریان بوو.
          ڕۆژێکی چوارشەممە کچە بڕیاری یەکتر بینینی دانا تا کاری نێوانیان بە خێر بڕوات کاتێ دیداریان دانا کوڕە زۆر باش بوو لەگەڵی ژەمی نیوەڕۆیان خوارد پاشان ڕۆشتن لەنێو ئۆتۆمبێلەکە کوڕە تەواوی ڕێگاکە قسەی خۆشی دەکرد بۆی گۆرانی بۆ کچە دەوت ، پێش ئەوەی کچە بڕواتەوە ماڵ کوڕە داوای لێکرد ماچێکی بکات بەڵام ڕازی نەبوو کوڕە وتی ماچم بکە لەوانەیە کۆتا جار بێت بمبینی دواتر بمرم بۆیە ئەویش ماچێکی ڕوومەتی کردە دیاری بۆی.
          دوو ڕۆژ دواتر بەیانیەکی ڕۆژی ھەینی کوڕە بە ھۆکارێکی لاوەکی لە کچە توڕە بوو چیتر قسەی لەگەڵ نەکردەوە ، بۆ ئەمە کچەکە خۆی خەتابار ئەکرد چونکە بووەتە ھۆکاری ڕۆشتنی ئەو، ھەفتەیەك لەیەك دوور بوون کچە ھەموو ڕۆژ دەگریا حاڵی دەروونی تێکچوو کەوتە نەخۆش خانە تا کەمێك باشتر بوو دواتر ھەواڵی پرسی لە کچە ئامۆزاکەی وتی ئەو دەبینیت ھێشتا ئەو ملوانکەی لە ملە کە من پێمدا؟ بەڵام چی بڵێ !
          وتی واز لە ملوانکە بھێنە ئەو بەتەمایە ھاوسەرگیری بکات لەگەڵ براکەم چوونەتە بازاڕ بۆ جل کڕین
          ئەو شەوە تا بەیان کچە بیری کردەوە
          وتی من خراپیم چی بوو؟
          خراپیم ئەوە بوو کە شەڕمان دەبوو خەتاکەش ئەو بوو من ئاشتم دەکردەوە؟ یانیش کاتێ قسەی ناخۆشی پێ دەوتم و دەگەڕامەوە نێو باوەشی؟ یانیش کاتێ باسی خێزانەکەمی کرد بە خراپە من لێی توڕە نەبووم؟ یان کە درۆی لەگەڵ کردم پشت گوێم دەخست؟ یان کاتێ بە گریانەوە دەخەوتم و ئاگاداریش بوو ھەواڵی نەپرسیم بەڵام لێی خۆش دەبووم؟ 
          وتی ئەو لەگەڵ خۆشەویستی پێشووی ئاشت بوونەتەوە چیتر ئەو مارە دەکات.
          ئەوکات بۆی دەرکەوت کاتێ ملوانکەکەی بینی ھەر لەو کاتەوە خیانەتی کردووە بۆیە ھێندە ڕەوشتی گۆڕا
          کەسێکی تری شك دەبرد بۆیە لەو بێ خەم بوو
          ھەستێکی سەیر بوو بۆی کە ئەم خۆی ئامادە دەکرد ببێتە ھاوسەر و خانمی ماڵەکەی بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەو ماڵە و ئەو کوڕە ھی کەسێکی ترە ئەم ڕێگری نێوانیانە.

manuully_m

@kimhellyy خۆشەویستی پێش هاوسەرگیری ئەبێتە هۆی نەبونی هاوسەرگیری وە هاوسەرگیری کردن پێش هەبونی خۆشەویستی ئەبێتە هۆی نەبونی خۆشەویستی ئنجا من لەمە تێناگەم بەس بەعام هەر شتەکەم ئاوا بینیووە شکوور دانەیەکی ساغمان تیا نیە
Reply

kimhellyy

کچێکی ئاسایی و سادە ھەبوو کە ڕۆژەکانی بە دەوامی زانکۆ لەگەڵ بەسەر بردنی ھاوڕێکانی دەگوزەراند ، ماوەیەك ھەستی بە تەنھایی زۆر دەکرد تا دەستی کرد بە نزا کردن بۆ ئەوەی ھاوبەشێك بۆ ژیانی پەیدا بێت ، ڕۆژ ھاتوو ڕۆی شەوی لەدایك بوونی کچەکە ئامۆزاکەی پێی وت کوڕێك ھەیە تۆی بەدڵە وێنەکەتی بینیوە دەیەوێ قسەت لەگەڵ بکات ، کچەکە ڕازی بوو بەڵام سەرەتا کوڕە تەنھا خۆی پێ ناساند دوای مانگێك کوڕە ھەڵوێستی خۆی وت کە بێ ھۆکار نایەوێ کچە بناسێ ھەستی بەرامبەر ھەیە وە کچە وتی منت بوێ دەبێت بۆ ھاوسەری خۆت منت بوێ ھەستی منیش ھێندە ئاسان بەدەست نایەت پاشان کوڕە وتی باشە گرەو دەکەین دڵت بەدەست دێنم.
          ڕۆژیان بەسەر برد کوڕە ھەموو شەوێك دیاری بۆ کچەکە دەنارد ئارامیەکی وەھای بۆ ڕەخساند تا کچە گرەوەکەی دۆڕاند دڵی خۆی خستە دەستیەوە.
          ماوەیەك بەسەر چوو کوڕە لەسەر بەڵێنی خۆی مایەوە دەستی کرد بە ماڵ درووست کردن بۆ خۆشەویستەکەی ھەواڵی دا بە ماڵە باوانی کە کچەی دەوێت دەبێ داخوازی بکەن بۆ ئەمەش داوای لە خۆشەویستەکەی کرد ڕەزامەندی ماڵەوەیان دەربڕێ بۆ ھاتن ، بەڵام ماڵی کچە وتیان لەبەر چەند ھۆکارێك با دوابکەوێت باسەکە.
          ئەم کارە دوا کەوت تا ڕۆژێ کوڕە ملوانکەی کچێکی تری لەناو دەست بوو پاش لێکۆڵینەوە زانی کە ملوانکەی خۆشەویستی پێشوویەتی ئەمەش دڵی کچەی زۆر شکاند وایکرد شەڕێکی گەورەیان ھەبێت سەرەڕای داوای لێبووردنی کوڕە دڵی کەمێك نەرم کرد پاش ماوەیەك بیر چۆیەوە بەڵام...

DlsozMuhamad

@kimhellyy  دەست خۆش گوڵم بەردەوامبە گاریگەرە
Reply

BELILANCA0

@kimhellyy pem malle ka.....
Reply